ئاگات له‌و ده‌نگانه بێ
به ماندوویه‌تی دێن!
ئه‌و زیندانانه‌ت له‌بیر بێ
خۆمان دروستمان كردنه‌وه!
ئه‌و ئاسۆیه‌ت بێته‌وه به‌رچاو
هه‌موو له هه‌مووی به‌خشش بوو. . !
چیرۆكی نیشتیمانه باڵداره‌كان
لێره‌وه ده‌ستی پێ كرد:
خاك تووڕ درابوو
له شه‌ڕ و
خولیای خه‌مهێنه‌ر و
زه‌نگی بێزاری
لێ نه‌ده‌بینرا . .
بینایی كز. .
كوێره‌ڕگایه‌ك نه‌ما
هیوای تۆزاویمانی پێ بسپێرین !
ڕێژنه‌یه‌ك
له ئاره‌زوویه‌كی ئه‌فسووناویدا خه‌مڵیوه،
به‌سه‌ر دارستانی دڕنداندا ده‌بارێ . .
چڕتر له،
سێبه‌ری دره‌ختی كه‌ناران
ئاوی لێ كه‌سك ده‌نوێنێ . .
شازاده‌یه‌كی ڕازاوه
پیاسه به شۆسته و شه‌قامه وه‌همییه‌كانی ده‌كا .
نیشتیمانه باڵداره‌كان
ئه‌وانه‌ی
له‌به‌ر شه‌ڕ و
خولیای خه‌مهێنه‌ر و
زه‌نگی بێزاری باڵیان گرتووه،
نه مزگه‌وتیان تێدایه
نه دێر و كه‌نیسه و
نه هیچ په‌رستگایه‌ك . .
سێویان به تاڤگاندا دێنه خوار . .
په‌یتوونیان
به كووچه و كۆڵانان دێ و ده‌چن،
ده‌نگی سمی ئه‌سپه‌كانییان
له بزاڤی ڕۆژانه‌ی
به‌رد و چه‌وی
ڕووبار و زێیان ده‌چێ . .
په‌لكه‌گیا له‌و نیشتمانانه‌دا
هه‌ر ده‌مه‌ی به ڕه‌نگێ ده‌رده‌كه‌ون .
دانیشتوانیان غه‌مگینیش بن،
شیرینی له ژاڵه
شادی له خه‌م هه‌ڵده‌هێنجن . .
مردووه‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی .
مۆسیقایان به ڕیتمی فڕینیانه . .
گۆرانی‌یان،
باسی مه‌ستی و
په‌سنی هه‌وای خوا و
ئاسمانی فراوان و فره‌چین ده‌كا .
مێژوویان،
له‌گه‌ڵ مێژووی هه‌ڵۆ و
قومری و
چۆله‌كه و
قورینگ و
نه‌وره‌سان دایه . .
قوتابخانه و نه‌خۆشخانه له‌و نیشتمانانه‌دا
له میوانخانه‌كانی خواوه‌ند ده‌چن . .
زانست،
له‌ئیكسیری وردبوونه‌وه و
كوانووی ڕوونبینی و پۆشته‌كردنی با و
ماكی گه‌وهه‌رناسی و
مژده‌ی مه‌رگی له‌خۆنووسان فێر ده‌بن . .
مێژوو،
له كۆیله‌یی و پێناویی و گومڕایی زه‌وی . .
ده‌رمان،
له ڕه‌نگی كازیوه و
تریفه‌ی نیوه‌شه‌وانی مانگ و
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌شكه‌نجه
دروست ده‌كه‌ن .
نیشتمانه باڵداره‌كان
به ده‌گمه‌ن شه‌ڕیان تێدا ده‌بێ
شه‌ڕ له‌و نیشتیمانانه‌دا،
وه‌ك شه‌ڕی
نیشتیمانه وه‌ستاوه بۆگه‌نه‌كانی
سه‌ر زه‌وی نییه . .
له‌وێ ڕكابه‌رایه‌تی
له‌سه‌ر
به‌رزفڕی و
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆكسجین و
جوانیناسی و
فه‌نتازیای ئاواز و
هه‌نیه و گۆنای دره‌وشاوه‌یه . .
ژنان له‌و نیشتمانانه‌دا
به‌زه‌رده‌ی به‌یانی و
نه‌شئه‌ی خه‌ون و
سۆمای سروه و
سێبه‌ری پاكیزه‌كانی چیا
خۆیان جوان ده‌كه‌ن .
باڵایان
له خه‌نده دڵگیرتره. .
نیشتمانه باڵداره‌كان
ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی لێ نییه،
هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی دۆستی مرۆڤن
مرۆڤ دۆستی ئاژه‌ڵ .
پێوه‌ندی له‌و نیشتمانانه‌دا :
هه‌موو به‌رپرسیاره له هه‌موو. .
پاشا له‌و نیشتمانانه‌دا،
له كرێكاری كارگه‌كان ماندووتره
باڵی فڕین، فڕینی نیشتمان
پاشا ڕایانده‌وه‌شێنێ . .
به شنه‌بای تۆقه‌لانانیان
خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وت و گاز وكانزای لێ نییه
چرا و گڵۆپ و سۆپاكانیان
به شیعر و مۆسیقا كار ده‌كه‌ن
ماڵێك له مانگێكدا
چه‌ند كۆپله‌یێ شیعر و
چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كی به‌سه .
شیعر و مۆسیقا
له ئاسمانی هه‌ره به‌رزه‌وه
به‌سه‌ر كۆشكی پاشادا ده‌بارێ
ئه‌ویش به یه‌كسانی
به‌سه‌ر هاونیشتمانییانی دابه‌ش ده‌كا .
شاعیران له نیشتیمانه باڵداره‌كان
ئیره‌یی به شیعری
ئاسمان نابه‌ن،
ئه‌وان جیاواز ده‌نووسن . .
نیشتمانه باڵداره‌كان
ڕۆژنامه و ڕادیۆ و
ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێتیان نییه،
سه‌ر ئاسووده
پێكه‌وه ده‌ژین . .
فڕۆكه‌شیان نییه
خۆیان باڵیان هه‌یه ده‌فڕن . .
یه‌ك زمانیان هه‌یه
هه‌موویان،
به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن و ده‌نووسن .
تاكه گرفتی نیشتمانه باڵداره‌كان
هه‌ڵم و دووكه‌ڵ و
نیفاق و دووڕوویی و
هه‌وای پیسی زه‌وییه
زۆر جار ناچاریان ده‌كا
به‌رز و به‌رزتر ببنه‌وه .
ئابی/ 2017