هەڤالانی بەرێز ئەگەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان سود لە کات وەرنەگرێت کات زیانی پێئەگەیەنێت، چۆن ؟
ئەوە ئێستا وەکو ئەزانین لایەنە ئیسلامیەکان کۆنفراسیان کرد و بەرنامە و پلان دائەرێژن بۆ ئایندە :
١ – هەوڵ ئەدەن بۆ هەڵبژاردنەکان بە یەك لیست دابەزن
٢ – هەوڵ ئەدەن لە یەك چوارچێوەدا خۆیان کۆ بکەنەوە کار ئەکەن بۆ نزیك بونەوەی خالە دوورەکانی لەیەکتری .
٣ – کار ئەکەن هەتا ئەو ساتەی ببنەوە بە یەك حزبی ئیسلامی .
ئەمەش بۆ زۆنی سەوز ترسناکە، لە چەند روویەکەوە :
١ – بە هێز بونی پێگەی ئیسلامیەکان لە یەك حزبی یەکگرتودا واتە لە ژێر یەك ناودا، کەواتە ژمارەی کورسی زیاد ئەکات و یەك پلان و بەرنامە ئەبێت .
٢ – لەوانەیە بکەونە ژێر هوژمی تورکیاوە چونکە یەکگرتوو و دەسەلاتی تورکیا دۆستایەتیان بە هێزە و بۆ یەك بەرنامە کار ئەکەن .
٣ – لە رێگەی ئیسلامیەکانەوە پێگەی پارتی بەهێز ئەبێت لە ناوچەکەدا .
٤ – ئەوکاتە یەکێتی ئەبێتە لیستی ژمارە چوار .
بۆ یەکێتی کات ئاڵتونە .
١ – زۆر گرنگە سەرکرادیەتی یەکێتی بریاری لێبوردەیی و بەخشندەیی قبول بکەن و پێکەوە دابنیشن.
٢ – زۆر بە راستی و بروای تەواوە لەگەل گۆران پەیمان نامەی نێوانیان جێ بەجێ بکەن .
٣ – یەکێتی پێش کۆنگرە پلینۆم ببەستێت بۆ رەوینەوەی کۆمەلێك کەم کوری و ئامادە سازیەك ئەبێت بۆ کۆنگرەیەکی باش .
٤ – هەلان و ئەندامان و دۆستانی یەکێتی پێویستە پیداگیری بکەن و داوا لە سەرکردایەتی بکەن بۆ چارەسەر و سود لە کاتەکان وەربگرن .
هەڤالان پێگەی یەکێتی لەو ئاستەدا نیە کە چاوەرێی لێئەکەین، جاران و سەردەمی بەڕێز مام یەکێتی پێشەنگ بوو . پێویستە بە هەموومان کار بکەین بۆ گەرانەوەی دەسەلاتی سیاسی و ناوەندی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان . یەکێتی حزبی شەهیدانە هی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە .
لەگەل ڕێز
ئەکرەم محمدئەمین
2017-04-17