کۆتایهێنان بەشەڕلەشارى عەفرین تێکۆشانى هاوبەشى دەوێ ... عبدالرحمن رسول

لەدوایی هاتنەسەرکارى ئیسلامیی یەکان لەتورکیا سەرکوت وئیستبداد وچەوسانەوەوداگیرکارى زۆر گەشەى کرد,هەرچەندە لەسەرەتادا بۆپڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەکان پارتى دادوگەشەپێدانى تورکیا کەپارتێکى ئیسلامیی یە باسى ئاشتى وپێکەوەژیانى گەلانى تورکیاى دەکرد,زۆرفرێوکاران ودرۆزنانەخەڵکى یان پەلکێشى دەنگدان کرد ودەنگیان پێ دراوچوونەناوپەرلەمان دەسەڵات,سیستەمیان کەوتەدەست,هەربۆئەومەبەستەش حیزبەئیسلامیی یەکانى باشوورى کوردستان ومەلاکانى وەک سەید احمد وعلى قەرەداغى شیرینیان دەبەخشێ وە وئاهەنگى سەرکەوتنیان دەگێڕا بەبۆنەى هاتنەسەردەسەڵاتى ئیسلامیی یەکانى تورکیا,هەروەک ئێستایان کەچۆن بەئاشکرالەڕاگەیاندنەکانى تورکیاوڕاگەیاندنەکوردی یە کانى باشوورى کوردستانداپشتگیرى وپشتیوانى لەهێرش وداگیرکارى سوپایی فاشیزمى تورکیا دەکەن بۆسەرشارى عەفرینى خۆرئاوایی کوردستان دوعایی پاراستن بۆسوپاى فاشیزمى دەوڵەتى تورکیادەکەن کەبەشەڕوبۆردومانەکانیان ژنان ومناڵان وخەڵکى سیڤل وبێ تاوان دەکەن بەقوربانى وئاوارەودەربەریان دەکەن. هەرلەسەرەتایى هەڵسوڕان وکاروچالاکى ئیسلامیی یەکانى تورکیا,کەسانى چەپ وکۆمۆنیست وئازادیخوازوپشکەوتنخوازى تورکیا بەخەڵکیان ڕاگەیاند کەسەرکردەى ئیسلامیی یەکان (ئوردوغان)درۆلەگەڵ خەڵک دەکات ودەیەوێت خەڵک فرێوبدات بۆئەوەى بێتەسەر دەسەڵات هەرواش دەرچوو لەدوایی هاتنەسەردەسەڵاتى ئیسلامیی یەکان هەتا ئێستا بەهەزاران کەس لەسەردەربڕینى بیروباوەڕى جیاوازلەسەرجەم نەتەوەجیاوازەکان زیندانى کراوە,هونەرمەندان وڕۆژنامەنووسان ونوسەران وڕۆشنبیران وئازادیخوازان پۆل پۆل خراونەتەزیندانەکانى تورکیاوە. ساڵانە ڕێژەى سەرکوت وزیندانى کردنى کەسانى سیاسى وڕاگەیاندکاران زیاتردەبێت. ساڵ لەدوایی ساڵ هیواکانى چەسپاندنى ئاشتى وئارامى وئازادى لەتورکیادا لەلایەن پاڕێزەرانى سیستەمى ئیسلامی دەسەڵاتى تورکیا زیاتر خامۆش دەکرێت.

 ئیسلامیی یەکانى تورکیا هەنگاوبەهەنگاوکۆمەڵگایی تورکیا بەرەوکەنارى نائارامى وهەڵایسانى شەڕ دەبەن,سوپایی تورکیا بۆماوەى چەندین ساڵەبەردەوامە لەداگیرکارى وتەدەخولکردن بۆبەزاندنى سنوورەکانى تورکیا بەرەوباشوورى کوردستان کەچەندین ساڵە بەناوى ئاشتى پارێزێ وە هاتۆتە بەشێکى زۆرى خاکى باشوورى کوردستان کەبەدەست پێشخەرى ومیواندارى حیزبەدەسەڵاتدارەکانى باشوورى کوردستان هاتووەبەڵام دەستى بەسەرداگرتووە. لەدوایی دروست بوونى کاتنۆنەکانى ڕۆژئاوایی کوردستانەوە چەندین جارە هێرش وپەلاماردانى بۆکانتۆنەکانى ڕۆژئاوا ئەنجامداوە کە ویستویەتى داگیرى بکات بەڵام بەهۆى بەرخودان وتێکۆشانى یەکگرتوانەو ئازایانەى خەڵکى خۆرئاوایی کوردستان سوپایی تورکیا سەرکەوتوو نەبووە.

ئەوائەم جارەش دەوڵەتى فاشیزمى ئیسلامیی تورکیا هێرشى کردۆتەوە سەرکانتۆنى عەفرین,مەلاکانى تورکیا لەناومزگەوتەکانەوەفتواى جیهادیان لەدژى خەڵکى کوردزمانى شارى عەفرین ڕاگەیاندووە دوعایی سەلامەتى وسەرکەوتنیان بۆسوپایی داگیرکەرى تورکیا کردووە. لەڕۆژانى هەینى دا مەلاکان ووتارى ئاگراوى وفتواى جیهاد لەدژى خەڵکى عەفرین وخۆرئاواى کوردستان دەدەن,ڕێپێوان سازدەکەن هاواردەکەن بۆهاندانى خەڵک بۆبەشدارى کردنى لەشەڕ.

دەوڵەتى فاشیستى تورکیا به‌پاساوی دەرکردنى هێزەکانی پەیەدە کە بە درێژکراوەی پەکەکەیان دەزانێت دەستی داوەتە هێرش و لەشکرکێشی سەربازی بۆسه‌ر شاری عه‌فرین لەلایەکەوە تۆپخانەکانی بە خەستی تۆپببارانی شارو گوندەکانی ناوچەکە دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە بەکرێگیراوانی خۆی لەئیسلامیی یە توندڕەوەکان وبەناوی سوپای ئازادی سوریاوە ئامادەکردوە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکە.  لەرابردوو بەهاوکارى تیرۆریستانى داعشیى ئیسلامى هێرشى دەکردەسەر خۆرئاوایی کوردستان لەئێستاشدا بەهاوکارى ئیسلامیی یەکان و سوپای ئازادى سوریا دەیەوێت ناوچەکەداگیربکات.

 هەڕەشەو هێرشى رژێمى تورکیا بۆ سەر شارى عەفرین و رۆژئاوای كوردستان، ناڕەوایە وپێویستە شەرمەزاروڕیسوابکرێت. لەبەرئەوەى رۆژئاوایی کوردستانى خستۆتە بارودۆخێکى زۆر دژوارونالەبارەوە ئەگەر بەتێکۆشانى ئازادیخوانەومرۆڤ دۆستانە بەرى پێ نەگیرێت بەرەوئەنجامدانى جینۆسایدێكی گەورە دەچێت,کە لەئێستادا ئەگەربەرى پێ نەگیرێت وشەڕڕانەگیرێت بەهەزاران کەس ئاوارەدەبێ وبەسەدەهاو هەزران کەسیش دەبنەنەقوربانى, ئەم داگیرکارى یە تاوانێکە بەرامبەر تەواوى خەڵکى رۆژئاواى کوردستان,بەسەرجەم نەتەوەوئایینە جیاوازەکانەوەئەنجامدەدرێت، بۆیە ناكرێ‌ لە ئاست ئەو داگیرکارى وکارەساتە گەورەیەدا بەهیچ شێوەیەک بێدەنگ بین, ئەو هێرش و موشەکبارانکردنە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن سوپایی فاشى تورکیاوە دەكرێتە سەر هاوڵاتیانى خەڵکى مەدەنى عەفرين‌ پیلانێكی داڕێژراوەو درێژکراوەى ئەو پیلانەیە کەوا بەرامبەربە داگیرکردنى بەشێکى خاکى باشوورى کوردستان ئەنجامدرا، لەڕابردوو بەبانگهێشت کردنى سەرۆکى حیزبەکانى ناودەسەڵاتى باشوورى کوردستان. ڕیسواکردن وشەرمەزارکردنى ئەو هێرش وداگیرکارى یە ئەرکى سەرشانى هەرمرۆڤێکى چەپ وکۆمۆنیست وئازادیخوازە لەهەمان کاتدا پشتیوانى تەواو بۆ تێکۆشانى ڕەواى خەڵکى رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانى دڵسۆزانەى کچان وکۆڕانى ڕۆژئاوایی کوردستان ئەرکى هەموولایەکە.

ئەم هێرش و لەشکرکێشیەی دەوڵەتى فاشى تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، لەناو بارودۆخی سیاسی ئاڵۆز و شەڕی ناوخۆی سوریاو دەستێوەردانی دەوڵەتان و ململانێی دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکانی ئەمریکاو روسیا وئێران دا دەچێتە پێشەوە.  هەریەکە لەم هێزو دەوڵەتانە لەسەر بەشی خۆیان لە داڕشتنەوەی هاوکێشەی سیاسی و ئابوری ناوچەکەدا پێشبڕکێیانەوشەڕدەکەن نەک پاراستنى بەرژەوەندى وماف وئازادی یەکانى خەڵکى هەژاروزەحمەتکێش وکرێکارى شارى عەفرین وخۆرئاوایی کوردستان,ئەمەش ئەرکى هەموومرۆڤێکە بەهەرجۆرێک بۆی دەکرێت تێکۆشانى هاوبەش بکات بۆدەربرینى ناڕەزایەتى ودژایەتى کردنى ئەوشەڕە. لەکاتێکیشدا کەشەڕوداگیرکارى وهێرش بۆسەرشارى عەفرین زیاتربوو ئەرکى خەڵکی تێکۆشەروئازادیخوازویەکسانیخوازى هەمووجیهانە بەهەرجۆرێک کەبۆیان دەکرێت پشتیوانى وهاوکارى لەخەڵکى عەفرین وخۆرئاوایی کوردستان بکەن بۆئەوەى لەوشەڕەناڕەوایەدا کچان وکوڕانى تێکۆشەروئازادیخوازى عەفرین سەرکەوتووبن هەروەک شارى کوبانێ لەخۆرئاوایی کوردستان.

ئەگەر شیکردنەوەیەکى ووردبۆبارودۆخى دەوڵەتدارى سیستەمى ئیسلامیی لە تورکیادا بکەین چەندین ساڵە کاریگەرى کێشەوقەیرانەکانى سیستەمى سەرمایەدارى جیهانى بەسەرسیستەمى دەوڵەتدارى تورکیاوە بەباشى دەرکەوتووە وێڕایی کەڵەکەبوونى چین لەسەرچینى کێشەوقەیرانەکانى ئابوورى وسیاسی وکۆمەڵایەتى لەناوخۆیی تورکیادا,بەرتەسک کردنەوەى ئازادی یەکان وزیاترکردنى سەرکوت وئیستبداد وزیندانى کردن وئازاردانى تێکۆشەرانى ئازادیخوازوڕەخنەگرلەسیستەمى ئیسلامیی تورکیا ڕۆژانە دەبیندرێ کەس ناتوانێت نکۆڵى لەهەبوونى دیکتاتۆرى وملهوڕى پارێزەرانى ئەوسیستەمەئیسلامیی یە فاشى یەبکات لەتورکیادا,دروستکردنى شەڕبۆپەردەپۆشکردنى کێشەوقەیرانەکانى تازەنى یە کەلەلایەن فاشیزمى ئیسلامیی تورکیاوە بەردەوام بووە,بەڵام بۆهەنگاوەکانى داهاتوو ناتوانێت بەردەوام بێت لەگەشەدان بەملهوڕى وداگیرکارى ودروست کردنى شەڕەکان لەبەرئەوەى لەقۆناغى ئێستادا خەڵکى تورکیابەگشتى هەنگاوى زۆرباشیان ناوەبۆووشیاربوونەوەبەرامبەرسەرکوت وزوڵم وچەوسانەوەونابەرابەرى فاشیزمى ئیسلامیی,خەڵکى کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازلەناوخۆیی تورکیادا لەقۆناغى ئێستادا و داهاتوودا کاریگەرى تێکۆشانیان بەهێزتروباشتردەبێ,لەبەرئەوەى بەدرێژایی ساڵانى ڕابردوو ئەم سەرکوت وئیستبدادە بەردەوام بوە فشارێکى زۆر کەوتۆتەسەرچینى خوارەوەی کۆمەلگا کەپێکهاتووەلە کرێکاران وهەژاران وبێکارانى تورکیا وخەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازى تورکیا، بەشیوەیەک زۆر لە لەهەڵسوڕاوانى سیاسى وڕۆشنبیرى ومەدەنى وچالاکی کرێکاری و ژیانی هەڵسوڕاوانیان ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کەوتۆنەتەبەرپەلاماروئازاروزیندانى فاشیزمى سەربازى وپۆلیسى یاخود شاڵاویی پروپاگەندەیی کۆنەپەرستانەوفاشیزمی ئیسلامی بۆ جیاکاریی ڕەگەزی وئایینى ونەتەوەیی وهاندانى کۆمەڵگا بۆبەرپاکردنى شەڕى قەومى بەئامانجى تێکشکاندنى هێزى تێکۆشانى مەدەنى وئازادیخوازى وکۆمۆنیستى لەتورکیادا.

لەقۆناغى ئیستاداحیزب و بزوتنەوەى کۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازەکانى ناوخۆیی تورکیا بەهۆى بەرگرى کردنیان لەئازادى ومافەکانى خەڵک دا چەندەهاکەسیان لەلایەن هێزەسەرکوتگەرەکانى پۆلیسى تورکیاوە ڕاپیچى زیندانەکان کراون یان بەهۆى ڕەخنەگرتن ودژایەتى کردنیان بەرامبەرداگیرکارى وهێرشى سوپای تورکیا بۆسەرشارى عەفرین وخۆرئاواى کوردستان لەم چەندڕۆژەى رابردوودا زیندانى کراون. پێویستە پارتەکوردى یەکان وپارتى کرێکارانى کوردستان وپەیەدە ئەم هەڵوێستانەى هێزوحیزبە کۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازەکانى تورکیا لەبەرچاوبگرن وگرینگى پێبدەن,پێویستە لەڕاگەیاندنەکاندا وازلەبەکارهێنانى چەندین ڕستەى ناسیۆنالیستانەبهێنن وەکو(هێرش وداگیرکاری تورک بۆعەفرین,هێرش وداگیرکارى سوپای تورک بۆسەرعەفرین یاخود هێرشى تورک بۆسەرعەفرین ) ئەمەنیشانەى ناووشیارى ڕاگەیاندنى کوردى نیشان دەدات,لەبەرئەوەى سوپای تورکیا سەرجەم نەتەوەوئایینەکانى تورکیاتێیدا بەشدارە بەکورد زمانیشەوە. لەناوپارتەکەى ئوردوغان وپارتى دادوگەشەپێدانى تورکیادا کەلەئێستادا سیستەم ودەوڵەتى تورکیادا بەڕێوەدەبات خەڵکى کوردزمان وعەرەب وتورک وسەرجەم نەتەوەکانى ترى تورکیا بەشدارە وبەچەندین وەزیرى کورد وبەچەندەهائەندام پەرلەمانى کوردزمان لەسەرلیستى حیزبەکەى ئوردوغان وپارتى دادوگەشەپێدانى ئیسلامیی تورکیا بەشدارە,بەچەندین پلەوپۆستى ئیدارى وکارگێرى دراوەتە خەڵکى کوردزمان ونەتەوەکانى غەیرەتورک. بەڵام لەناودادگاکانى تورکیادا تەنهابەزمانى تورکى ڕێگەدەدرێ قسەبکرێ وزیندانى کراوبەرگرى لەخۆى بکات. چەوسانەوەونابەرابەرى وبێکارى وهەژارى ونەبوونى وکێشەوقەیرانەکان ڕووبەروى هەموونەتەوەکان بۆتەوە,بۆئەم شەڕەش ئازاروناخۆشى یەکان بۆهەمووانە,کەواتە ئەرکى هەموومانە ڕووبەروى شەڕوکێشەوقەیرانەکان ببنەوە ڕێگاچارەیەکى هاوبەش بۆڕزگارى وکۆتایی هێنان بەکێشەوقەیران وشەڕەکان ببنەوە بەهاوبەشى تێکۆشان بکەن بۆگۆڕانکارى لەسیستەم وجۆرى دەوڵەتدارى لەتورکیادا.

لەتێکۆشانى داهاتوودا سەرجەم هێزوحیزبە ئازادیخوازویەکسانیخوازوکۆمۆنیست وچەپەکان گەشە بەیەکگرتووى خەباتى هاوبەش بدرێ بۆگۆڕاکارى لەسیستەم وجۆرى دەوڵەتدارى لەتورکیادا پێویستە P K K ش وازلەلوت بەرزى بهێنێت بەرامبەربە هێزوحیزبە کۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازەکانى ناوخۆیی تورکیا ناکرێت PKK خۆى پێ لەهەمووان عەقڵتربێت. پێویستە گەشە بەتێکۆشانى هاوبەش بدات لەگەڵ سەرجەم تێکۆشەرانى کۆمۆنیست وچەپ وسیکۆلاروئازادیخوازەکان ناوخۆی تورکیادا بەیەکەوە کارلەسەرجێبەجێ کردنى نەخشەڕێگایەکى هاوبەش بکەن لەناوخۆیی تورکیادا کەئامانج گۆڕانکارى بێت لەسیستەمى ئیسلامیی ئێستادا لەتورکیادا. لەڕیسواکردن وشەرمەزارکردنى هێرش وداگیرکارى سوپایی فاشیزمیی تورکیابۆسەرشارى عەفرین وخۆرئاواى کوردستان هەڵوێستى حیزبە کۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازویەکسانیخوازەکان جوانترین وباشترین هەڵویستە کەلەئێستادا بەباشى دەبیندرێ بەردەوام لەسەرشەقام وبەردەم سەفارەتەکانى تورکیا دەنگى ناڕەزایەتى بەرزدەکەنەوە ڕژێمى تورکیا شەرمەزاروڕیسوادەکەن. لەسەرجەم دەوڵەتانى ئەورووپاوبەریتانیا وئەمریکاو کەنەدا وسەرجەم دەوڵاتانى تەنها ڕێکخراووحیزبەکۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازەکانن کەبەردەوام لەسەرشەقامەکانن بۆشەرمەزای وڕیسواکردنى دەوڵەتى فاشیزمیی ئیسلامیی تورکیا بەڵام حیزبەکانى پارێزەرى سیستەمى سەرمایەدارى دەوڵەتانى ئیسلامیی لەپێناوى پاراستنى بەرژەوەندى یەئابوورى وسیاسى یەکانیان پشتیوانى دەوڵەتى تورکیادەکەن بۆهێرش وداگیرکارى بۆسەرخەڵکى شارى عەفرین وخۆرئاوایی کوردستان بەشێکى تریشیان کەزۆرینەى دەوڵەتانى سەرمایەدارن بێ دەنگ وبێ هەڵوێستن لەئاست ئەنجامدانى شەڕوکۆمەڵکوژى شارى عەفریندا کەڕۆژانە مناڵان وپیروپککەوتەو ژنان وپیاوانى سڤیل وهاوڵاتى دەبنەقوربانى یاخود ئاوارەدەبن. کەواتە بەهێزبوون وگەشەکردنى کۆمۆنیست وچەپەکان لەهەرکۆمەڵگاو وڵاتێکدا لەبەرژەوەندى خەڵکى چەوساوەوکرێکاروهەژاردایە. ئەوەتا دەبیندرێت بەئاشکرا بێدەنگبوونى نەتەوە یەکگرتووەکان UN و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەرامبەر هەڕەشەو هێرشەکانى سەر خەڵکى عەفرین وخۆرئاواى کوردستان دژى بنەماکانى پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەى جیهانى مافى مرۆڤ و تەواوى پرەنسیپ و بەها دیموکراتییەکانه، ڕێز لەو پەیماننامەو جاڕنامە نیودەوڵەتییانە ناگرن کەوا خۆیان ئیمزایان کردووە، کەواتە پێویستە خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازەکانى سەرجەم وڵاتان تێکۆشانەکان بەیەکگرتوانە بەهێزتربکەن بۆئەوەى فشارى بەهێزتر دروست بکەین بۆسەرسەرجەم دەوڵەتەپێشکەوتوخوازەکان ونەتەوەیەکگرتووەکان UN .  بۆئەوەى هەڵوێستەکانیان گۆڕانیان بەسەردابێت وکۆمەڵگاى نێودەوڵەتى رێز لەمافەکانى مرۆڤ بگرێت و پێویستە خەڵکى کوردستان لەکۆمەڵکوژى وئاوارەیی ولەهەڕەشەو هێرش وداگیرکارى و مەترسییانە بپارێزێت کەوا رووبەڕوویان بۆتەوە لەئێستادا ولەداهاتوودا ئەگەر ڕووبەڕووى داگیرکارى وهێرش وشەڕبۆسەرخەڵکى کوردستان بەهەربیانوێکەوەببێتەوە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu