ئەگەربمانەوێت ئایندەمان لەئەمڕۆوساڵانى ڕابردووباشتربێت ولەڕووى دەست ڕاگەیشتن بەمافەمەدەنى وشارەستانى یەکان ودەست ڕاگەیشتن بەئازادى ڕادەربڕین وسەرجەم ئازادى یەکانى ترودابین بوونى ڕیفاهیەت وخۆش گوزەرانى وژیانێکى شایەستەی مرۆڤى سەردەمى ,پێویست دەکات هەنگاوى کردارى بۆبنێین تاک بەتاکى هەریەکەمان دڵسۆزبین بۆهێنانەدى ئایندەیەکى باشترلەسەردەمى ئێستامان. لەبەرئەوەى هەڵسوڕان وتێکۆشانى مرۆڤەکان بۆبەرگرى کردن لەماف وئازادى یەکان چەندبەهێزویەکگرتووبێت ئەوەندەهێنانەدى ئامانجەمرۆڤایەتى یەکان ئاسانتروڕۆشنتردەبێت بەپێچەوانەشەوەهەرڕاستە چەندەپرشوبڵاوى وبێ ئیرادەیى بۆگۆڕانکارى ئایندەیەکى نوێتروباشترهەبێت ئەوەندەئایندەوئاهاتوویى مرۆڤەکان تاریک تروسەخت ترونالەبارتردەکات. هەربۆیە مهاتماغاندى ڕاستى گووتوە کە گووتویەتى(داهاتوو پشت دەبەستێت، کەئەمڕۆ ئێمە چی دەکەین. ) ئەبێت هەموومرۆڤێک ئەوەبزانێت هیچ شتێک لەخۆیەوەڕوونادات وهیچ ئاوات وئامانجێکى مرۆڤایەتى بەدی نایەت بەبێ تێکۆشانى مەدەنى وشارەستانى وبەرگرى کردن لەگەشەى ئازادى ویاساوسوونەتەسیکۆلاروشارەستانى یەکان نەبێت.
پێمان خۆشبێ یان پێمان ناخۆشبێت داکۆکى کردن لەهەبوونى یاساو سیستەمێکى دینى ومەزهەبى گێڕانەوەى کۆمەڵگایە بۆسەدەکانى ڕابردوومان کەزۆرینەى مرۆڤەکان کۆیلەوچەوساوەبوون وبێ ڕوحمانە ئازاردەدران وسوکایەتیان پێ دەکرا,بێ بەش دەکران لەژیان وگوزەرانێکى سەردەمى کەخۆشگوزەرانى وڕیفاهیەت وئازادى ومافەمرۆڤایەتى یەکان بەبێ ئەوەى پارێزراوبێت,ئەوا بەداکۆکیمان بەیاساوسیستەمێکى دیینى خۆمان تووشى چەوسانەوەوشەڕونەهامەتى و بەڵایی جۆراوجۆردەکەین هەرەوەک باوک وباپێرانمان لەساڵانى ڕابردوو وسەدەکانى ڕابردوو.
لەکۆمەڵگاى ئێران وکوردستاندا بەهۆى هاتنەسەرکارى دەسەڵاتى مەلاکان وئاخوندەکان بەزۆرسەپاندنى سیستەمى کۆنەپەرستى ئیسلامیی کۆمەڵگای ئێرانى وکوردستان چەندین ساڵ گێڕایەوە دواوە لەڕووی پەروەردەوفێرکردن ولەڕووى کۆمەڵایەتى وفەرهەنگى یەوە,خەراپترین ودژەبەشەرى ترین یاساکانى حوکمى ئیسلامى جێبەجێ کران بەسەرخەڵکى دا,بەدرێژایى٣٨ساڵ خەڵکى کۆمەڵگای ئێران وکوردستان چاوەڕوانى هەواڵى دڵتەزێنى لەسێدارەدانى گەنجانى کوڕوکچ دەکەن لەسەرشەقامەکان یاخود لەناوزیندانەکاندا بەنادیارى کەلەسێدارەبدرێت. یان چاوەڕوانى هەواڵى ناخۆشى گەیان لەدەستدانى زیندانێک کەبەهۆى ئەشکەنجەوئازارى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە دەکەن,هەروەها چاوەڕوانى هاتنەوەى تەرمى کۆڵبەرێک دەبن کەبۆهۆى تەقەکردن وگولەبارانکردنى لەلایەن هێزەسەرکوتگەرەکانى ڕژێمى ئاخوندەگى کۆنەپەرستى ئیسلامى یەوە بۆتەقوربانى,یاخود بەهۆى بارانى بەفرەوە لەسەرمان گیانى لەدەستداوە لەکێوشاخەکانى کوردستان کەلەبەربێکارى ونەبوونى کارێکى سەربەرزانە بەناچارى بۆبەخێوکردنى خانەوادەکەى ڕووى کردۆتەکۆڵبەرى بەهۆى هێزەسەرکوتگەرەکانى سەرسنوورەوەبۆتەقوربانى.
یاساکانانى سیستەمى ئیسلامیی ئێران زۆرینەیان کۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتین پێویستە هەنگاوبۆگۆرینى ئەوسیستەمەبندرێت. خومێنى ڕابەرى ئیسلامى یەکان لەئێران کە هەمووهێزە شیعەکان شانازى پێوەدەکەن بەمامۆستاى خۆیانى دەزانن . بەبڕواى من گەورەتیرۆریستی سیستەمی ئیسلامی یە کە دەڵێت (هاوسەرگیری لەگەڵ کچی خوار۹ساڵیدا جائیزنیە!بەڵام دەتوانی لێى بسویت,پیابێنیت وئارەزوەسیکسێ کانى خۆتى پێدابمرکێنیتەوە)ئەمە لەیەکێک لەکتێبەکانى بەناوى تحریرالوسیلە بەشى دووەم لەلاپەڕە(٢٤١)بڵاوبۆتەوە. ئەگەر ئەوە دژەمرۆڤایەتی وسوکایەتی بەمناڵ ومرۆڤایەتی نەبێت ئەی چی یە؟کەلەئێراندا لەناوسیستەمى ئیسلامیی دا بەڕێوەدەچێت وجێبەجێ دەکرێت.
گۆڕینى یاساى بارى کەسێتى بەیاساى جعفرى لەناوپەرلەمانى عێراقدا کەکۆمەڵگاى عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆسەدەتاریکەکانى ڕابردوو بەسوودوەرگرتن بوە لەووتەکان وبیروباوەڕى گەورەتیرۆریستى ئیسلامیی ئێرانى ئیمام خومێنى بوە,کە ئێستا لەناوپەرلەمانى عێراق وحکومەتى عێراقدا چەندین کەسایەتى وهێزوحیزب هەیە کەوتونەتەژێرکاریگەرى بیروڕاکانى ئیمام خومێنى وبەرپرسەباڵاکانى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانەوە کە گەورەترین پاڵپشت وهاوکارى ڕێکخراوەوحیزب وگرووپەتوندڕەو تیرۆریستانى جیهانە کە بەناوى جیهادکردن لەپێناوى گەشەى ئیسلامدا دروست بوون. لەهەمان کاتدا سوپاى پاسداران چۆتە ناولیستى تیرۆرەوەوبەهاوکارى کردنى ڕێکخراوحزب وگرووپە توندرەوەوتیرۆریستى یەکان لەجیهاندا ناسێندراوە.
یاساى کۆنەپەرستانەى جعفرى لەپەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى سەرەتایى بۆکراوە,بەئاشکرا ئەم یاسایە سوکایەتى بەکچان ومناڵان دەکات. دەرگالەسەرکردنەوەى دەست درێژى کردنەسەرمناڵان دەکاتەوە. ئەگەرلەساڵانى ڕابردوو بەپێى یاساکانى عێراق تەمەنى هاوسەرگیرى بۆکچان (١٨) ساڵ بوو,ئێستا لەویاسایەدا هاتووە بەپێی مادەکانی (١٦، ٤٨، ٥٠، ١٥٤) ی ئەم یاسایەی جەعفەری تەمەنی هاوسەرگیری ( ژنهێنانی ) کوڕان لە ( ١٨) ساڵەوە، کورتکراوەتەوە بۆ ( ١٥) ساڵ, تەمەنەی ( بە شوودانی ) کچانیش لە (١٨) ساڵەوە، کورتکراوەتەوە بۆ (٩) ساڵ.
کە پێشترلە لایەن وەزیری دادی عێراقی ( حەسەن ئەلشەمەری ) یەوە . کە سەر بە ( پارتی فەزیلەی ئیسلامی ) شیعەیە، لە رۆژی ( ٢٣/ ١٠/ ٢٠١٣) دا، پرۆژەی ( یاسای باری کەسێتی جەعفەری ) پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد. بۆ پەسەندکردن و دەنگدان لەسەری، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقيش کە زۆرینەی وەزیرەکانی شیعەبون، مالیکیش سەرۆک وەزیران و بڕیاردەربوو ئەوکات، لە رۆژی ( ٢٥/ ٢/ ٢٠١٤) دا، بڕیار یان لەسەر دا ویەکسەر ناردیان بۆ پەڕلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ئەوە پرۆژەیە. ئەم یاسایە رێ بە پیاو دەدات کە چەند ژنێک بهێنێت، گرنگ نییە کە ژنەکەی یا ژنەکانی تری رازی بن یا ڕازای نەبن بڕیار بڕیاری پیاوە,پیاومافى ئەوەشى هەیە کەلەسەر ئەم فرە ژنیەشەوە، هاوسەرگیریی رابواردن ( زواج المتعە ـ سیغە) ش بکات .
بەپێی یاساکانى جعفرى بێت گەورەترین سوکایەتى بەمناڵان وژنان دەکات وێڕاى ژنان کۆیلەوچەوساوەن هەروەها بێ بەش دەکرێن لەبەشەمیرات. بێ بەش دەکرێن لەئازادى وچوونەدەرەوەوبازاڕبەبێ پرسى هاوسەرەکانیان یان براوباوکیان.
حکومەتى عێراقى وپەرلەمانى عێراقى لەجیاتى جێێ بەجێ کردن ودەرکردنى یاساکانى مەدەنى وشارەستانى وپرۆژەى بنیاتنەرانەى چارەسەرى کێشەوقەیرانەجۆراوجۆرەکانى کۆمەڵگاى عێراق کە لەناوچەندین کێشەوقەیرانداگیرى خواردووە خەریکە قەیرانەکان سەرى تەواوى کۆمەڵگایى عێراقیش لەناوبەرێت,هاوڵاتیانى عێراقى پاش چەندین ساڵ لەدەسەڵاتى عێراق تائێستا کێشەى خەراپى ئاووکارەباورێگاکانى چارەسەرنەکراوە ,کێشەى نێوان پێک هاتەجیاوازەکانى عێراق کەلەسەردەستى سیاسى یەکانى عێراق دروستیان کردووە بەڵام بەبێ چارەسەرماوەتەوە,کێشەى مەزهەبى ونەتەوایەتى وکە سیاسی یەکانى باڵاى عێراق گەشەى پێدەدەن تائێستاش بەچارەسەرنەکراوەیی ماتەوە,خەڵک لەسەرهەبوونى ناوى على وحسین وحسن وعمروعوسمان وسەدیق بەرچەقووگولەدەدرێت,ئەم حکومەت وپەرلەمان نەیان توانیوە بەپرۆژویاساکانیان چارەسەرى ئەوکێشەوقەیرانانەبکەن کەچى دێن کێشەوقەیرانى تر بۆخەڵکى عێراق دروست دەکەن وکۆمەڵگا بەپرۆژیاساکۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یەکانیان دەیانەوێت بیگەڕێنەوە ساڵانى ڕابردوو وسەدەکانى ڕابردوو!دێن کچانى مناڵ بۆدامرکانەوەى ئارەزوەسیکسێ کانیان بەکاردێنن پرۆژەویاساى بۆ دەردەکەن.
بەرپرسانى باڵایى دەوڵەتى عێراق لەجیاتى بۆچارەسەرى کێشەوقەیرانەکانى ناوخۆیى عێراق سوود لەسیستەم ویاساکانى دەوڵەتانى سیکۆلاروشارەستانى وپێشکەوتووى ئەوروپاووەرگرن ,داوایان لێ بکەن کۆمەکیان بکەن لەڕووى مەعنەوێ وە بۆ ئەوەى کۆمەڵگاى عێراق بەرەوپێشکەوتن وشارەستانى بوون هەنگاوبنێت بەڵام بەرپرسەباڵاکانى عێراق دێن ڕێک پێچەوانەکەى هەڵدەبژێرن,دەیانەوێت سوودلەسیستەمى ئیسلامى ئێران وپاکستان وئەفخانستان وسعودیەوتورکیاوەربگرن. هەریەکە لەووڵاتانە سەیردەکەیت بەچەندین کێشەوقەیران ڕووى لەدەوڵەتەکەیان کردووە کەخۆیان پەکیان کەوتووە بۆچارەسەرکردن,لەپاکستان لە١١ى سێپتمبەرى ٢٠١٧ بوو ژنێکیان لەسەرئەوەى موبائیلى بەکارهێناوە سەنگەساربەرباران هەتامردن کرد,وڵاتانى تری ئیسلامیش کەمترین ماف بەژنان بەڕەوانابینن هەروەک کۆیلە سەیرى ژنان دەکەن.
سیستەمى ئیسلامىی شیعەوئەم یاسایانە هەرەوەک یاساکۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشی ئیسلامیی یەکەبەرامبەر بەژنان وکچانى خوار١٨ساڵ جێ بەجێی دەکرد. هەروەک یاساکانى ڕژێمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامیی ئێرانە کەبەدرێژایی تەمەنى ئەم ڕژێمە کۆنەپەرستە بەهەزارەهاکچ وژنى پێ زیندەبەچاڵ وزیندانى وئەشکەنجەولەسێدارەداوە وبەربارانى ژنان وکچانى کراوە لەسەرلادانى لەیاسادژەمرۆڤایەتى یەکان. ئەم پرۆژەیاسایە ڕاستەوخۆدان بەهەبوونى دەسەڵات وسیستەمى کۆمارى ئیسلامیی ئێران دەنێت لەناوپەرلەمان وحکومەتى عێراقدا. خەڵکى عێراق وکوردستان شایەستەى ژیان وگوزەرانێکى سیکۆلاروشارەستانین. ناکرێت کۆمەڵگای عێراق بەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانى ناوەڕاست. ئەرکى سەرجەم خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخوازى عێراق وکوردستانە لەدژى ئەم پرۆژەیاسا هەڵوێستیان هەبێت وبەهیچ جۆرێک بەم جۆرەپرۆژەویاساکۆنەپەرستانەڕازی نەبن,بێنەمەیدان بۆدەربرینى نارەزایەتى لەدژى ئەم جۆرەپرۆژەویاسایانە کەمرۆڤەکان کۆیلەوچەوساوەدەکات. پێویستە هەموولایەک کاربکەین بۆگەشەدان بەپێشەکەوتنى کۆمەڵگاوئاشناکردنى تاکەکانى کۆمەڵگا بەیاساوسیستەمى سیکۆلاروشارەستانى یەکان,لەپێناوى بەدەستهێنانى مافەئینسانى یەکان وسەرجەم ئازادى یەکانى مرۆڤەکان تاکەڕێگایە بەرەوهەنگاونان بەرەوئایندەوداهاتوێکى باشتروئازاد دوورلەسوکایەتى وچەوسانەوەى مرۆڤەکان بەبێ جیاوازى ئایینى ونەتەوەیی وڕەگەزیی ونەژادى .