لەماوەى دەسەڵاتى سەرکوتگەرو ئیستبدادى دەسەڵاتى ئیسلامى یەکان لەئێراندا ٣٨ساڵ تێپەڕدەبێت.جگەلە بێ ماف و پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ و لەسێدارەدان و بڵاوکردنەوەى بیروباوەڕى توندڕەوى لە ناوخۆى ئێران و بڵاوکردنەوەى بیروباوەڕى توندڕەوى وتیرۆریستى و هاوکارى کردنى ڕێکخراوە توندڕەوە وتیرۆریستەکانى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان هیچ سوودو بەرهەمێکى تر‌ى نەبووە بۆ خەڵکى ئێران و مرۆڤایەتى.لەژێر سایەى یاسا کۆنەپەرستەکانى ڕ‌ژێمى ئیسلامى دا چەوسانەوەى چینایەتى ونەتەوایەتى وڕەگەزى بەردەوام گەشەى پێدراوە.
لەوناوچانەى کەفارس زمانین واتە نەتەوەى کوردوعەرەب ونەتەوەى ترهەن بەئاشکرا دژایەتى یان کراوە بەبیانوى جۆراوجۆر سەرکوتکراون تەنانەت لەخوێندنى زمانى دایک لەخوێندنگەوزانکۆکان بێ بەشکراون,لەناودامودەزگاکانى دەوڵەتداجگەلەزمانى فارسى بەهیچ زمانێکى ترکاروبارى کارگێڕى دەوڵەت بەڕێوەناچێت.زۆرترین ناوى شوێنى بازرگانى ودووکان وگەرەک وکوچەو ڕووباروشوێنەگەشتوگوزارییەکان وشەقامەکان کراونەتەزمانى فارسى ئەمەش بەزۆر سەپێندراوە بەسەرخەڵکى دا.ئێسلامییەکان بەردەوام گەشەیان فکروئایدیاى توندڕەوى وتیرۆریستى داوە بەوەش لەپێناوى مانەوەوگەشەى خۆیان بەقەولى خۆیان باوەڕیان بەجیهادبووە لەپێناوى مانەوەى قورئان و سیستەمى ئیسلامی‌یان.
هەر بۆیە مەلاکانیان بەردەوام لەمزگەوت ومینبەرى قسەکردنەکانیان چ لەرادیۆ یان تەلەفیزیۆنەکانیان بەئاشکرا فتواو بانگەشەى تیرۆر‌و کوشتنیان داوە وحەڵاڵیان کردووە لەبەرامبەر نەیارو بیروباوەڕوئایین وفکری جیاواز لەئایینى ئیسلام وسیستەمى ئیسلامی‌یان.لەئەنجامى زوڵم وچەوسانەوە ونابەرى ولەسێدارەکان خەڵکێکى زۆر کە جیاواز لەئایین وبیرکردنەوە ویاخود بێ دین بوون وئازادیخوازبوون بەناچارى ئێرانیان جێ هێشتووە.
بەهۆى گەشەى چەوسانەوەوسەرکوت وئیستبدادەوە لەلایەن ڕ‌ژێمى دڕندەى فاشى ئیسلامى ئێرانەوە بەرامبەر خەڵکى ئێران بەگشتى ونەتەوەجیاوازەکانى ئێران بەتایبەتى ڕۆژبەڕۆژ بێزارى توڕەیی خەڵک بەرامبەر ئەوسیستەمە سەکوتگەرە زیاتربووە,چونکەدهسهڵاتدارانی ئێران له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هاتنه‌سه‌ر كار و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستی خۆیان دا قۆرخ كرد، زبر و زه‌نگ و قەدەغەکردنى ئازادییەکان و پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤیان ده‌ست پێ كرد.ئێستا زیاتر لە 30 ساڵه ئه‌و رژیمه سەرکوتگەرە به قیزه‌ونترین جۆره‌كان خه‌ریكی سه‌ركووت و كوشت و بڕ و جینایه‌ته و ده‌ست له هیچ كرده‌وه‌یێكی نامرۆڤانه ناپارێزی.هه‌ر له ژنان و كرێكاران و خوێندكاران و ماموستایان و روناكبیران و رۆژنامه‌وانان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه بگره هه‌تا مندالانی ژێر 18 ساڵ له کوشتن وزیندانى کردن بێ بەش نەبوون.
لەئەنجامى گەشەى ئەم زوڵم وچەوسانەوەى زۆرەوە ئەوا لەقۆناغى ئێستادا لەچەندین ناوچەوشار وئوستانى ئێران خەڵکى دەستى بەنارەزایەتى دەربڕێن وئەنجامدانى ڕاپەڕین کردووەلە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی سێدارە ئێران , لە ئاکامی ئەم نارەزایەتیانە دا لاویک گیانی لە دەست داوە چەندین کەس بریندار‌و دەستگیر کراون.بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان کەبڵاویان کردۆتەوە هێزە سەرکوتگەرەچەکدارەکانی ئینتزامی رژیم لە شاری شائاباد تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەک کرد کە بووە هوی کوژرانی هاووڵاتیەک رۆژی پێنجشەممە ۲۸‌ی ڕێبەندانی هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی لە شاری شائاباد تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیەکی ئەو شارە کرد کە لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەی هیزەکانی رژیم یەکێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبیلەکە گیانی لە دەستدا .جیگای ئاماژە بۆ کردنە کە تەقەکردنی هیزەکانی رژیم بوو بەهۆی نانەوەی ترس و دڵەڕاوکی لەنێوان هاوڵاتیان .
هەر لەگەڵ ئەم ڕووداوە لەبەرئەوەى خەڵکەبێزار وتوڕەوناڕازییە لەوڕژێمە دواکەوتووە دڕندەیە کەچەندین رۆژه خه‌ڵكی شاری ئەهواز و شارەكانیدیكەی پارێزگای خوزستان ده‌ستیان داوه‌ته ڕاپەڕین وناڕەزایەتی به‌ربڵاو له دژی سیستمی خزمه‌تگوزاری و پیسی ژینگه‌و كه‌می برق و ئاو.هەرلەئەنجامى ئەو نارەزایەتیانەدا چەندین دام ودەزگایى ڕژێم سوتێندراو‌ن وئاگریان تێبەردراون.ئەوشاروناوچانە بەزۆرى خەڵکى عەرەب تێیدانیشتەجێ یە ,خەڵکى عەرەب زمان لە ئێران له ماوه‌ی حاكمیه‌تی ئاخونده‌كاندا,رووبه‌رووی سیاسه‌تی سه‌ركوت وئیستبدادوچەوسانەوەى زۆربۆتەوە هەروەک نەتەوەجیاوازەکانى تر‌ى ئێران و مافهسهرهتاییهكانیان پێشێلکراوه له ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازی دانان و سه‌ركوت و هه‌ره‌شه‌ی ناوه‌نده‌كانی دەوڵەت خه‌لكی ئه‌هواز ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تی لە چه‌ند رۆژی رابردوودا ناره‌زایه‌تیه‌كانیان به شێوه‌ی به‌ربڵاوتر و گشتگیرتر درێژه‌ی هه‌یه.جێگه‌ی باسه ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه چه‌ندین شاری تر‌ى گرتۆته‌وه، بەڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه دا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردوه‌و تا ئێستا دوو كەس بوونەقوربانى و چەند كەسی دیكە برینداربوون و ژمارەیەک لە خەڵکی نارازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم گیراون وخراونەتە زیندانەکانەوە.
وەزعی شارەکانی ئێران لەبارودۆخێک دا یەکەخەڵکى بێدەنگەبەڵام خەڵک توڕەو بێزارن,ھێزەسەرکوتگەرەکانى سوپای پاسداران و ئارتەش و بەسیج ھەموو لە ئامادە باشیدان و نازانن چی ڕوودەدات، بەتەواوى ئورەیان داڕووخاوە هەروەک ڕاگەیاندنەکان باسى دەکەن نازانن چۆن و لە کوێ‌ڕا ڕاپەڕینى خەڵکى ڕوودەدات, شیرازەی خەڵک ترسیان شکاوەو ھیچ بەھایەک بۆ تفەنگ وگۆپاڵ بەدەستەکانی ڕژیم دانانێن، ھێزەکانی ڕژیم بە کۆمەڵ نەبێ نا‌وێرن بچنە ناو کۆمەڵانی خەڵکەوە .ئەمانە ھەموو نیشانەی تێکچوونی شیرازەی حکومەتی فاشى کۆماری سێدارەى ئیسلامی مەلاکانە.
پێویستەهەموولایەک بەهەرجۆرێک کەبۆیان دەکرێت لەدەستیان دێت بە توندی جینایه‌تی هێزهسهركوتگهرهكانی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی مه‌حكوم بکەن و پشتیوانی له ناره‌زایه‌تی خەڵکى شاری ئههوازو شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری بکەن و بەهەموولایە تێکۆشانى یەکگرتوانە بکەن و خه‌بات و ناره‌زایه‌تی یەجهماوهرییەکان بەهێزتربکەن کەسەرجەم شاروناوچەکانى سه‌رانسه‌ریی ئێران دەوڵەتى ئیسلامى سێدارەى ئاخوندەکان زۆرباشتر بگرێتەوە پایەکانى ئەوڕژێمە کۆنەپەرست ودژبەئازادى ومافەکانى مرۆڤ له‌ق تربێ و له ئاكامدا له ناوبچێت و بڕروخێت.
به‌و هومێده‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لكی ئههوازو كوردستان و ناوچەكانی دیكه‌ی ئێران ببێته ناره‌زایه‌تی سه‌رانسه‌ریی و هه‌موو شۆێنێكی ئێران بگرێته‌وه‌و له ئاكامدا قه‌لای سته‌م و دیكتاتۆری ئاخوندەکان لەڕەگ وڕیشەوە لە ناوبهرێن و به زوویی شاهیدی رووخانی رژیمی ملهوری ویلایه‌تی فقیه بین.
سەردەمى ئەمڕۆى کۆمەڵگاى ئێران پێویستى بەگۆڕانکارى هەیە لەسیستەم دەسەڵاتدا هەربۆئەومەبەستەش ئەرکى هەموولایەکە گەشە بەم ڕاپەڕین وشۆڕشبدات لەپێناوى ڕوخانى ئەو ڕژێمە چەوسێنەرەدا کارکردنە بۆدامەزراندانى سیستەمێکى سیکۆلارومەدەنى وئازاد لە کۆمەڵگاى ئێرانداهیچ ڕێگایەکی تر نەماوە لەبەردەم خەڵکی ئێران‌دا بۆئەوەى سەرجەم نەتەوەکان وخەڵکى ئێران بەیەکەوە بەئازادان ودوورلەهەبوونى سیستەمێکى سەرکوتگەروفاشى وتوندتیژى مافى ڕەواى خۆیانە بگوزەرێن و بەیەکەوە ویەکگرتوانە کاربکەن بۆ گەشەى ئازادى وبەرابەرى و گەشەى زانست وزانیارى لەسەرجەم بوارەجۆراوجۆرەکاندا لەکۆمەڵگاى ئێران‌دا.
سەرچاوەکان
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&new_topic=15
http://www.rojhelatnews.com/?cat=4