ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران دەیەوێت جارێکى تر خەڵک چەواشەبکات کەگوایە بەرپرسانى دەیانەوێت کێشەوقەیرانەئابوورییەکانى ناوخۆى ئێران چارەسەربکات,هەڵاوسانى ئابوورى ئێرانى چارەسەربکات,کێشەوگرفتەکانى خەڵک چارەسەربکات,بەڵام هەرهەنگاوێک وجێبەجێکردنى هەربەرنامەیەکى ڕژێم جگەلەماڵوێرانى وکێشەوگرفتى زیاتر بۆخەڵکى ئێران هیچى ترنییە. ئەیەوێێت بەم پرۆژەیە کەبەناوى گۆرانکارى لەدراوى ئێرانى کەم کردنەوەى سفرەکان ولابردنى سفرەکانى خەڵکى ناڕازى ئێران ماوەیەک مەشخوڵ بکات ودەردوکێشەکانى خۆیان کەمێک لەبیربەرێتەوە بەناوى چاکسازى لەدرواودا.
هەیئەتی دەوڵەتی یازدەیەمی ئیسلامی لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی خۆیدا گەڵاڵەی پێشنیاری بانکی ناوەندی لەمەڕ کەمکردنەوەی سفرەکان لە دراوی فەرمیی ئێرانی پەسند کرد و بەم پێیەش یەکەی دراوی ئێران بریتی دەبێت لە؛ ١ تمەن. پاساوی بانکی ناوەندی بۆ ئەم گەڵاڵەیە بریتییە لە کۆنتڕۆڵی هەڵاوسانی هەوسارپچڕاوی ئێران و کەمبوونەوەی توانایی یەکەی دراوی ڕیاڵ کە لە ئێستادا کاری پێدەکرێت. ئەمە درۆیەکى شاخدارە کەبەهیچ شێوەیەک بەم جۆرە ناتواندرێت کۆمەڵگاى ئێران لەکێشەوقەیرانى هەڵاوسانى دارای ڕزگاربکرێت,لەبەرئەوەى کێشەوهەڵاوسانى ئابوورى ئێران پەیوەندى بەلابردنى سفرەکانى ڕیاڵەوە یاخود گۆڕینى ڕیاڵ بەتمەن نییە هیچ لەکێشەکە کەم ناکاتەوە بەڵکولەوانەیە خەراپتریشى بکات ئەم چەشنە گۆڕانکارییە.
بەگشتی لایەنگرانی گەڵاڵەی "لابردنی سفرەکان" پێیان وایە جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە ئاڵووێرەکان، کەمبوونەوەی ڕێژەی دراوەکانی نێو بازاڕ، نەمانی سەرئێشەی هەڵگرتنی پارە لەلایەن خەڵک، کەمبوونەوەی هەڵاوسان و لە هەمووانیش گرینگتر گەڕاندنەوەی متمانە بۆ دراوی میللی؛ بەواتایەکی تر بە لابردنی سفرەکان دراوی بێبایەخی ئێرانی دەبێتەوە بە خاوەنی جێگە و پێگە و ڕوانینی لایەنە بازرگانییە بیانییەکان گۆڕانی پۆزێتیڤی بەسەردا دێت.
لەبەرانبەریشدا بەشێک لە کارناسانی ئابووری کە دژ بەم بڕیارەی دەوڵەت وەستاونەتەوە دەڵێن: بە سەرنجدان بە بارودۆخی نائاسایی و هەڵاوسانی ئابووری و سیاسی لە ئێران، جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و لەباتی قازانج، زیان بە ئابووری دەگەیەنێت.
یەکێک لەشرۆفەکارانى ئابوورى بەباوەڕی "لابردنی سفر" تەنیا کاتێک دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی هەبێت کە لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی گشتی و لەپێوەندی نیزیک و گرێدراو لەگەڵ ڕێفۆرمە بۆنیادی و ڕیشەییە ئابوورییەکانی دیکەدا بێت؛ "فەرەیدوون خاوەند"، شرۆڤەکاری ئابووری لەمبارەوە دەڵێ: لە هەلومەرجی ئێستادا "لابردنی سفر" کاتێک دەتوانێ شوێندانەر بێت کە هۆکارەکانی لاوازیی ئابووریی ئێران لەنێو چووبێتن. دراوی ئێران کاتێک دەتوانێ ببێتە خاوەنی جێگە و پێگە و متمانەی نێونەتەوەیی، کە سیاسەتداڕێژیی ئابووری لە ئێران بەڕۆژ بکرێت، بودجەی گشتیی وڵات یەکسان بکرێتەوە، بانکی ناوەندی ببێتە بانکێکی سەربەخۆ، هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکرێت، فەزای کار، بوار بۆ بەرهەمهێنانی سامان و دارایی خۆش بکات، بەرهەمهێنەرە ئێرانییەکان بازاڕەکانی ناوچە و جیهان بکەنە ئامانج، سەرمایەدانەرانی بیانی و توریستەکان ئامادە بن لە ئێراندا سەرمایەکانیان وەگەڕ بخەن و لە هەمووان گرینگتر ئاڵۆزییەکان لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی ئێران بە کەمترین ئاستی خۆیان بگەن.
لەم نێوانەدا نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە ئەمە یەکەمجار نییە سفری سەر دراوی وڵاتێک کەم دەکرێتەوە؛ وڵاتانێکی وە عێراق لەدوایى ڕوخانى حیزبى بەعس لەدەوڵەتەدا دراوەکانى کەدیناربووگۆڕى وسفرى بۆزیادکرد بۆسەردراوەکەى پاش زیاتر لەچەندین ساڵ لەنەمانى حیزبى بەعس لەدەسەڵات وحکومەتدا بەڵام قەیران وکێشەوگرفتەکەئابوورییەکانى خەڵکى عێراق چارەسەرنەبوو بەڵکوزۆرزیاتربووئێستاش ئەگەربێت دووبارەسفرەکانى لێبکاتەوەولابەرێت چارەسەرى کێشەوقەیرانەکانى خەڵکى عێراق ناکات ,تورکیە، ڤێنزۆئێلا، ئاڵمان، فەڕانسە، بڕێزیل، ئارژانتین و ئەفغانستان پێشتر ئەم ئەزموونەیان هەبووە، بەڵام مەسەلەی سەرنجڕاکێش لەوەدایە کە تەنیا ئەو وڵاتانە توانییان لەم کارەیاندا سەرکەوتوو بن کە هاوکات لەگەڵ لابردنی سفر، گۆڕان و ڕێفۆرمی ئابووریشیان ئەنجام داوە، دەنا وڵاتێکی وەک ڤینزۆئێلا کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڕیاری گۆڕینی ناوی دراوەکەی بۆ "بلیوار" (وەرگیراو لە ناوی سیمۆن بلیواری بەناوبانگ کە لە سەدەی ١٩دا ڕۆڵێکی مەزنی لە ئازادکردنی ئامریکای لاتیندا هەبوو) و لابردنی ٣ سفر لە دراوەکەی دەرکرد، نەیتوانی دراوی نەتەوەیی خۆی لە سەرەولێژیی بێمتمانەیی و نەمان ڕزگار بکات و ئێستاش بەبوونی هەڵاوسانی ١٥% ناچارە بەردەوام دراوی نوێ بڕژێنێتە نێو بازاڕ و ئەمەش یانی هەڵاوسانی زیاتر و زیاتر.
ڕادیۆ فەڕانسە بڵاوی کردەوە؛ لە(زایینی: ٠٥-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٦ - ١١:٤٠ تاران ) سەعید لەیلاز وتوویەتی: حەشیمەتی ئێران هاوکات لەگەڵ پیربوون هەژارتریش بووە و ئەم دوو فاکتە دەبنە هۆی ئەوەیکە لە داهاتوودا مەترسییەکی گەورە یەخەی ئەم وڵاتە بگرێتەوە کە بریتییە لە داڕمان و لەنێوچوونی.
بە وتەی ناوبراو دەوڵەتە یەک لەدوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەستێوەردانیان لە سندووقی خانەنشین کراوان کردووە، کە ئەمە خۆی ئاکامی نەبوونی دێموکراسی و دەستێوەردانی دەوڵەت لە بیاڤی ئابوورییدایە.
ئەم ئابووریناسە لە پەراوێزی قسەکانیدا نموونەیەکی مێژووییش دەهێنێتەوە و دەڵێ: یەکێک لە هۆکارەکانی داڕمانی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو گرینگی نەدان بە بارودۆخی سندووقەکانی خانەنشینی لەم وڵاتە بوو، کە بەوتەی ناوبراو بەهۆی گرینگی نەدانەکانیان لە ساڵی ١٩٨٥ و پێنج ساڵ پاش ڕووخانی سۆڤییەت، ڕێژەی خانەنشین کراوانی ئەم وڵاتە لە ڕێژەی حەشیمەتی خاوەن کار زیاتر بوو؛ ئەمەش بووە هۆی مایەپووچ بوونی سندووقەکانی خانەنشینی.
لەیلاز دەڵێ: لە ئێراندا نەتەنیا ڕێژەی خانەنشین کراوان بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کار دەکەن زیاترە، بەڵکوو زۆربەی هەرەزۆری سندووقەکانی خانەنشینیش مایەپوچ بوون و دەوڵەتیش بڕی ١٢٠ هەزار میلیارد تمەن قەرزداری دەزگای دابین کردنی کۆمەڵایەتی (تامین اجتماعی)یە و ناتوانێ قەرزەکانی خۆی بداتەوە.
ئەم کارناسەی بواری ئابووری هەروەها دەڵێ: دەوڵەت هەوڵی داوە لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا بەناوی "گەڵاڵەی سڵامەت" سندوقی دەزگای دابین کردنی کۆمەڵایەتی و سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی ئاوێتەی یەکتر بکات، تاکوو لەم ڕێگەوە پێش بە داڕمانی وڵات بگرێت، بەڵام ئەمە ڕێکارێکی نازانستیانەیە و بەپیچەوانەوە ڕەوت و خێرایی داڕمانی ئێران زیاتر دەکات
هەربۆیە چارەسەربۆقەیران وکێشەوهەڵاسانەئابوورییەکان لەئێراندا زۆر جیاوازە لەوڵاتى ئەوروپا ووڵاتانى سەرمایەدارى گەشەکردووە بۆیەناکرێت بەلابردنى سفرەکان بلێى چاکسازى وچارەسەرى هەڵاوسانى ئابوورى لەئێراندادەکرێت باوەڕبوون بەم جۆرەقسانە جگەلەخۆفرێودان وخۆهەڵخەڵەتاندن هیچى ترنییە. ڕۆژێمى کۆمارى ئیسلامى ئسێدارەى ئێران ڕۆژبەڕۆژبەهۆى دەرکەوتنى قەیران وهەڵاوسانى ئابوورى وکێشەى جۆراوجۆرى تر لەمەرگ وڕۆخان زیاترنزیکتردەبێتەوە ئەم جۆرەقسەوبەرنامانەش تەنها بۆخۆڵکردنەچاوى خەڵکى ناڕازى ئێرانەبۆئەوەى چەواشەیان بکات هەتاڕازیبن بەهێشتنەوەودرێژکردنەوەى تەمەنى ئەوڕژێمە نادادپەروەروسەرکوت وچەوسێنەرە.
تەواوى خەڵکى ئێران بەگشتى وئابوورى زانان بەتایبەتى ئەوەباش دەزانن چارەسەرى کێشەو قەیرانەکانى ئێران تەنها بەڕوخانى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران دەستەبەردەبێت دواتر خەڵکى ئێران خۆیان سیستەم ودەوڵەتێکى سیکۆلارومەدەنى وئازاد بنیاتبنێن,ئەوەش بەندەبەهەوڵ وتێکۆشانى خەڵکى ئێران کە چەندە داکۆکى کارى ئازادى وبەرابەرین بۆ کۆمەڵگاى ئێرانى داهاتوو لەدواى ڕوخانى ئەوڕژێمە سەرکوت ودژەبەشەری یە کەئەمرۆناوى کۆمارى ئیسلامى ئێرانە بەڕوخانى ئەوڕژێمە کۆنەپەرستە خەڵکى ئێران بەتایبەتى وگەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست ئاسوودەدەبن.