لەژێرسایەى سیستەمى سەرکوتگەرودژەئینسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕۆژانە خەڵکى سیاسى وڕۆژنامەنووس وچالاکوانى مەدەنى ورۆشنبیروهونەرمەند وگەنجان ولاوانى کچان وکوڕان دەخرێنەزیندانەکانەوە وئەشکەنجەوئازاردەدرێن ,بەشێکیشان لەسێدارە دەدرێن بەبەرچاوەى خەڵکەوە.
* بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەر لە بەیانی یەکشەممە، ١٩ بەفرانبار، (٨ /١/٢٠١٧) دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی "س، کێشمەند" ئەفسەری خانەنشینکراوی هێزی ئینتزامی و "م، محەمەدی"، خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، کە بە تۆمەتی دزی سزای سێدارەیان بە سەر داسەپابوو لە شوێنی گشتی و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە پردی ئینقلابی ئەو شارە لەسێدارەدران.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ٢١ گەلاوێژی ئەمساڵ لە گەڵ ژنێكی ئیلامی بە تۆمەتی دزی و بە تاڵانبردنی زێڕفرۆشییەک و کوشتنی سەربازێکی هێزی ئینتزامی دەستگیر و سزای سێدارەیان بە سەر داسەپا.
* بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی بەفرانبار، "محەممەد زبردەست" بەندكراوی كوردی خەڵكی شاری بۆكان لە زیندانی ڕەشت لەسێدارە درا.
بە پێی هەواڵەکان، ناوبراو لە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩١ سزای ئیعدامی بە سەردا سەپابوو.
شایەنی باسە، ڕێژەی ئێعدامەكان لە ئێران ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لە چەند مانگی ڕابردوودا دەیان لاوی بێتاوان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.
* بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هاجەر پیری زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و دەستبەسەر لە زیندانی شاری تەورێز لە رۆژی سێشەممە، ١٤ بەفرانبارەوە، لە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی خراپی زیندان و دۆخی نالەباری تەندروستی و گواستنەوەی بۆ بەندی تاوانبارانی مەترسێدارە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ئەمڕۆ، شەممە، ١٨ بەفرانبار، ٤ رۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنیدا تێپەڕ دەبێت.
جێگای ئاماژەیە، هاجەر پیری، ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نەغەدەیە کە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە رێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و سزای ١٧ ساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زیندانی کرمانی بە سەر داسەپا، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار، دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری تەورێز بەدەوامە لە مانگرتن لە خواردن و لە ئێستادا لە رەوشێكی خراپی جەستەییدایە ,مەترسى لەسێدارەدانى لێدەکرێت.
*(سەعیدشێرزاد)یەکێک لەئەندامانى دیفاع لەمنداڵانى سەرشەقام ومنداڵانى کارە.خەڵکى کرمانشان لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێران,کە لە ١٨ى جۆزەردانى ساڵى ١٣٩٣ دەستبەسەرکراوە,لەزیندانەلەگرتووخانەى ڕەجایى شار,لەبەرنەبوونى ئەمنیەتى گیراوانى عەقیدەتى,مانى لەخواردن گرت ولێوى دوورییەوە ئێستا ئەوابۆماوەى یەک مانگە زیاترە لەمانگرتن بەردەوامە,لەئێستادا تەندروستى زۆر خەراپ وناجێگیرە,بەهۆى درێژەدان بەمانگرتنەکە فشارى خوێنى دابەزیوەولێدانى دڵى بەرزبۆتەوە ولەشى زۆرلاوازبووەوگورجیلەکانى زۆرئازارى دەدەن هەنگاوبەهەنگاوئەگەربەفریاى نەکەون لەمردن نزیک دەبێتەوە.
سەعید شێرزادی کەلە گرتووخانەی رەجایی شارلە گرتووخانەی تەورێز
لە تێپەراندنی مانگێك لە مانگرتنەكەی لە گرتووخانەی رەجایی شار پەیامێكی بلاو كردەوە و رایگەیاند: مانگرتنی من شەخسی نیە.بەردەوام دەبم لەو مانگرتنە.بەڵكوو بەو جۆرە دەنگی بەندكراوی زیندانیانی ناو گرتووخانەكان بم كە كەس بە دەم هاواریانەوە نایەت.
ناوبراو كە ئێستا لە 32هەمین رۆژی ماگرتنەكەیدایە لە پەیامەكەیدا ئیشارەی بەوە داوە كە 17ی سەرماوەز بە ناڕەزایەتی بە هەڵسوكەوت و رەفتاری هێزەكانی رژێم لە گەڵ بەندكراوانی سیاسی و خانەوادەكانیان كردوە.
سەعید شیِرزادی زیندانی سیاسی خەڵكی كرماشان بە شیعرێكی فارسی كۆتایی بە نامەكەی دێنێ و دەنووسێ:
من میمیرم … اما مرگ من، مرگ زندگی من نیست …
مرگ من انتقامی است که زندگی من از جعلکنندهی نام خود میگیرد …
من میمیرم تا زندگی زیر دست و پای مرگ نمیرد …
مرگ من عصیان یک زندگی است که نمیخواهد بمیرد!
*لەئێستاشدا هەواڵى بڵاوبونەوەى تێکچون وخەراپ بوونى بارى تەندروستى ورەوشى زیندانى سیاسى (ئارشى سادقى )دەبیستین.لێبوردنى نێونەتەوەیى لەڕاگەیاندراوێکدا داواى ئازادى بەپەلەى زیندانى سیاسى (ئارشى سادقى)وچاودێرى پزیشکى لەناوبراوکرد.لێبوردنى نێونەتەوەیى وریایى بەڕژێمى ئێرانداکەدەست لەیارى کردن بەگیانى ئارەشى سادقى هەڵگرێ.
بەرپرسانى ڕژێمى سێدارەى ئیسلامى ئێران بەجێى ئازادى بەپەلەوبێ مەرجى (ئارشى سادقى وهاوژینەکەى بەناوى گوڵروخى ئیرایى,داواى زەمانەتى قورس دەکەن.بەرپرسانى ڕژێمى ئێران بەباشى دەزانن کەسەعاتێک دواخستنى ئازادى ئارشى سادقى بەماناى ژیان ومەرگە.ڕەوشى زیندانى سیاسى ئارشى سادقى کەئەمرۆزیاتر لەدوومانگ وچەندین ڕۆژى مانگرتن لەخواردن تێدەپەڕێنێت ,زۆرخەراپەوئەگەرى مردنى لەئان وسات دایە.
* لاوێن کەریمی، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزە کە ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ لە لایەن ناوەندە ئەمنیتیەکانەوەبە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگاوە حوکمی پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و دواتر لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەرەکەی، لە دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ ٣ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی "هەمەدان" کەم کرایەوە.
لاوێن کەریمی رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان هێرش کرایە سەر ماڵی باوکی و دوای پشکنین و هەڕەشە لە بنەماڵەکەی دەست بە سەر کۆمەڵێک لە کەلوپەلە شەخسیەکانی داگیرا و ناوبراویش بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سەقز گواسترایەوە و ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە ژێر گوشار و ئەزیەت و ئازاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان دابوو.هەر لەم پەیوەندەدا، دادوەری دۆسییەی ئەم خوێندکارە کوردە پێی ڕاگەیاندبوو: تا یەک ساڵ مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیی نییە.ئەم خوێندکارە کوردە پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی هەمەدان و دوای تەحەموولی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر، تووشی نەخۆشیی "گەدە" هات و دۆخی تەندروستی کەوتە مەترسییەوە.سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پزیشکانی زیندانی هەمەدان ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو دەبێت لە زووترین کاتدا بۆ نەخۆشخانە بگوازرێتەوە، بەڵام یەکێک لە بەرپرسانی ئەم زیندانە بە ناوی "ڕەجەبی" بە لاوێنی ڕاگەیاندبوو کە ئێدارەی ئیتڵاعات ڕێگری دەکات لە گواستنەوەت بۆ نەخۆشخانە .
رێکەوتی ١ی بەفرانباری ئەمساڵ و لەدوای کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان لە مەڕ بەدواداچوون بە دۆخی تەندروستی ناوبراو، لاوێن مانی لە خواردن گرت و ڕایگەیاند: تا گەیشتن بە مافەکانی "مەرەخەسیی پزیشکی" لە مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت.
*به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، "سۆهەیلا مینایی" بهندكراوی سیاسیی ناو زیندانی شاری کرمان کە له ڕێکەوتی ١١ی مانگی بەفرانبارهوه لە ناڕەزایەتیی بە "هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی هێزە ئەمنییەتییەکان و بەرپرسانی زیندان" دەستیدابووە مانگرتن لە خواردن، ڕۆژی چوارشهممه ١٥ی مانگی بەفرانبار لە سەر داوای دایکی کۆتایی بە مانگرتن له خواردنهكهی هێنا."سۆهەیلا مینایی"، ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری دیواندەرە کە له بهرواری ١٩ی گەلاوێژی پارهكهوه(ساڵێکە) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئهمشارهوه دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری سنە و بە تۆمەتی "هاوکاری لهگهڵ حیزبێكی نهیاری ڕژیم"، سزای سی ساڵ و یەک رۆژ زیندان و دوورخرانهوه بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کرابوو، ههر ئێستا ماوەی زیاد لە یهكساڵە لە زیندانی کرماندا ڕاگیراوه.
*بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان,تا دێت ئامارهكانی لهسێدارهدان له زیندانهكانی ئێراندا روو لهزیادبوون دهكات، به جۆرێك تهنها لهماوهی شهش رۆژی رابردوودا، 37 هاوڵاتی لهسێداره دراون كه 11 كهسیان كورد بوون.به پێی ههواڵهكان لهرۆژی شهممهی رابردووه وه تا پێنج شهممه (4 تا 9 خهزهڵوهر) 37 كهس له شارۆمهندان لهسێداره دراون.لهم رێژهیه ١١ كهسیان كورد بوون و دوو كهسیان بهناوهكانی "حهبیبوڵڵا گوڵپهری پوور" و " رهزا ئیسماعیلی" زیندانیی سیاسی بوون كه له زیندانهكانی ورمێ و سهڵماس لهسێداره دران.
له سهرهتای هاتنه سهركاری حهسهن رۆحانی سهرۆك كۆماری ئێران له سێ مانگی رابردوودا، 224 كه س لهئێــران لهسێداره دراون كه لهسێدارهدرانی 145 كهسیان له ماوهی 2 مانگی یهكهمی دهوڵهتداریی رۆحانیدا تۆمار كراوه.ههروهها لهسهرهتای دهستبهكاربوونی رۆحانییهوه تا ئێستا، حوكمی لهسێدارهدانی 28 شارۆمهندی كورد لهزیندانه جیاجیاكانی ئێــراندا جێبهجێكراوه و حوكمی ئیعدامی 7 زیندانی سیاسی كوردیش پشتڕِاست كراوهتهوه.
پێویستە خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخواز وتێکۆشەر وئینساندۆست رێکخراوە مرۆڤ دۆست وئازادیخوازەکان ودەوڵەتانى دیموکرات وپێشکەوتنخوازوسیکۆلارکەلەهەرشوێن وجێگەو وڵا تێکن لەدژى سەرجەم کارەدژەئینسانییەکانى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەگشتى ولەسێدارەدانى خەڵکى ئێران بەتایبەتى بەدەنگبێن,کەڕۆژانە گەنج وجوان ولاوان کچان وژن ورۆژنامەنووسان ورۆشنبیران وسیاسى لەمیدانەکانى شارەکان لەبەرچاوى منداڵان وژنان وپیاوان لەسێدارەدەدرێن یاخود لەزیندانەکاندا لەژێرئەشکەنجەوئازارى جەستەیى ودەروونى گیان لەدەست دەدەن یان تووشى نەخۆشى درێژخان ونەخۆشى دەروونى وشێت بوون دەبن.پێویستە سەرجەم رێکخراوەکانى پەیوەندبەمافەکانى مرۆڤ ومرۆڤ دۆستەکان ودەوڵەتانى پێشکەتنخوازوئازادیخوازوشارەستانى فشارى جۆراوجۆر بخەنەسەرکۆمارى ئیسلامى ئێران بۆدەست هەڵگرتن لەیاساى لەسێدارەدان ودەست هەڵگرتن لەئەشکەنجە وئازاردانى زیندانیان.
*سەرچاوەکان
١/ http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=14555&Jor=1
٢/ http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&file=article&sid=8308
٣/ http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=14547&Jor=1
٤/ http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=14557&Jor=1
٥/ http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=14511&Jor=30
٦/ http://komalah.org/index.php/hawalakan/13555.html