ئیسلامییەکان لەدواى هاتنەسەر دەسەڵات لەئێران حکومەتێکیان دامەزران کەتەنها حکومەت ودەسەڵاتى مەلاکانبووە,جگەلە مەلاکان وئیسلامییەکان هیچ کەس ولایەنێکى تر هیچ نەتەوە وئاینێکى تر لەوحکومەت ودەسەڵاتە نەیان هێشت بەشداربێت,بەدەستوورویاسا وسیستەمە کۆنەپەرست ودواکەوتوەکەیان کەسیستەمى ئیسلامى یە لێوانلێوبووەلەسەرکوت وئیستبداد.
لەپەرەدان بەبێکارى و چەسانەوەونادادپەرەوەرى وقەدەغەکردنى ئازادییەکان,دوورخستنەوەى کۆمەڵگاى ئێران لەئاداب وسوونەتەپێشکەوتوو سیکۆلاروشارەستانییەکان.
ئەم دەسەڵات وحکومەتە کەبەکۆمارى سێدارەى ئیسلامى ناسراوە ڕۆژانە بەردەوامە لەزیندانیکردن وئەشکەنجەدان ودەست بڕین ولەسێدارەدانى گەنجان ولاوان وڕۆژنامەنووس وسیاسى ورۆشنبیران بەبیانوى لادان لەیاساکۆنەپەرستەکانى ئیسلامى,لەدرێژەى کاروهەنگاوەدژەمرۆڤایەتییەکانى دا هەمیشە بەردەوام بووە لەدزین وبەتاڵان بردنى سامان وپارەوپولى نەوت وبەرهەمەنێوخۆییەکانى ئێران لەلایەن بەرپرس ولێپرسراوانى ئەم دەسەڵات وحکومەتەچەوسێنەرەوە بەشێوەى نادیارللوشیان داوە وتەخشان پەخشانیان کردووە,بەبێ ئەوەى خەڵکى ئێران بزانێت وئاگاداربێت کەئەو پارەوپولەچی لێ بەسەردێت وبۆچى خەرچ دەکرێت ؟؟!! بەڵکوتەنها خۆیان دەزانن چۆن ئەو پارە وپولە لەدژى خەڵکى ناڕازى بەکاردێنن بۆسەرکوت وشتنەوەى مێشکى مناڵان وگەنجان بەشێوازى جۆراوجۆربۆئەوەى لەبەرژەوەندى ئەم سیستەمەوحکومەت بەکاریان بهێنن.
ئەوەتا بەهۆى ململانێى نێوى باڵاکانى ناوڕژێمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێرانەوە ڕۆژانە لەڕاگەیاندن ولێدوانەکانیاندا دزی وگەندەڵى یەکترى ئاشکرادەکەن,لەئاخیر لێدوانى رەفسەنجانى دا بەم جۆرە باس لەباڵەکان ودژەکانى بەرامبەرى دەکات, چۆن دەکرێ ٧٠٠هەتا ٨٠٠ ملیارتمەن لەداهاتى نەوت بەبابدرێ.
بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکانى نێوخۆى ئێران لەناوەراستى بەفرانبار رەفسەنجانیسەرۆكی كۆری لێكدانەوەی قازانجەكانی رژێم لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە مەئمۆرەكانی رژێم لە پشتیوانی لە رۆحانی، هێرشی كردە سەر باندی خامنەیی و بە پەرەپێدانی رقەبەرایەتی تۆمەتباری كردن.
رەفسەنجانی ووتویەتى باش وایە دۆخی رژێمیان لە یاد بێ كە لە كاتی ئابڵوقەكاندا وەڵاتان رێگەیان بە كەشتیەكانمان نەدەدا، كەشتی وەڵاتانی دیكە بۆ بەندەرەكانی ئێمە نەدەهاتن، فرۆكەكانمان لە هێڵە نێونەتەوەییەكاندا بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی كێشەیان هەبوو و ئابڵوقەی هەمە لایەنەی نەوت كە مەجبور بووین بە جێی پووڵی نەوت كە مافی خەڵكی ئێران بوو، كەل و پەلی بێ كەڵك و خراپ لە وەڵاتانی جۆراوجۆر دابین بكەین.
رەفسەنجانی لە دوای ئەوە هێرشی كردە سەر پاسدار ئەحمەدی نژاد و حكومەتەكەی و درێژەی دا كە هەر سەردەمێك وەكوو شۆرشەكان، جیاخوازەكان، كودەتا و تا شەری داسەپاو، كێشەگەلێكمان هەبوو كە لە بەر رەوشی كۆمەڵگە، خەجاڵەتی خەڵك بووین، بەڵام لە ماوەی 8 سالداو لە دەوڵەتی پێشوو، وێرای داهاتی زۆر نەوتی، وەلات تووشی دۆخێك ببوو كە كارناسان دەیانگوت و ئێستاش دەڵێن كە لابردنی دارو پەردووی هەمە لایەنەی وێرانیەكان، كاتێكی زۆری وەلات دەگرێ.
نابراو دوای ئەوە دەستی خستە سەر دزیەكانی حكومەتی ئەحمەدی نژاد و گوتی: مرۆڤ سەری سووردەمێنێ كە چۆن 700 هەتا 800 ملیار دولار داهاتی نەوت بە با درا!. . . بۆ درۆی ساڵانەی دوو ملوێن هەلی كار، زۆربەی بەرنامە ژێرخانەییەكانیان وێڵ كرد و بە دەستوراتی نووسراو و زارەكی بە وەزیران، پارێزگاران و فەرمانداران، خەڵكێكی زۆریان بەبێ شارەزایی و كارناسی پێویست وەرگرت و بەسەر رێكخراو، ناوەندو ئورگانەكانیان سەپاند.
سەرۆكی كۆری لێكدانەوەی قازانجەكانی نیزام هەروەك ئاخوند رۆحانی، بەرپرسایەتی بەرجامی خستە ئەستۆی وەلی فەقیهی رژێم و گوتی: گروپێ: لە كارناسان بە ئیزنی رێبەریی و بە نێوبژیوانی سوڵتان قابوس لە عەمان، لەگەڵ ئەمریكاییەكان سەبارەت بە مەسەلەی ناوكەیی وتووێژیان كردبوو.
پێیویستە تەواوى خەلکى ئێران تەواوى باڵەکانى ناوسیستەمى ئیسلامى ئێران لەشکڵ وشێوازى قسەکردندا جیاوازن بەڵام ناوەرۆکدا یەک و هاوبەشن ئەویش لەدرێژەدان بەسەرکوت و ئیستبداو نابەرابەرى وچەسانەوەى زیاترى خەڵکى ئێران.
له ههلومهرجێکی ئاوا پرگەندەڵى ودزینى پارەپولى گشتى و لهژێر باری ئهو مۆتهکهیهدا، ئێستا ئیتر ههموو توێژهکانی بۆرژوازی مەزهەبى کهوتوونهته ههوڵ و تهقهلا، تابلۆکانی ڕزگاریی لەدەست دزی وگەندەڵى وبەفیڕۆدانى پارە نهێنى یەکترى ئاشکرادەکەن . ڕاستێ کەى ئەوەیە کە جیاوازى نییە لەنێوانى "کۆماری ئیسلامی به خومهینی، بێ لاجوردی"، "کۆماری ئیسلامی به ڕهجهوی دیموکراتیکهوه"، "کۆماری سۆسیال دیموکراتی ئیسلامی"، "ناسیۆنالیزمی ئیسلامی"، "ناسیۆنالیزمی غهیره ئیسلامی"، سهرهنجام دهبێ یهکێک لهوانه بهر له داڕووخانی کۆماری ئیسلامی بنیات بنرێت و دابمهزرێ_ ئهمه خولیای ئاڵۆزیی بۆرژوازییه، ئهمانه ههمووی سهردێڕێکن که دهگهڕێنهوه سهر یهک بار و دۆخ، کۆتاییهێنان به شۆڕش و ههر چهشنه بزووتنهوهیهکی شۆڕشگێڕانه، پاراستن و هێشتنهوهی وهحشیگهری بۆرژوازی له ئێران.
پێویستە لەبهرامبهر به ههموو ئهو تهقهلا و پیلانانه که مهبهستیان کپکردنهوهی دهنگی شۆڕش و بهربهستکردنی ڕهوتی شۆڕش و قهیرانی شۆڕشگێڕانهی یهک لهدوای یهکه، خەڵکى ئازادیخوازویەکسانیخواز وکرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران یهکگرتوانە بێنەمەیدان بۆ ئاڵوگۆڕى ڕیشەیى لەسیستەم وحکومەتدا لەئێراندا لەئێستاوە هەنگاوەکان بەهێزتربکرێن بۆ داهاتووههتا بهدیهاتنی دوایین ئامانجهکانی خەڵکى ئێران کە ڕزگاربوون له کۆیلایهتی کرێگرته، ڕزگاری له کۆت و بهندی چینایهتی ,ڕزگاری له سهرکوت و دهزگای سهرکوتکهری دهوڵهتی ئیسلامى، ڕزگاری له بێمافی سیاسی و کۆت و بهندی فهرههنگی، ڕزگاری له داوی ئایین و له بیروڕا و قانوون و یاسا کۆن و دواکهوتووهکانی کۆمهڵگای ئێستا، ڕزگاری له چهوسانهوهی ئایینی، میللی و نهژادی، ڕزگاری له ههژاری و کوێرهوهری له نهزانی و خورافات و به گشتی ڕزگاری له ههموو ههڵاواردن و مهینهتییهکانی کۆمهڵگای سهرمایهداری,هەمووئەمانە تەنهابەهەبوونى ئێرادەى یەکگرتوویى شۆڕشگێرانەى خەڵکى ئێران بەدی دێت هەرخۆیان دەتوانن سیستەم وحکومەتى خۆیان داببمەزرێنن کە دوورلەچەوسانەوەونابەرابەرى بێت ,سیکۆلار وشارەتانى وئازادبێت. .