کاره‌ساتی حه‌ڵه‌ب و لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی:
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سوریا ڕووده‌دات له‌ژێرناوی ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب، یان ته‌سلیمبونی حه‌ڵه‌ب، ده‌وره‌یه‌کی تازه‌یه له‌جه‌نگی به‌وه‌کاله‌تی چه‌ند ساڵه‌ی سوریا، که‌هه‌ردوو قوتبی هێزه ئیمپریالیستیه جیهانی و هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ژێر ناوی دژی تیرۆردا به‌رێیان خستووه، دنیا شاهیدی کوشتارو کاولکاریه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانی بوون، ئێستاش تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌تریان له‌حه‌ڵه‌ب به‌ریخستووه له‌لایه‌ن روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه. ده‌وره‌یه‌کی نوێ له‌جه‌نگی سوریادا که روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌کو دنیای چه‌ن قوتبی تیایدا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی پاشه‌کشه‌یان تێدا کردوه، ده‌وره‌یه‌ک که‌ته‌وازنی هێزو جێگا‌و رێگای قوتبه جهیانیه‌کان ئالوگۆڕی به‌ردا هاتووه، که‌به‌دڵنیاییه‌وه لایه‌نه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی نێوان ئه‌و بلۆک به‌ندیه جیهانیه به‌هه‌مانشێوه ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا دێت، که چۆن له‌چه‌ندین ساڵی رابردودا قوربانیه‌کانی خه‌ڵکی بێتاوانی مه‌ده‌نی بووه، له‌ئاینده‌ی سوریا‌و ناوچه‌که‌دا به‌گشتی له‌درێژه‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستادا که له‌حه‌ڵه‌ب و موسڵ ده‌چێته پێشه‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌ت و مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگادا نیه. له‌هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هاتوهاواری ئازادکردنی شاری حه‌ڵه‌ب یان ته‌سلیمبوونی له‌سوریا بانگه‌وازی بۆ ده‌کرێت، حه‌ڵه‌ب له‌ساڵی 2012 وه مه‌یدانی جه‌نگی نێوان دوو لایه‌ن و به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستی تیرۆریست بووه، نێوه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و قه‌ومیدا بووه، نیوه‌که‌ی تری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌کانیدا بووه، هاوکاتی ئه‌و بانگه‌وازه، هه‌واڵی جهرگبڕو تراژیدی ئینسانی له‌م شاره‌دا له‌میدیاکانه‌وه نیشانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی ده‌درێت له کوژراو و بریندار له ژن و مناڵ و پیرو هه‌واڵی ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ ده‌بیسترێت، جارێکی تر هه‌واڵی ناو قوربانیه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به‌دژی ژنانه که‌له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامیه‌کانه‌وه که‌داوا له زانا ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ن فتوای کوشتنی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب بده‌ن نه‌ک بکه‌ونه ده‌سه‌ت هێزه‌کانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌دو پاسداران و حزبوڵاوه‌و ده‌ستدرێژی جنسیان بکرێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ک له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا قوربانی یه‌که‌می ده‌ستی هه‌موو ده‌سته‌وتاقمه ئیسلامیه‌کان به‌داعش و باقی ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کانی دۆستی ئه‌مریکا ژنان بوون. کاره‌ساتێکی ئینسانی که قوربانیه‌کانی جه‌سته‌ی خوێناوی له‌گه‌ڵ کاولکاری شاره‌که‌داو بوونی لاشه‌یه‌کی زۆری ژێر دیوار‌و سه‌ربانی روخاوی خانوه‌کان له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی روسیا‌و بۆمبارانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌دو هاوپهیمانیهوهن، ئه‌مانه هه‌مووی له‌ژێرناوی ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب و دژایه‌تیکردنی تیرۆر به‌دنیای ده‌فرۆشن. هه‌روه‌ها هاواری ژن و مناڵ به‌سه‌ر لاشه‌ی ئازیزانیان به‌مردووی و برینداریه‌وه، وه په‌یامی ئه‌وه‌یان بۆ جیهان هه‌یه له‌کورتماوه‌دا له‌به‌ینی ژیان و مردن‌دا چاره‌نوسیان نادیاره. وه به‌پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی سوری و به‌تایبه‌ت نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یهكگرتوهكا و وه‌زیری پێشوی به‌ریتانیا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی ده‌چنه به‌شێکی رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌به‌وه، به‌سه‌دان که‌س له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌ناو شاره‌که‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئازادکه‌رانه‌وه به‌ئاشکرا ئیعدام ده‌کرێن له‌وانه ژماره‌یه‌کی زۆریان ژن و منداڵ و کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌کانی تیدایه‌و وه هه‌والێ سوتانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌مه‌ده‌نی هه‌یه به‌زیندووی.
کاره‌سات و سیناریۆی ئێستای ئه‌م شاره کاره‌ساته‌کانی پێنج ساڵی رابردووی ئه‌م وڵاته نیشانده‌دات له‌ژێر سایه‌ی هێزه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان که‌جه‌نگێکی دژی ئینسانیان به‌ڕێخستووه و قوربانیه‌کانی رابردوو و ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵکانی مه‌ده‌نیه. به‌ڵام چه‌واشه‌کاریه‌کانی پشتی ده‌سته‌واژه‌ی ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب و ته‌سلیمبوون، زۆرلایه‌نی شاراوه‌ی تر له‌وانه که‌ئایا، ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب له‌نه‌زه‌ری کێوه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێدا، ئازاکردنی له‌کێ، وه له‌لایه‌ن کام هێزه‌وه ئازاد ده‌کرێ، وه کام له هێزه‌کان جێگره‌وه ده‌بێت له‌و شاره‌دا، وه کام لایه‌ن ته‌سلیمبووه و به‌کی ته‌سلیمبووه، له‌کاتێکدا له‌م جه‌نگه‌ی حه‌ڵبدا هه‌روه‌ک جه‌نگی به‌ناو ئازادکردنی موڵ، روداوگه‌لێکی تازه و هێزگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌م پرۆسه‌یه‌دا هاتوونه‌ته ناو هاوکێشه‌که‌وه و رێکه‌وتنی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجامدراوه، که‌هه‌موو ئه‌وانه زۆر دژی ئینسانی و هاوکات سه‌رلێتێکده‌ره.
هێزه‌کانی ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب، له‌سوپای به‌شار ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌کانی، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی پێشوو له‌م وڵاته‌دا زۆر ئاشکران و به‌وه‌حشیگه‌ریه‌کی بێوینه و ئاشکرا ده‌کوژن وکاول ده‌که‌ن، به‌ڵام سیاسه‌تێک که‌له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی و رۆشنه ئه‌وه‌یه نه‌خه‌ڵکی تیا رزگار ده‌کرێت و نه‌ئاینده‌یه‌کی باشتریش چاوه‌ڕێی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌کات. هاوکێشه‌و جه‌نگی ده‌وره‌ی رابردوو به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا بوو له‌کوشتن وکاولکاری، له‌یاسای دژی ژن و تیرۆر، به‌هه‌مان شێوه ئێستای حه‌ڵه‌ب به‌سه‌رپه‌رشتی روسیایه‌و درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته له‌لایه‌ن قوتبی مخالفه‌وه، که‌له‌ده‌ورانی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هه‌مانشێوه به‌کارهێنانی چه‌ک فسفۆری و ناپاڵم‌و کاولکاریان ئه‌نجامداوه. ئه‌وه‌ی رۆشنه له‌م هێرشه‌ی حه‌ڵبدا که‌ئه‌و هێزانه چی ناو لێده‌نێن، نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕه له‌ته‌وازنی هێزی قوتنه جیهانیه‌کاندا ڕویداوه، ته‌وازنی هێز له‌نێوان دنیای دوو قوتبی چۆته‌ه قۆناغێکی تازه‌ی جه‌نگی هه‌ردوو قوتبه‌که‌و جێگۆڕکێی هاوپه‌یمانانیان، هه‌ربۆیه مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌و جۆری شه‌ڕه‌که‌و رێکه‌وتنی لایه‌نه‌کان شێوه‌ی تری به‌خۆیه‌وه گرتووه، که‌مجاره تورکیا وه‌ک هێزێکی چالاک ده‌وری دوولایه‌نه‌ی هه‌یه له‌ژێر ناوی ده‌رکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئابڵوقه دراوی حه‌ڵه‌بدا خه‌ریکی فریاکه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنه ئیسلامیه‌کانی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌و شاره‌دا، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌وری وه‌ساته‌ت ده‌بینێت له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای به‌شار ئه‌سه‌دا، که‌له‌وێدا پێشڕه‌ویه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د و هێزنواندنی به‌رچاوه.
سیاسه‌تی ئێستای پشتی ئه‌م کوشتارو کاولکاریه‌ی حه‌ڵه‌ب، به‌دوای رێکه‌وتنێک دێت که‌له جنێف له‌نێوان ئه‌مریکا و غه‌رب له‌گه‌ڵ روسیا بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له‌م شاره‌دا کراوه، له‌درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی رێکه‌وتنه‌وه‌دا و هێرشی ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانانی بۆ به‌شی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و پێشڕه‌وی و گه‌رمارۆدانی ئه‌و ناوچانه، یه‌کسه‌ر به‌دوایدا رێکه‌وتنی روسیا‌و تورکیا بۆ رزگارکردنی چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و چۆڵکردنی شاره‌که‌یه له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌روه‌ها تورکیا وه‌ک وه‌فدی مفاوزه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و روسیا‌و سوپای ئه‌سه‌ددا بۆ چۆڵکردنی ناوچه شیعه نشین و سوننه نشین هاته پێشه‌وه. هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی که‌ئیدعای ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب ده‌که‌ن پێکهاتووه له؛ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، 'حه‌شدی شیعه‌ی پێکهاتوو له‌شیعه‌کانی عێراق، پاکستان و ئه‌فغانستان'، حزبوڵای لوبنان، سوپای پاسدارانی ئێرانی و هه‌موویان به‌سه‌رپه‌رشتی روسیا. ئه‌مانه‌ن ئێستا ئازادکه‌ری حه‌ڵه‌ب و ده‌بنه جێگره‌وه‌ی هێزه قه‌ومی و ئیسلامیه هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو سعودیه‌و قه‌ته‌رو تورکیا که ئیدعای ئه‌وه ده‌کرێ ته‌سلیمبوون؛ له به‌ره‌ی نوسره که‌بووه به فه‌تحی شام، سوپای ئۆپۆزسیۆنی ئازاد و ده‌یان جۆری تری ده‌سته‌جاتی ئیسلامی که ئه‌مریکا له‌ژێر ناوی ئیسلامی میانه‌ڕه‌ودا کۆمه‌کیان ده‌کات و کۆنه‌په‌رسترین سیاسه‌تی سه‌رده‌میان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا پیاده‌کردووه .
سیناریۆی ئێستای ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب که‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی روسیاوه راده‌گه‌یه‌نرێت به‌و کۆمه‌ڵکوژی و کاولکاری و پاکتاوکردنه‌ی ئینسانه‌کان له‌ناوچه‌کانیان به‌ناوی مه‌زهه‌بی شیعه‌و سونیه‌وه، به‌هه‌مان شێوه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان په‌یامی خۆئاماده‌کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانی له‌عێراق بۆ پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ و له‌ژێرناوی دژی تیرۆردا راگه‌یه‌نراو دنیا شاهیدی تراژیدیا‌کانی موسڵ هه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌که، داعش له‌لایه‌ک و ئه‌مریکاو هاپه‌یمانه‌کانی له‌لایرکی تره‌وه، ئه‌گه‌رچی جه‌نگی موسڵ به‌ناو دژی داعش به‌سه‌رپه‌شتی ئه‌مریکایه به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه حه‌شدی شه‌عبی هێزی خۆی تێدا پێشڕه‌وی کرد‌و هێزی تێداگرت و له‌کاتی ئه‌م پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵه‌دا به‌وێنه‌ی هێزێکی فه‌رمی په‌رله‌مانی عێراق ناساندی که بۆ ئایندهی موسڵ و عێراق و کوردستان ده‌ورێکی مه‌ترسیداریان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک حه‌ڵه‌ب نفوز‌و ده‌وری جمهوری ئیسلامی ئێرانی تیادا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه له‌هه‌وڵدان بۆ بردنی عێراق بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی شیعه مه‌زهه‌ب. وه‌زعی حه‌ڵه‌بیش که له‌چوار ساڵی رابردوی وێرانکردن له‌نێوان ره‌حمه‌تی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له‌هێزی ئه‌سه‌دو ئۆپۆزسیۆنی ئیسڵامی، خه‌ریکه پێده‌نێته قوناغێکی نوێ له رێگاچاره‌ی بلۆکبه‌ندیه جیهانی و سه‌رمایه‌داران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له پاکتاوکردنی ناوچه مه‌ده‌نیه‌کان به‌پێی مه‌زهه‌ب، ناوچه‌کان چۆڵده‌که‌ن، ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌یه له‌گۆڕینی ته‌وازن به‌لای سوپای ئه‌سه‌ددا که‌پێشڕه‌وی روسیایه له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ خه‌ڵک جگه له‌سه‌رگه‌ردانی وئاواره‌یی به‌ناوی ئاواره‌ی سونه‌و ئاواره‌ی شیعه شتێکی تر چاوه‌ڕوان ناکرێت. تراژیدی ئێستای حه‌ڵه‌ب کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌جیهاندا هه‌ژاندوه و به‌ناچار ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری که‌خۆیان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ن و ده‌ستیان هه‌یه له‌و جه‌نگ و ئیعدام و کوشتارو کاولکاریانه‌دا، سه‌رانیان له‌چه‌شنی ئه‌ڵمایا، فه‌ره‌نسا، تورکیا‌و به‌ریتانیاو ئه‌مریکا تا ده‌گاته یوئێن. . . ناتوانن ئینکاری ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه بکه‌ن کهلهحهڵهب رووده‌ات، و ده‌یانه‌وێ ته‌نیا به‌ره‌ی روسیا‌و هاوپه‌یمانانی تاوانبار بکه‌ن، وه‌که‌وتونه‌ته ژێر فشاره‌وه‌و نیگه‌رانی خۆیان شه‌رمنۆکانه له‌و تراژیدیه ئینسانیه نیشانده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی کاولکاری سوریا ئه‌وان به‌رپرس نه‌بن، نیگه‌رانن نین له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و ناوچانه و پاکتاوکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌ساسی مه‌زهه‌ب که‌هه‌زاران ساڵه پێکه‌وه ده‌ژین به‌بێ کێشه، که به‌رگێکی که ده‌که‌ن به‌به‌ری خه‌ڵکدا که‌خۆیان خوازیاری نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر له‌جنێف رێکه‌وتون له‌سه‌ری، به‌ڵام به‌پێی ته‌وازن روسیا‌و هاوپه‌یمانانی زیاتر له‌و رێکه‌وتنه پێشڕه‌ویان نواندووه‌و له‌ئاینده ئه‌مجاره ده‌وره‌ی ئه‌وه‌یه به‌پێی ته‌وازنی هێز که‌له‌به‌لای روسیا‌و به‌شار ئه‌سه‌دایه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئایندهی سوریا بکه‌ن.
هه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و هه‌فته خوێناویه‌دا ده‌رکه‌وت که سیاسه‌تی ئه‌م ده‌وره‌یه‌یان سیاسه‌تی مه‌زهه‌بیانه‌ی دابه‌شکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سوریای له‌پشته‌وه وه‌ستاوه، که‌حه‌ڵه‌ب له‌سونه نشین چۆڵ بکرێت، له‌به‌رامبه‌ردا چۆڵکردنی ناوچه‌کانی هەردوو گوندى فوعه و کفریای سه‌ر به‌پارێزگای ئیدلب که‌شیعه نشین و له‌لایه‌ن ئۆپۆسیۆنی ئیسلامیه‌وه گه‌مارۆدراون و ده‌ستبه‌سه‌رن. ئێستا کاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که پاسی تایبه‌تیان به‌سه‌رپه‌رشتی یوئێن و خاچی سوری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ داناوب، خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو خه‌ڵکی ناوچه‌کانن، له‌ژێر ناوی رزگارکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچانه‌و سات‌و سه‌ودای هێزه‌کانی به‌شارو ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌و ئاسانکاری بۆ ده‌ربازکردنی گروپه ئیسلامیه‌کانه و رێگاکردنه‌وه بۆ درچونیان، به‌سه‌رپه‌رشتی تورکیا ده‌برێت به‌ڕێوه، ئه‌م سیانریۆیه له‌موسڵیش بۆ ده‌ربازکردنی داعش و هێشتنه‌وه‌ی رێگایه‌ک بۆیان ژماره‌یه‌کی زۆری داعش ده‌ربازکران چ له‌و رێگایه‌وه‌و چ له‌رێگای هێزه‌کانی تورکیاوه له‌موسڵ. ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا له‌سوریا روویداوه، ئه‌وا له‌م هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا نموونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌و ئاشکرای هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی که‌فرمێسکی درۆزنانه بۆ خه‌ڵکی سوریا ده‌ڕێژن، راستی سیاسهتو ماهیه‌تیان به‌شێوه‌ی وه‌حشیانه نیشانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دا، که له‌یه‌که‌مین ساته‌کانی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د بۆ پاکردنه‌وه‌ی به‌شێکی رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له‌ئۆپۆزسیۆن، سه‌دان که‌سی مه‌ده‌نیان له‌ژن و مناڵ و گروپی پزیشکی ئیعدام وگوله‌باران کردوه، که‌قاره‌مانه‌کانی جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیار‌و کرده‌وانه پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران و حزبوڵای لوبنان و سوپای ئه‌سه‌د به‌سه‌رپه‌رشتی روسیا بووه.
حه‌ڵه‌ب له‌نێوان ئازادکردن و رێکه‌وتنی لایه‌نه‌کاندا:
جه‌نگێک که‌له حه‌ڵه‌ب و موسڵدا هه‌یه، جه‌نگێکه به‌پێی سیاسه‌تی دنیای دوو قوتبی ئێستا‌و هاوپه‌یمانه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کانی سازدراوه‌و ده‌چێته پێشه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی پێشوو که‌ئه‌مه‌ریکا ده‌یویست خۆی بڕایارده‌ربێت، هیچ نزیاکه‌یه‌تیه‌کی به‌رزگارکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌و و دێهاته‌کانی ده‌وری ئیدلیبه‌وه نیه، هه‌ر رێکه‌وتن و ساتوسه‌ودایه‌کی ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه‌کان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاته‌که‌کانیانه، هه‌ر به‌وپێیه‌ش رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له 10ی دیسه‌مبه‌ردا رێکه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌جنێف له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو روسیاوه له‌حه‌ڵه‌ب ئه‌نجامدراوه، هاوکات دوو رۆژ دوای ئه‌وه واته رۆژی دوو شه‌ممه هێرشی روسیا‌و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر به‌شی رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب ده‌ستی پێ‌کرد، وه تا سێ شه‌ممه پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و کوشتاره‌کانی، میدیای فه‌رمی جیهانی و ده‌وڵه‌تان له‌تراژیدی ئینسانی حه‌ڵه‌ب هاواریان لێهه‌ڵسا، هاوکات رێکه‌وتنی روسیا و تورکیای تێدا هاته ده‌ره‌وه‌و به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌چه‌کی سوکه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شاره‌که چۆڵ بکهنو رێگایان بۆ بکرێته‌وه بۆ ده‌رچون بۆ ناوچه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی حه‌ڵه‌ب که‌ئۆپۆزسیۆن تیایدا ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌وه‌ش تا کاتژمێر 5ی به‌یانی چوار شه‌ممه 12ی دیسه‌مبه‌ریان دانا، هه‌ر له‌و کاته‌دا له‌ژێر ناوی چۆڵنه‌کردنی باڵه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و به‌رگری کردنیان، هاوپه‌یمانانی روسیا حه‌مه‌له‌یه‌کی فراوانیان بۆ ناوچه‌کانیان کردوه‌و مه‌ده‌نیه‌کی زۆر کوژراو بریندار بووه. هه‌ر به‌دوایدا رۆژی پێنج شه‌ممه هاوکاتی رێکه‌وتن له‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب، رێکه‌وتن له‌سه‌ر گونده‌کانی فوعه و کفریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن هاته ئاراوه. هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه هاوپه‌یمانانی روسیا‌و به‌یارمه‌تی فڕۆکه‌کانی، هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان له‌ناوچه‌یه‌کی بچوکی حه‌ڵه‌بدا گه‌مارۆ داوه‌و ئه‌مڕۆ به‌ردوام له‌دوو شه‌ممه‌وه هه‌واڵی پاکردنه‌وه‌ی ته‌واوی حه‌ڵه‌ب و شایی و خۆشی سوپای ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی ده‌بیسترێت، وه پاکردنه‌وه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ئۆپۆزسیۆن، به‌مانای باڵا ده‌ستی سوپای ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانانی له‌میدیای جیهاندا ته‌کیدی لێده‌کرێته‌وه، وه هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش تاکیدی رێکه‌وتن و پاشه‌کشه‌یان ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌بێژانی سوپای ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانانی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی ده‌رچوون له‌حه‌ڵه‌ب، به‌ستراوه به‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی که‌ڕێگریان له‌مه‌ده‌نیه شیعه‌کان کردوه‌و 6 له‌و پاسانه‌ی که یوئێن دایناوه له‌حه‌ڵه‌به‌وه مه‌ده‌نی سونه و ئۆپۆزسیۆنیان بۆ ناوچه‌کانی فوعه و کفریا بردوه تا مه‌ده‌نی ناوچه شیعه‌کان له‌وێوه بگوێزنه‌وه، سوتاندوه‌و رێگریان له‌گواسته‌وه‌ی شیعه‌کان کردوه بۆ ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی سوپای ئه‌سه‌د.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتنه له‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب کراوه، ئێستا روسیا‌و هاوپه‌یمانانی به‌که‌وتنه‌وه‌ی ته‌وازنی هێز به‌لایاندا له جه‌نگه‌که‌دا له‌وه زیاتریش ڕۆشتوون، ئه‌و کاری پرۆسه‌ی پاکتاوکردنی ناوچه‌کانی سونه‌و شیعه ناوه‌ستێت له‌م ده‌وریه‌دا، وه دنیا سه‌رکه‌وتنی سوپای ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌کانی و شکستی ئه‌مریکاو هاوپه‌یماننانی ده‌بینێت. به‌پێی هه‌واڵه‌کانی روسیا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ئۆپۆزسیۆن خۆیان ته‌سلیمی هیزه‌کانی ئه‌سه‌د کردوه و هه‌زارانیش له‌دوو شه‌ممه‌وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتیان به‌ره‌و ناوچه‌ی رۆژئاوا‌و ده‌ره‌وه‌ی حه‌ڵه‌ب جێهێشتووه ده‌یان هه‌زاریش هێشتا له‌حه‌ڵه‌بدا ئابڵوقه دراون له‌ژێر بۆمباراندان به‌بێ نان و ئاو، وه ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه که ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه هێزه ئیسلامیه توندڕه‌و میانه‌ڕه‌وه‌کانی له‌یه‌ک جیاکردۆته‌وه، به‌حساب یه‌که‌میان به‌رگری ده‌کات و دووه‌میان خۆیان ته‌سلیمی سوپای ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، یان رێکه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵیان، به‌مه‌شیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێشه‌و دووبه‌ره‌کیان خستبێته ناو ریزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، راستی ئه‌مه‌ش له‌کێشه‌یان له‌ناوچه‌ی ئیدلیب و سوتانی پاسه‌کانی یوئێنه. هه‌موو ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانانی و شکست و پاشه‌کشه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا هه‌ر له‌سعودیه، قه‌ته‌ر تا تورکیای نیگه‌ران کردوه‌و ده‌خاله‌تی تورکیا به‌وه ده‌چێ به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه ئه‌ژمار بکرێت بۆ رزگارکردنی ئۆپۆزسیۆنه ئیسلامیه‌کانی حه‌ڵه‌ب. ده‌وری عه‌جولانه‌ی تورکیا بۆ رزگارکردنی لایه‌نگرانیان له‌حه‌ڵه‌ب وده‌وری ناوه‌نجیگه‌ری نێوان روسیا‌و ئه‌دسه‌د له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا، نزیکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری تورکیا له روسیا‌و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه هه‌یه هاوپه‌یمانانی تری ئه‌مریکا نزیکایه‌تی و روو به‌روسیاو به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر بێت. وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا تورکیا هێزێکی زۆری ناردبێته حه‌ڵه‌ب بۆیه ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تورکی بن که گه‌مارۆ دراون، که‌هه‌مان ئه‌م سیناریۆیه‌ی بوونی هێزی تورکیا له‌موسڵدا هه‌بوو له‌سه‌ره‌تای جه‌نگدا که‌ده‌نگی ده‌رکردنی سه‌دان داعش و هێزه‌کانی تورکی له‌موسڵ له‌رێگای هێزه‌کانی تورکیاوه بڵاوبۆوه، که‌ئه‌م ده‌وره‌یه تورکیا هه‌م له‌موسڵ و هه‌م له‌حه‌ڵه‌ب مه‌وجود بووه‌و ده‌وری هه‌یه‌و به‌رچاوه.
به‌ره‌کانی جه‌نگی حه‌ڵه‌ب و موسڵ، چی سیاسه‌تێک نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن؟:
ئه‌وه‌ی ئێمه جه‌نگه‌کانی سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لیبیا، به‌جه‌نگی وه‌کاله‌ت ناوده‌به‌ین واته ئه‌وه جه‌نگی خوازراوی نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاتانه نیه دژی یه‌کترو که‌جۆره‌ها حزبی قه‌ومی وئیسلامی و جۆراوجۆر دروستبووه‌و دابه‌شکراون به تونده‌ڕه‌و میانه‌ڕه‌وه، به‌سونی و شیعه‌وه، به‌ڵکو جه‌نگی نێوان قوتبه جیهانهیهکانی سه‌رمایه‌داریه که ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان له‌لایه‌ک و روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌لایه‌کی تره‌وه، وه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ش ده‌وری به‌رچاویان و هه‌ریه‌که‌یان به‌بارنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌مووی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئایندهی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناوچه‌کدا ده‌چێته پێشه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌دوای شکسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ئه‌فغانستان، عێراق، و ئۆکرانیا و بێ به‌دیلی فۆرمێکی سابت و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه راستیه‌کانی ئه‌مه‌ش له‌دوای راپه‌ڕینه‌کانی میسر‌و تونسه‌وه ده‌رکه‌وت و سه‌لماو روسیای وه‌ک ره‌قیب وبلۆکی به‌رامبه‌ر له‌رێگای سوریاوه هێنایه مه‌یدانه‌وه‌و له‌پێشڕه‌ویدایه، نموونه‌که‌ی ئێستا له‌سوریا خۆی ده‌رده‌خات.
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌م جه‌نگانه له‌حه‌ڵه‌ب و موسڵ و سیاسه‌تێک که‌هه‌یانه، له‌نه‌زه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیه‌وه سه‌یر بکه‌ین، هه‌موو هێزه‌کان به روسیا‌و سوپای ئه‌سه‌ده له‌حه‌ڵه‌ب، به‌ئه‌مریکاو سوپای حه‌یده‌ری له‌موسڵ و باقی هێزه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی ئۆپۆزیسۆن تا ده‌گاته داعش، واته ئازادکه‌ران و ته‌سلیمبووانه‌وه که‌ئێدعای ده‌کرێ، هیچیان نه‌له‌به‌ره‌ی خه‌ڵکدا بوون و هه‌ن، نه‌ده‌توانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نیازی خه‌ڵک و ژیانێکی باشتری ئینسانی بێت، نه‌به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه که‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدا بێت، جیا له‌ئاینده‌یه‌کی تاریکترو خراپتر بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌وجود ناهێنن
ئێمه له‌پرۆسه‌ی به‌ناو ئازادکردنی موسڵدا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه که سوپای عێراقی تێدا خسته پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانێکی تری ئه‌مریکادا له‌ئاستی جیهان و ناوچه‌که‌دا، که‌راسته‌وخۆ له‌موسڵدا له‌هێزه‌کانی سوپا‌و پۆلیسی عێراقی، له"حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌رێگای حه‌شدی شه‌عبیه‌وه"، هێزی میلیشیای حزبه ناسیونالیسته کورده‌کان و وجودی تورکیایه، وتمان که‌له‌ناوبردنی داعش نه‌ک بۆ خه‌ڵکی موسڵ به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی کوردستان عێراق و ناوچه‌که‌و به‌ره‌ی ئازدیخوازو مه‌ده‌نی له‌دنیا ده‌ستکه‌وته، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ئه‌و هاوپه‌یمانانیه‌وه نه‌به‌دژی داعشه‌و نه‌داعشیش له‌ناو ده‌بات، نه‌خه‌ڵکی موسڵ رزگار ده‌کات و نه‌ئاینده‌یه‌کی باشتریش بۆیان دابین ده‌کات، داعشێک له‌موسڵ پاکده‌کاته‌وه به‌ڵام چه‌ندین هێزی داعش ئاسا جێی ده‌گرێته‌وه. ژێرخانی ئابوری و مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌ته‌وای وێران ده‌که‌ن، نموونه‌ی زیندووی له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بۆرژوا ناسیونالسیت قه‌ومی عه‌ره‌بی به‌عس له‌عێراقدا، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیه‌وه‌و جێگرتنه‌وه‌ی به‌ده‌یان بۆرژوا قه‌ومی و ئیسلامی کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆری تر، که ئێستا راستیه‌کان له ژیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی عێراق و کوردستاندا ده‌بینرێت، ئه‌مه راستیه‌که‌و که‌س ناتوانێت نه‌یبینێت و ئینکاری لێبکات و چاوی خۆی له‌ئاستیدا دابخات. هه‌ر ئێستا که هێشتا داعش ده‌رنه‌کراون له‌موسڵ، به‌رنامه‌ی هه‌ریه‌که له‌و هێزانه و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی ئه‌و هێزه‌ن ئاشکرا بووه‌و له‌وه‌ش خراپتر دوای پاکردنه‌وه‌ی موسڵ له‌داعش ترسی جه‌نگێکی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی هه‌یه له‌به‌ڕێی خه‌ن.
رۆشنه به‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که‌ئه‌مریکاو هه‌ریه‌که له‌هاوپه‌یمانانی هه‌یانه له‌جه‌نگی موسڵدا، جیا له‌قوربانیه‌کی زۆری خه‌ڵکی موسڵ له‌و جه‌نگه‌دا و داڕمانی ژێرخانی ئابوری و مه‌ده‌نی ئه‌و شاره، ئه‌وا له‌ئاینده‌ی پاکردنه‌وه‌ی موسڵ له‌داعش، فه‌زایه‌کی ماڵوێرانی و کوشتارو جه‌نگی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی نه‌ک ته‌نها بۆ دانیشتوانی موسڵ، به‌ڵکو کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ش ده‌بێت، که هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له‌جه‌نگی موسڵدا که‌ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارن له‌عێراق و کوردستاندا، له‌موسڵی دوای داعشدا درێژه‌ده‌ری ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی خۆیان ده‌بن که‌ئێستا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستیانه‌وه گیری خواردووه. راستیه‌کانی لایه‌نه‌کانی هاوبه‌شی جه‌نگی موسڵ که‌هه‌ریه‌که به به‌رنامه‌و سیاسه‌تی به‌ژه‌وه‌ندی خوازی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی خۆیانه‌وه هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان له‌پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵدا ده‌بێ چ ئاینده‌یه‌ک جیا له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌حه‌ڵه‌ب له‌ژێر سایه‌ی هێزه‌کانی روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌کانیدا ده‌بینرێت بۆ خه‌ڵک دابین بکرێ!.
ئه‌م پێشبینیانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی حه‌ڵه‌بدا ده‌رکه‌وتووه، حه‌ڵه‌بێک که‌یه‌کێکه له‌شاره گه‌وره‌کانی موسڵ، که‌ته‌مه‌نی شارستانی خۆی له‌چوار هه‌زار ساڵ ده‌دات، وه شارێکی مێژوویی و شارستانی و شوێنی پێشه‌سازی و ئابوری گه‌وره بووه، له‌ساڵی 2012 بووه‌ته شارێکی وێرانه‌و ئاوره‌یی و کوشتارگا بۆ خه‌ڵكه‌که‌ی، بووه‌ته جێگای هه‌موو جۆره ده‌سته‌جاتی قه‌ومی و ئیسلامی کۆنه‌په‌رست، کوشتار و برسیکردن و کاولکاری و یاسای کۆنه‌په‌رستانه روخساری ئه‌م شاره‌ی داگرتووه، هه‌موو یاسایه‌کی دژی ئینسانی تیادا پیاده‌کراوه، هه‌موو ئاسه‌وارێک له‌ژێرخانی ئابوری و مه‌ده‌نی وه‌ک خۆی نه‌ماوه. به‌شی رۆژئاوای له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئه‌سه‌د و هاوپهیمانانیداو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی میلیشیادا بووه. به‌رده‌وام جیا له‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م دوو ناوچه‌یه قوربانی تۆپباران و کوشتاری به‌رامبه‌ر بوون، به‌هه‌مان شێوه قوربانی سیاسه‌تی هه‌ریه‌ک له‌و دوولایه‌نه‌ش بوون که‌ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له‌و ناوچانه‌داو سیاسه‌تی دژی ئینسانی خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا تاقیکردۆته‌وه، به‌پێی هه‌واڵه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤی سوری و به‌شی مافی مرۆڤی یوئێن، له 15ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه واته له‌نزیکه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا، 415 مه‌ده‌نی و 364 چه‌کداری ئۆپۆزسیۆن له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب که تێدا ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتداره کوژراوه، وه 130 مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ی رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب به‌بۆمبارانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون. وه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی توندبوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌دا به‌ده‌یان هه‌زار که‌س ئاواره بوون و کۆمه‌ڵکوژی کراوه، ده‌یان هه‌زاری که‌س له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه. حه‌ڵه‌ب و زۆرێک له‌شاره‌کانی تر و ره‌قه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و هێزه ئیسلامی و قه‌ومیانه‌ی به‌ناو دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌ددا بووه، دنیا هه‌واڵی ژیان و گوزه‌رانیان له‌برسێتی و کوشتن و ئاواره‌یی و داسه‌پاندنی کۆنه‌په‌رسترین یاسای دواکه‌وتوانه‌و ئیسلامی و دژی ژن و کوشتارو ئاواره‌یی دا ئاگاداره، ئه‌وه‌تا له‌یه‌که‌م رۆژی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دو باقی هاوپه‌یمانانی روسیا، به‌هه‌مان شێوه به‌سه‌دان که‌س له‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سوتێنراون و ئیعدام کراوون، ئه‌مه په‌یامی ئازادکردنی حه‌ڵه‌به که ته‌پڵی بۆ ده‌کوتن، ئه‌مه سه‌ره‌تای په‌یامی روسیا‌و ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌کانیانه بۆ رێگاچاره‌ی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ و ئایندهی سوریا که‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی نه‌یاتوانی بیکه‌ن. خه‌ڵک له‌نێوان دوو هێزی تیرۆریستی و میلیشیاو دژی ئینسانی‌دا له‌چ جه‌هه‌نمێکدا ده‌ژین، ئه‌بێ هاتووهاواری رزگارکردنی حه‌ڵه‌ب له‌ده‌ست ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی که‌به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی و جێگرتنه‌وه‌ی به‌سوپای ئه‌سه‌د و روسیا‌و هاوپه‌یمانانی چ له‌ژیانیان بگۆڕێت و چ چاوه‌ڕوانیه‌ک به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی باشتر بکرێت، له‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌گه‌ر تادوێنێ له‌حه‌ڵه‌ب، ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا به‌هاوکاریه‌کانی سعودیه، قه‌ته‌رو تورکیا هه‌ر له ؛ سوپای ئازادی سوریا که‌تێکه‌ڵه‌یه‌که له‌هێزی قه‌ومی و ئیسلامی به‌توندڕه‌و میانه‌ڕه‌وه، به‌ره‌ی نوسره که‌ئێستا بۆته فه‌تحی شام، که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کۆمه‌ک ده‌کران، ئه‌وا هه‌موویان به‌پێی رێکه‌وتنه‌کانی لایه‌نه‌کان ئێستا کاریان له حه‌ڵه‌ب ته‌واو بووه و ده‌بێ له‌ناوچه‌کانی تریش چاوه‌روانی هه‌مان چاره‌نوسی حه‌ڵه‌ب بکه‌ن. ئه‌مانه نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی روسیا‌و پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی نیشانده‌دات، که‌له پێشڕه‌وی و چونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وازنی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئه‌سه‌د نیشانده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌ی کوشتارو ئیعدامه‌کانی حه‌ڵه‌ب به‌پێی راپۆرتی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و یوئێن، به‌جیا له‌سوپاسی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن میلیشیاکانی حزبوڵای لوبنانی و سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له‌حه‌ڵه‌ب ئه‌نجامدراوه، وه نمایشی هیزه‌کانی جمهوری ئیسلامی و حزوری قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەحهڵهب دەردهکەوێت، له‌نفوزی جمهوری ئیسلامی ئێران له سوریادا به‌هه‌مان شێوه‌ی له‌عێراقدا، که‌ئه‌مه واده‌کات نفوزیان له‌یه‌مه‌نیش بچێته سه‌ره‌وه.
ئایندهی خه‌ڵکی حه‌ڵه‌ب و موسڵ له‌ده‌وره‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چۆن بووه، ئه‌گه‌ر ئازادکه‌رانی ئه‌و هێزانهبن که‌ئیشاره‌مان پێدا، ئه‌وا ئایندهی باشتر له‌وه‌ی که‌تا ئێستا بووه باشتر نابێت، وه ته‌وازنی ناوچه‌که‌ش له‌کێشه‌ی نێوان سعودیه‌و ئێران، له‌سونه‌و شیعه‌دا به‌جه‌سته‌ی ده‌که‌نه‌وه به‌ره‌و هه‌ولومه‌رجێکی تر‌و ده‌وره‌یه‌کی تر ده‌ڕوات.
جه‌نگی حه‌ڵه‌ب و موسڵ و ده‌وره‌یه‌کی نوێی کێشه‌ی بلۆکه جیهانیهکان:
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا وه‌ک تاک بلۆک له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌موسڵ بڕیارده‌ر بوون، ئه‌وا له سوریا له‌جه‌نگی حه‌ڵه‌بدا وانه‌ماوه، روسیا‌و هاوپه‌یمانانی هێزن و له‌پێشڕه‌ویدان و ته‌وازن له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه‌و هه‌تا ته‌مایلی وڵاتانی ناوچه‌که روو به روسیا گۆڕاوه، مه‌وقعیه‌تی ئێران لهسوریاو عێراق زۆر چۆته سه‌ره‌وه، ده‌ورو یاریکردنی دوولایه‌نه‌ی تورکیا له‌سوریا و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ئێستا له‌گه‌ڵ روسیا، هاوکێشه‌کان و کێشه‌کان بۆ ده‌وره‌ی داهاتوو له‌ناوچه‌که‌دا ده‌گۆڕێت و تاسیراتی جیهانیشی ده‌بێت. ئێستا له‌سوریا ئه‌مریکاو غه‌رب و هاپه‌یمانانی ده‌وری ئۆپۆزسیۆنێکی شکستخواردوو ده‌بینن، چ غه‌رب و چ سعودیه‌و قه‌ته‌ر ناتوانن ئه‌م شکسته ئینکاری بکه‌ن، ئه‌م کاریگه‌ریانه بۆ ده‌وره‌ی داهاتوو له‌وڵاته‌کانی تردا تاسیری ده‌بێت، به‌وپێیه دوای جه‌نگی حه‌ڵه‌ب تاسیراته‌کانی له‌یه‌مه‌ن و عێراق به‌پێی نفوز‌و جێگای ئێران کاریگه‌ری ده‌بێت. به‌پێی ئه‌و رووهێنانهی تورکیا به‌ره‌و روسیا‌و ئه‌سه‌د و ناوه‌نجیگه‌ریه که تورکیا له‌گه‌ڵ روسیا بۆ رزگارکردنی چه‌کدرانی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن له‌حه‌ڵه‌ب ده‌یکات، ناوه‌نجیگه‌ری تورکیای نێوان روسیا‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، و قه‌راری دانیشتنی سێ قۆڵی روسیا، تورکیا وئێران، پێش هه‌موو شت له‌سه‌ر روسیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی بلۆکی روسیا کاریگه‌ری ده‌بێت. نیگه‌رانیه‌کانی سعودیه و قه‌ته‌رو تورکیا له‌و وه‌زعه‌ی سوریا که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوپه‌یمانه ئیسلامیه‌کان نیه، به‌ناچار ده‌بێ سازانێک له‌گه‌ڵه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د یان روسیادا ئه‌نجامبده‌ن، سه‌ره‌تاکانی ناچاری سعودیه بۆ ناوه‌نجیگه‌ری له‌گه‌ڵ سوریا به‌ڕێوه‌یه‌و تورکیا ئه‌وه ده‌ستی پێکردوه. هه‌لومه‌رجی ئێستای سوریا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که‌ئاینده‌ی ناوچه‌که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی روسیا ده‌بێ حسابی رێکه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت. واته ره‌وتی روداوه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی روسیا ده‌ڕواته پێشه‌وه، وه یاریه‌کانی تورکیا له‌نێوان ئه‌مریکاو روسیادا له‌ئێستادا، بازرگانیه‌کانی میسر له‌گه‌ڵ روسیادا، هه‌مووی باڵانس به‌لای روسیادا ده‌شکێته‌وه، به‌ناچار ئه‌وه تاسیراتی له‌سه‌ر په‌یه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی غه‌ربیش ده‌بێت، ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانی ناوچه‌که‌ش ده‌بێ، به‌پێی تاسیراتی ناوچه‌یی، به‌ناچار ده‌بێ پرۆسه‌ی جه‌نگیان له‌گه‌ڵ داعش هێواش که‌نه‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی کۆمه‌کردنیشی ده‌کرێت، به‌پێی هه‌واڵه‌کان له‌ناو حکومه‌تی عێراقیه‌وه، کۆمه‌کی تازه گه‌شتۆته ده‌ستی داعش له‌موسڵ و مقاوه‌مه‌تی زیادی کردوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگۆی درێژه‌کێشکانی جه‌نگی موسڵ له‌ده‌می لایه‌نه‌کانی به‌شداربووانی جه‌نگی موسڵه‌وه هه‌یه. له سوریا به‌هۆی جه‌نگی حه‌ڵه‌به‌وه، هه‌واڵی جه‌نگی دژی داعش چۆته دواوه‌و داعش له‌چه‌ند ناوچه پێشڕه‌وی کردوه. هه‌لومه‌رجی ده‌خاله‌تی تورکیا‌و یاریکردنی دوو لایه‌نه‌ی تورکیا له‌سوریادا، دانیشتنی سێ قۆڵی روسیا، تورکیا و ئێران، وه له‌لایه‌کی تره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و روسیا‌و سوپاسی ئه‌سه‌ددا، خۆئاماده‌کردنه بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر له‌ئاینده‌ی سوریادا به‌پێی به‌رژه‌وه‌دی خۆیان، که ئه‌و هه‌ولومه‌رجه ناتوانێت ناوچه کوردیه‌کانی سوریا نه‌گرێته‌وه.
له‌کۆتاییدا، ده‌توانین بڵین به‌دوای به‌رێخستنی جه‌نگی موسڵدا، جه‌نگی حه‌ڵه‌ب کۆتایی ده‌وره‌یه‌که که‌ئه‌مریکا ناتوانێت یه‌کلایه‌نه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیدا بڕیار بدات، دنیای یه‌ک قوتبیه‌که‌ی به‌خاک سپێراو قوتبی روسیا به‌هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه له‌به‌رامبه‌ریدا راوه‌ستاوه‌و شه‌ریکه به‌شێکی به‌هێزه بۆ ئه‌مریکا، ئه‌مه به‌مانای سه‌ره‌تای ده‌وره‌یه‌کی نوێیه له‌کێشه‌و دانوسانی هه‌ردوو بلۆکه جیهانیه‌که‌و هاوپه‌یمانانیان، که‌جه‌نگ و ئاشتیان به‌پێی به‌ژه‌وه‌ندیه سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیستیه‌کانیان ده‌بێت. ئه‌وه‌ی رۆشنه بۆ ئێمه کۆمۆنیسته‌کان له‌ژێر سایه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاو و روسیا‌و هاوپه‌یمانه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کاندا تروسکاییه‌ک که‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار و به‌شمه‌ینه‌تی تێدا بێت به‌دوای جه‌نگی حه‌ڵه‌ب و موسڵدا به‌دیناکرێت، جیا له‌ئاینده‌یه‌کی ترسناکتر، وه‌ناکرێت چاوه‌ڕوانیه‌کی له‌وه‌زیاتر بکرێت، جه‌نگی حه‌ڵه‌ب وموسڵ جه‌نگی دووبلۆکی سه‌رمایه‌داری جیهانی جیا به‌هاوپه‌یمانی جیهانی و ناوچه‌یی جیاوازه‌وه، وه‌ستانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌حزابی ئیسلامی تیرۆریستی‌دا، ناتوانێت یه‌ک زه‌ڕه له‌ماهیه‌تی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستی و دژی خه‌ڵکیان بگۆڕێت، هه‌ربۆیه رێگاچاره‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌ت له‌حه‌ڵه‌ب و موسڵ، له سوریا، عێراق و ناوچه‌که له‌به‌رامبه‌ر به‌جه‌نگ و کوشتارو کاولکاری و ئاواره‌ییان هه‌ر سۆسیالیزمه، ئه‌م سۆسیالیزمه به‌هه‌موو زه‌وعفێکی هێزه‌که‌یه‌وه که‌هه‌یه‌تی له چینی کرێکار‌و کۆمۆنیزمێکی رێکخراوو ئاماده، هه‌ر رێگاچاره لای ئه‌م هێزه‌یه. کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکار له‌م وڵاتانه‌دا هاوچارهنوسن، چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و به‌ره‌ی ئازیخوازو ئینساندۆست له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، رێگا چاره به‌ده‌نگهاتنی ئه‌م رێزه فراوانه ملیۆنیه‌یه له‌گه‌ڵ هاو چاره‌نوسه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌دا وبهدهنگهاتن و هاتنه‌مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و ئینساندۆسته له‌گه‌ڵیاندا له ئاستی جیهاندا، که‌ده‌توانێ رێگا به‌و وه‌حشیه‌گه‌ریه‌ی هه‌ردوو بلۆکی ئیمپریالیستی و وڵاتان و ئه‌حزابی سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی بگرێت.
18-12-2016