بریارە ئەردوگان بچێتە هاوینەهەواری سوچی لەسەر دەریای رەش، تا لەوێ لەگەل پۆتیندا یەک ببینین، پاش سەفەرەکەی ئەردوگان بۆ ئەمریکا، دەڵێن ئەردۆگان وتویەتی شاللە ملم بشکایەو ئەم سەفەرەم نەکردایە، هیچ کاتێک من هیندە سوک ولاواز نەبووم و ئاوها پۆرتم نەشکێنراوە، بایدن ئامادە نەبوو لە ئەمریکا بیبینی و رەفزی کرد ئەمەش ئەردوگان بە تاوانی دەزانێت چۆن دەبێت بایدن ئەم سوڵتانە نەبینیت، بەم کارە بایدن پۆرتی ئەردوگانی شکاند، هەرچەندە خۆی و دارو دەستەکەی هەوڵیاندا، بایدن رەفزی کرد وتی کاتم نیە، ئەردوگان بەتورەیەوە گەرایەوە تورکیا لەگەڵ هەوڵگری CBS ئەمریکیدا گڤت وگۆی دەکرد وتی ئیتر من تەواو لەگەل بایدندا ودەستی کردنە هێرشکردنە سەر ئەمریکاو بایدن و پێیوت کە هاوکاری تێرۆرستە کوردەکان دەکات، هیچ سەرکردەیەکی ئەمریکی وەک ئەم بایدنە نەبوە لەم بیست ساڵەدا هەر سەرۆکیکم ویستبیت بینیومە، ئەردوگان بەکەناڵی تەلەفزیونەکەی وت نازانم بۆ بەمن دەڵێت دیکتاتۆر، ئەو هەموو ئازادیە هەیە لە تورکیا، کەی من دیکتاتۆرم، تورکیا ئارەزوی خۆیەتی چ جۆرە چەکێک ولەکوێی دەکرێت، بۆ پاریزگاری لە خۆی، ئێمە چەکی رووسی دەکرین و وەجبەی دووهەمی دژە موشەکی ئیس 400 رووسی دەکرین، کەس ناتوانیت بیسەپێنێت بەسەرماندا نەیکڕێن، ئەمریکاش بەنیازە سزای بدات لەسەر ئەو موشەکەی کریویەتی وداوای لێکرد لەناوی بەرێت، جا گەر هی تازەش بکڕێت ئەو کاتە شەرەکە گەرمتر دەبێت، دوێنی لیرەی تورکی لەبەرمابەر دولاردا گەیشت بە 9 لیرە، هیج کاتێک وا رسوا نەبووە، ئەویش وەک ئەردوگانی لیهاتووە، لەمکاتەدا لەسوریادا بەرژەوەندی ئەردوگان و پۆتینیش بەریەک دەکەون ماوەیەکە پۆتینی رووسی بە ئاشکرا بە فرۆکە جەنگیەکانی بۆردومانی ئەو شووێنانە دەکات، کە سوپا ئیخوانیە تیرۆرستەکەی ئەردوگانی تیدایە و دەستیان لێ ناپارێزێت، ئەردوگان داوادەکات کە ئەمریکا لە عێراق و سوریا بکشێتەوە ئەمەش لە بەرژەوەندی رووسیاو سوریای ئەسەدایە، دوینێ پۆتین بۆردومانی دەوروبەری عەفرینی داگیرکراوی کرد، کە تیرۆرستە ئیسلامیەکانی لێیە و کۆمەڵێکی لێکووشتوون، پۆتین دەمێکە دەیەوێت کە ئەردوگان وتورکیا لەئەمریکاو ناتۆ داببڕیت، بۆ ئەمەش کار دەکات ولەمکاتەدا کەئەردوگان ئاوها پشتی شکاوە، پۆتین دەتوانێت زۆر شت بەسەر ئەردوگاندا بسەپینێت، ئەردوگان پاش ئەوەی رێگەی لێگیرا گازی ئیرانی بکرێت، ماوەیەکە رووی کردۆتە گازی رووسی و لەوێ دەیکڕێت بۆیە لەم کاتەدا رووسیا دەتوانیت مەرجەکانی خۆی بەسەر ئەردوگاندا فەرزکات، نرخەکەی لەسەر زیادکات، تا سوپا ئیخوانیەکەی لەسوریا بکشێنێتەوە، بابزانین سبەی چی روودەدات، باسی چیدەکەن