ئەم کیژە کوردە قارەمانە ناوی غەریبە جیزر، ئەمە گەریلاویەوئەمە پێشمەرگەیە، ئەم کیژە کوردە کورد، نەنۆکەرە نەجاشە نەسیخورە نەخۆفرۆش، تەنها قارەمانیکی نەتەوەکەیەتی،
ئەم کیژە جوانە خوشکی هەموو کوردێکی بەشەرەف وکوردپەروەرەو سەربە پارتی گەلانی دیموکرات هادەپە، دژبەدەسەلاتە فاقشیەکەی ئاکەپی ئەردوگانی کوردکوژو کوردستان ویرانکەرە،
ماوەیەکی زۆرە بەتاوانی تیرۆر واتە پەیوەندی بەپارتی کریکارانی کوردستانەوە ( پیکەکە) دەستگیرکراوە،
ئەمرۆ لەتورکیادا هەرچی بگیریت تاوانی تیرۆری دەدەن بەسەردا، غەریبەی قارەمان، براوەتە زیندانی ژنانی کاندیرا، لە ناوچەی کۆجالی سەر بە ئەستەمبوڵ ولەوێ خراوەتە ژیرئەشکەنجەدان و زیندانی کراوە،
ماوەیەکە خراوەتە زیندانە تاکەکەسیە ناو زراوەکانی تورکی هەمەج، لەو زیندانەدا تاکە کەسیەدا لەلایەن جەندرمە جەلادەکان ئەشکەنجەیەکی زۆری غەریبەی قارەمانە دەدەن، تەنانەت دەوترێت کە جەندرمە وپۆلیس زیندانەکانی تورک دەستدریژیان کردۆتە سەرئەم کیژە قارەمانە،
لە 25 ئۆکتۆبەردا نوینەرانی هادەپ و رێکخراوی مافی مرۆڤ، داوای لیژنەی لێ کۆلینەوەیان لەو ئەشەکەنجەو سزادانەی هی غەریبە دەدریت، داوای لیکۆلینەوەیان کرد لەوەی غەریبە تووشی هاتووە لە ئەشکەنجەدان و هەلواسین و دەست دریژی کردنە سەری، بەڵام نەپەرلەمان و نە دادگا ناو زراوەکەی ولاتی هەمەج ولاتی ترس وئیرهاب وەلامیان نەدانەوە،
سێ رۆژ لەمەوپیش خانم میرال دانیش ئەندامی پەرلەمانی سەربەپارتی گەلانی دیموکرات هادەپ هەرلەو شوینەدا کە چەند مانگێک لەمەوپیش داوای لیکۆلینەوەی کرد لەزیندانەکەی غەریبە، لە ٩ مانگدا واتە سێ رۆژ
پێش ئەمڕۆ لەهەمان شویندا هەوالی کۆچی دوای غەریبەی بلاوکردەوەو دەسەلات وزیندان و دادگای تاوانبارکرد بەمەرگی ئەو کیژە زیندانیەکوردە،
دەسەلاتی زیندانە ناوزراوەکە بڵاویکردەوە غەریبە خۆی کوشتوە و بەمردوی لە زیندانە تاکە کەسیەکەیدا دۆزراوەتەوە، ئەمە رێگەی تێناچێت !
دەبێت فاشیەکان پاش دەست دریژی کردنە سەری بۆ ئەوەی ئەو شەرمەزاریەی زیندانەکە بشارنەوە کوشتبیتیان، تا کارەکەیان بشارنەوە، بۆیە هەردوای بلاو کردنەوەی هەواڵەکە هەردوو پاریزەی غەریبە گیزەر جيان توسون وجيان كايا کە پاریزەری مافی مرۆڤن چوون بۆ بەردەم زیندانەکە بۆ ئەوەی سەیری شوینەکە بکەن بەلام لەلایەن جەندرمەو دادگاکەوە ریگەیان لیگیرا !
ئارین کیسکینی پاریزەر و چاودێری کەری مافی مرۆڤ لەتویتێکدا دەپرسیت
( کەسێک بەتەنها لەزیندانی تاکەکەسیدابیت، چۆن دەتوانیت خۆی بخنکێنێت )