نووسەر پاول ئەنتۆن کروگە Paul-Anton Krüger, Berlin .
سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن و ئەوروپیەکان نیازی زیندوکردنەوەی رێکەوتن نامەکەیان هەبوو، لەولاوە دەسەڵاتە توندڕەوە تازەکەی تاران، بەرنامە نەوەویەکە گەورەتردەکەن و رێکەوتن رەفز دەکەنەوە،
ئاڵای ئێران لەبەردەم بینای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدایە،
لە ڤینا، دەک دەبینرێت پەیوەندی نێوان دەوڵەتی ئیران وئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم لە بارێکی خراپدایە، بۆیە رێکەوتنە ئەتۆمیەکە خەریکە قوڵپ دەبێتەوە،
بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی گرتە دەست بە نیازی زیندو کردنەوەی رێکەوتنەکە لەگەڵ ئیراندا، بەڵام زۆر دوورنیە بایدن ئەو کەسەبێت رێکەوتنەکە بنێژێت،
دوناڵد ترەمپی پێش بایدن، سەرکەوتوو نەبوو لە ناشتنیدا، بەهۆی پشتگیری ئەوروپیەکان بۆ بەردەوامی ومانەوەی ریکەوتنەکە و لەئارادا بوونی هەڵبژاردن لە ئێران،
ئێستا ئەوانەی لە دەورو بەری رەئیسین توندرەوەکانین هیچ هەنگاوێک نانین بۆ دەستپێکردنەوە ریکەوتنەکە،
هەفتەی داهاتوو، هەفتەیەکی چارەنوس ساز وگرنگ دەبێت، بۆ ئەو رێکەوتنەی، ئەوروپیەکان بەشان وباڵیدا هەڵیاندەدا، بە رێکەوتنێکی نمونەی و سەرکەوتنێکی دبلۆماسیانەی چەند لایەنەیان دادەناو، دەیانوت کە ئەم رێکەوتنە داهاتووی هەیە،
لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی شوورای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) کە لە 35 بالوێزی وڵاتان پێکهاتوون لە ڤێنا کۆ دەبنەوە،
چاو لەسەر کۆتا بریاری ئەم کۆبونەوەیەیە، سەرۆکی ئێرانی رەئیسی ئینزاری ئەوروپیەکانی کردوە گەربێت و ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی هەنگاوێکی پێچەوانە بنێت دژی ئیران، لەو کاتەدا نابێت چاوەڕوانی هەنگاوی باش لە ئێران بکەن،
رەنگە ئەم هەڕەشەیە ببێتە هۆی دواخستن و گۆرینی رێڕەوەی گفت و گۆکە،
رەئیسی دەیەوێت بەم هەڕەشانە، بریار دژی هەڵس و کەوتی ئێران لە لایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمیەوە نەنرێت،
لە دوا کۆبونەوەی پێشوودا لە مانگی شەشدا کرا، بریار بوو، دژی ئیران بریارێک دەربکرێت، بەڵام ئەوروپیەکان بریاریاندا کە ئەو بریارە نەدەن ونەینێرن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان، نەبادا کار بکاتە سەر رێڕەوی گفت و گۆکان کە لەسەردەمی کابینەکەی رۆحانیدا بەرەو پێشچوونی بەخۆوە دیبوو،
ئێرانیەکان ئەمجارەش هەمان تاکتیک بەکار دەهێنین تا دەسەڵاتی شورای ئاژانسی وزەی ئەتۆم و سەرۆکەکەی رفائیل ماریانۆ گرۆسی هیچ بریاریک دژیان نەدات،
لەگەڵ ئەمانەشدا هەر لە ئێستاوە سەفیری رووسی بریاریداوە کە دەنگ لەسەر هیچ بریارێک ناکات دژی ئێران دەربکرێت،
رفائیل گرۆسی راپۆرتە تورە پڕ رەخنەکەی خۆی پێشکەش کرد، کە دژی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئیرانە،
گرۆسی سورە لەسەر ئەوەی کە رژێمی ئێرانی دوو ساڵە دەستی دەستی دەکات بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دەربارەی چەند پرسیارێک کە لێیان کراوە لەلایەن پشکینەرەکانەوە ئەویش دیتنەوەو دۆزینەوەی پاشماوەی یۆرانێۆمە لە هەندێک شووێندا، ئیران هەرخۆی لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەدزێتەوە کەئەم چیەو هی کوێیە، بۆیە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە،
وەڵام نەدانەوەو ئەم پاشماوەی یۆرانیۆمە بینینەوەیە، جێگەی شک و گومانە، کە ئێران بنکەی ئەتۆمی تری هەیەو تا ئێستا نەزانراوە، بەدزیەوە لە خزمەت چەکی ئەتۆمیدا بەکاری دەهێنێت و دەیشارێتەوە،
سەرۆکی گشتی وزەی ئەتۆمی گرۆسی بێپەروا، تکای یەکتر بینینێک لە تاران دەکات و دەڵێت،
دوو بەشیتر هەیە، بەستراون بەرێکەوتنە ئەتۆمیەکەوەو زۆرگرنگن،
یەکەمیان ئێران سەردانی پشکێنەرەکانی وزەی ئەتۆمی کەم کردوەتەوەو رێگری دەکات لێیان، لەکاتیکدا کە دەسەڵاتەکەی رۆحانی رێگەی دەدا بە پشکێنەرەکان کە کارەکانی خۆیان بکەن و کامیرای چاودێریەکان ئیش پێبکەن، ئەمەش یەکێک بوو لە مەرجی گەرانەوە بۆ رێکەوتنەکە،
دووهەم، کە هەتا ئێستاش بڵاودەکرێتەوەو دەبێت ئێران پابەندبێت پێوەی ئەویش ئەوەیە، نابێت ئێران نزیک کەوێتەوە لە دروستکردنی قومبەلەی ئەتۆمی، پیویستە هەموو بریارێک کە دەدرێت ئەم خاڵەی تێدا جیگیربکرێت،
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە دەبینین ئەمانە هیچی نەماوە،
ئێران ئێستا پیتاندنی گەیاندۆتە 60% کە ئەمە دژی بریارەکەیە تەنها تا %3، 5 لەرێکەوتنەکەدا رێگە پێدراوە،
بۆ دروستکردنی قومبەلەی ئەتۆم لە %90 پیویستە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئیران زۆر نزیک کەوتۆتەوە،
شارەزاکانی ئێران هەڵدەستن بە گۆرینی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ ئاسن، لە کاتێکدا پیویستە بەکاری بهێنین بۆدروستکردنی وزەی سوتەمەنی بۆ بەگڕ خستنی بنکەکان، نەک گۆرینی بۆ ئاسن، ئەمە وایکردوە کە ئاژانسی ئەتۆم پێی وایە ئەوەی ئیران دەیکات بە هیچ شێوەیەک بۆ کاری ئاشتیانە نیە، بۆیە دەبێت لەمکارە دوورکەوێتەوە کە دروستکردنی قومبەلەیە،
لە پاریس رۆژی هەینی بەر پرسەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا لەگەڵ روبرت مالی نوینەری تایبەتی بایدن بۆ ئەتۆمەکەی ئێران کۆبونەوە، بۆ باسکردن وگفت وگۆ کردن وکۆتایهێنان بەم کێشەیە،
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رۆژی چوار شەمە لە رامشتاین لەئەلمانیا، وتی ئێمە کاتمان دیاری نەکردوە بۆ گەرانەوەی ئێران بۆ ریکەوتنەکە، بەڵام کاتەکە نزیکە، کە گەر ئیران بشگەڕیتەوەو بریاربدات بە پەیوەست بوون بە رێکەوتنەکەوە، ئەوکاتە جێگەی قبوڵنیە، و کەڵکی ئیران ناخوات و هیچ سودێکی بۆ ئیران نابێت،
ئێمە دەزانین کە ئیران هەوڵی گەورە کردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەدات بەنیازی چیە !
پاش کارەساتی کشانەوەی بایدن لە ئەفگانستان پیویستە ئێستا خۆی خەریک بکات بە چارەسەرکردنی دووهەم کێشەی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە،
یاخود بایدن دەیەوێت، ئەمریکا کەمتر بەشداربێت لە کێشەکانی رۆژ هەڵاتی ناوەراستدا،
وەرگیران