هەی ئاغاکانی کوردو نۆکەرانی داگیرکەران !! ... پشکۆ ئەمین

 

لەکشکەلانی فەلەک چیدەکەن وەرنە خوارێ

ئەستیرمان بۆ دامەگرن، مانگیشمان هەرگیز ناوێ,

ئەوەی ئەمرۆ دەمانەوێت

تەنها نانە، قسەی زلیش تێرمان ناکا

ئەمڕۆ ئێمە برسیمانە،

تاکەی چاوەڕێی ئێوەبین

لەم قەیران، بمان سپێرن بەو قەیران

هەی ئاغاکانی کوردو نۆکەرانی داگیرکەران !!

بە داخەوە ئێمەی کورد تا ئیستا لە سیاسەت تێنەگەیشتوین, ئاخر سیاسەت قسەکردن و لوت بەرزی وهێنان وبردنی وشە نیە، بۆ ئەوەی سیاسەتێکی سەرکەوتوانەبکەیت، دەبێت لەو بورجی عاجەی لێی دانیشتویت دابەزیتە خوارەوە ! گوێ لە خەڵکەکەت بگریت بزانیت چی دەڵێن و چۆن دەژین، وەرنە خوارەوەو تەماشاکەن ئەو خەڵکە لە ژێر سایەی سەری ئێوەدا لەچ ژیانێکی ناخۆشدایە لەو گەندەڵخانەیەی ئێوە دروستان کردوە بۆیان !

تۆش دابەزە لە سواری داخوازیەکانی جەماوەر، پێشم مەڵێ ! ئێمە لەناو جەماوەرداین، لە ناو جەماوەردایت و بەڵام لەپێناو خۆتا هەڵێان دەخڵەتێنیت ! بۆیە تۆ نەک هەر برسیەتیەکەیان لەکۆل ناکەیتەوە بەڵکو دەشیان کەیتەوە بەکۆیلە، بەسیاسەتە ناشیرینەکەی ئەمرۆت، عەبادی عەبادی، دەزانن ئەمە سیاسەتی کەری دیزی پێدەڵێن تۆپینی خۆتان و زەرەری ساحیبتان، کەکوردە !!

 گەربتانەوێت سیاسەت بکەن، دەبێت لەگەڵ لاکەی بەرامبەریشدا دابنیشن، وەک دەڵێن سیاسەت شەرمی تیانیە، ئێوە لەچی شەرم دەکەن،

گەر سیاسەت یاری کردنبێت وا ئەمرۆ بەرزانی توانی تۆپکە بخاتە ناو گۆڵەکەی هەمو ئەوانیترەوە و پێیان بڵێت دەفەرمون وەرنە پێشەوە! باچاری کەین، من ئامادەی وازهێنانم، ئەی ئێوە داوای ئەوە ناکەن ! فەرمون با دانیشین، ئەمە سیاسەتە، سیاسەتیش بە بەدگومانی و لوتبەرزی و درۆدەکات ناکرێت ! فەرموو گەر سیاسەت دەکەیت، وەرنە مەیدان ئەمرۆ نەیارەکەت تۆپکەی خستە ناوگۆلەکەتەوە وگٶڵی لێکردیت !

 بۆیە لە سەرتە بێیتە مەیدان و ئیسپاتی کەیت ئەو درۆ دەکات ! واقیع ئەوە دەسەلمێنێت، کە درۆ دەکات یان راست !بۆیە پێش واقیع مەکەوە لە مەیداندا بە ئیسپاتی بگەیەنە، کەهاتیتە مەیدان ولەگەڵی کۆبویتەوە، خەڵکی ئەوە دەبینێت ودەبیستێت !!

خەڵک هەموی دەرویش نیە، تەنها دەرویشەکانن، فێرکراون ئەوەی خەلیفە وتی ئەوە راستە، خەلیفەش بۆخۆی دەگری، ئەویش لەکوێوە بایبێت لەوێوە شەندەکات ! هەرخەلیفەیەک دەبێت بابیێت ! بێجیاوازی هەمویان بۆخۆیان دەگرین وپشکیان دەوێت گەر وا نەبوایە رۆژمان بەم رۆژە نەدەگەیشت موچە نەدەبوە چارەک و خانە نشین چوارمانگ جاریک !!

بۆیە وەرنە خواری هەرهەموتان لەوکەشکەلانی فەلەکەی تییدا دەژین،  پێکەوە دانیشن و ژیرانە بیربکەنەوە، متمانە بۆیەک بگێڕنەوە، جەماوەرە برسیەکە نانی دەوێت، خزمەتکردن، هەر بەدەم ناکرێت، بەسە یاریکردن بە چارەنوسی ئەو خەڵکە ! گەر لە خەمی خەڵکدان، خەڵک برسیەتی بە قسە تێرنابێت !بیباکیتان بەرامبەر برسیەتی ئەو خەڵکە مایەی شەرمەزاریە ئەی سیاسیەکان !! بۆیە گەر ئەمجارەش رێکنەکەوتن باشترە هەرهەموتان سەری لوتی خۆتان رەشکەن ! هەموتان تاوان بارن لەم رۆژە رەشە پرلە گەندەڵیە بۆیە شەرمیشە خەڵکێک خۆی بە کورد پەروەرو رۆشنبیر بزانێت ئیتر پاساوتان بۆ بهێنێتەوە !!باشیش دەزانم کە بەم گۆرین و ئەمسەرو ئەوسەرەش چارەسەری قەیرانەکان ناکرێت، پێش هەمو کارێک دەبێت بنبڕی گەندەڵی ودزی بکرێت پارە دزراوەکان بهێنرێتەوە، تەنها بەگۆڕینی ئەو دەم و چاوانە هەر هەموشی ، کار مەیسەر نابێت بەڵآم هەوڵێکە بۆ چارەسەر و دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و دزی کە حیزبەکان ودەسەڵات پشکی شێریان بەردەکەوێت !بۆیە باشترە کەس مەرج ومەرجکاری نەبێت، چونکە ئەمڕۆ، رۆژی مەرج نیە !

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu