سوڵتانی بەختەوەریی … !!!بەشی بیست و پێنج ... حەمید عەزیز

هەوڵ بدە هەمیشە بیر لەکارە جوان و کەسە خۆشەویستەکان بکەیتەوە ئەوە دڵخۆشت دەکات بەپێچەوانەوە هزرو هۆشت سەرگەرمی ئەوانە مەکە کەحەزت پێ ناکەن یان بیر لەوکارە هەڵانە مەکەرەوە کەلەڕابوردودا کردوتە سەیری پێشەوەو چاوەڕێی سبەینێ یەکی جوانتر بکە هەوڵ بدەو بەردەوام بیت دڵخۆش دەبیت گەشبین دەبیت . مرۆڤەکان دەتوانن ئەو هەڵەو کارە خراپ و ناخۆشانەی کەلەڕابوردودا کردویانە وانەی لێوەربگرن خۆیانی پێ دروست بکەن ئەو هەڵانە ناکەنەوە جارێکیتر بۆیە بەختەوەر دەبن .

دڵخۆشی و ئارامی و هەواڵی خۆش وەکو ناڕەحەتی و بێزاریی و کاری ناخۆش وایە هەموو دەکەنە ئەو ژیانەی کەهەمانە بۆیە ئاسایی وەریگرەو شیرازەی ژیانی خۆت تێک مەدە هەموو ڕێگاکانی گەیشتن بەئامانج و بەردەوامبون بەرزی و نزمی تێدایە هەرچۆن بۆ ساتە خۆشەکان هەوڵ دەدەین ئاواش بۆ ناخۆشی یەکان باوەشمان ئاوەڵابێت توشی شپرزەیی و ناڕەحەتیی کەمتر دەبین .
ژیان و بوون و ڕابوردو ئەمڕۆو سبەینێ ئاوا پێک دێت و هەوێنی ئەم ژیان و مرۆڤایەتی یە چاک و خراپ و تاڵ و شیرین و حەزو ڕک و جەنگ و ئاشتی و .. هتد . ئاوا پێک هاتوەو بەردەوامیش ژیان بەیەکجار تاریک نابێت و بەهەمان شێوەش بەیەکجار ڕوناک نابێت بۆیە هەوێنی دروست بوونی ژیان ئاوا ڕەش و سپی و هەندێکجاریش خۆڵەمێشی ئەنوێنێ بۆیە دڵخۆشی و ئازارەکانیش بوونیان دەبێت و ئاسایی وەری بگرین باری دەرونیمان ئاڵۆز نابێت .
تاڵی و شیرینی یەکان بەرهەمی مرۆڤەکان خۆیانن ژیانیش خۆشی و ناخۆشی دروستی دەکات بۆیە هەرچۆن باوەش بۆ خۆشی یەکان دەکەینەوە ئاواش دەبێت ناخۆشی یەکان وەرگرین و لەگەڵ کاتدا خۆمان رابێنین یان توڕی بدەین و ژیان و ڕۆژی نوێ دەست پێ بکاتەوەو یان هەندێک جار مرۆڤەکان دەبێت بێعاربن بۆ ئەوەی ژیان نەیانکوژێت پلانی نوێ و کاری باشتر جێگەی سەرسوڕمان نی یە بەڵکو مرۆڤەکان کاری هەرگیزیش دەکەن لەپێناوی مانەوەو ژیانی خۆیاندا ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتی و باشە بۆخۆیان .
هەموو ئادەمیزادێک یان بەگشتی هەموو گیاندارێک ڕۆحی خۆی و ژیان و مانەوەی خۆی خۆش دەوێت بۆیە هەوڵ بدەن تاقی بکەنەوەو لاپەڕەو ڕۆژی نوێ دوبارە بکەنەوەو بەردەوام بن لەژیاندا ئەمەش کارێکی سروشتی یە چونکوم تەمەنی مرۆڤەکان کورتەو ئاوا دەخوازێت و هەوڵ بدەن ئەگەر لەژیانیش حاڵی نەبوون چێژی لێ وەرگرن .
زۆرجارو زۆرکەسیش هەن بەگشتی ئەو حاڵەتانە دەبینین بەڵام مەعریفەو عەقڵ پێمان دەڵێت بەردەوامیی لەژیان باشترە لەوەستاندنی و گەشبینی و جوانیی و خۆشەویستی خەڵک و خۆمان باشترە لەپشت تێکردنی و یەکترویستن و پێکەوە ژیان و خۆشەویستی یان عەشق باشترە لەڕک و کینەو ناحەزیی بۆیە ئاوا ژیانمان جوانترو باشترو گەشبینتر دەبێت .
له‌ژیان و دەوروبەرو مرۆڤ تێگه‌یشتن یان شیکردنەوەو وردبوونه‌وه‌ یان شیتاڵ کردنی ئەم بونەی کەهەیە بۆ تێگه‌یشتن و حاڵییبوون ئه‌گه‌ری قورسەو خۆتان سەرقاڵی ئەو بابەتە زۆر مەکەن پێویسته‌ مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو نه‌کات به‌ڵکو ته‌نها بۆی بژی یان تەنها چێژی لێ وەرگرێت چونکوم بەدرێژایی هەزاران و ملیۆنان ساڵ بونەوەرو مرۆڤەکان و ئەم گۆی زەوی یە هەیە نازانن لەکوێوە هاتوین و بۆ کوێ دەچین و سبەینێ چی ڕودەدات .؟.
بەڕای من تێگەیشتن لێی ماندوبونێکی بێ ئەنجامە تەنها خۆشەویستی و چێژ وەرگرتن لێی واتایەکی جوانی پێ دەبەخشێت لەڕوی مرۆیی یەوە ئیتر هەوڵەکانیتر بێ سود ماونەوە .
به‌ڕای من هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ئاگاهیه‌کی ته‌واوی خۆیه‌وه‌ بیر بکاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ژیان و وردەکاریەکانی چونکه‌ هیچی ده‌ست ناکەوێت و هیچ حاڵیش نابێت له‌خۆیی و ده‌وروبه‌ری و له‌بوون و ژیان به‌ڵکو به‌شداری کردنی ژیان به‌ساده‌یی و ئارامیی یه‌وه‌ ڕاستی یه‌کی باش و تەواوکەری بەشەکانی تری ژیانە .
بۆیه‌ مرۆڤه‌کان له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ لەهەزاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌تا ئێستاش که‌س له‌م که‌ون و ئه‌ستێره‌یه‌ حاڵی نه‌بووه‌ که‌سیش نازانێت له‌کوێوه‌‌ هاتووین و بۆ کوێ ده‌چین یان ئه‌م گۆی زه‌مینه‌ چۆن دروست بووه‌و ئاقیبه‌تی بۆ کوێ ده‌چێت .؟.
ئه‌وه‌ی زاناکانیش ده‌یڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌م که‌ونه‌ له‌ڕاستیدا ڕێژه‌یی یه‌و سه‌د له‌ سه‌د نی یه‌و زۆر باشتره‌ که‌بۆ ژیان بژیت و چێژی لێ ببینیت نه‌ک لێی تێبگه‌یت و بەختەوەربیت نەک نیگەران بۆیە هەموو ژیانێکمان پێ بەخشراوە دەبێت لەکیس خۆمانی نەدەین … !!! .
هەروەکو چۆن پیاوێک دوای پێکەوە ژیانێکی زۆر لەگەڵ ژنەکەی تێنەگەیشتوە لەو ژنە بۆیە دەبێت تەنها بیرلەوە بکاتەوە کەچێژ وەرگرێت نەک لێی تێ بگات .
بەدڵنیایی یەوە کەم پیاو هەیە بەڕێژەی سەد لەسەد لەژنەکەی حاڵی بوبێت کەچی دەوێت .؟. ژنیش بەهەمان شێوە زۆربەیان لەمێردەکانیان تێ نەگەیشتوون هەروەکو چۆن هەموومان لەژیان و بوونی ئەم گۆی زەوی یە بەتەواوی تێنەگەیشتوین ئاواش مرۆڤەکان و بەتایبەت ئافرەتان سەبرو نهێنیان زیاترە لەپیاوان لەگەڵ ئەوەشدا کەهەموو ناڕازیین و کەوتمان هیچمان ناوێت واتای وایە هەموو شتێکمان دەوێت ئافرەتانیش بەتایبەت لەهەموو شتێک بێزاردەبن و هەندێک جار خۆیان نازانن کەچییان دەوێت بەڵام هەموو شتێکیشیان دەوێت ….!!!! .

9 – 1 - 2018

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu