سوڵتانی بەختەوەریی ... بەشی نەزدەهەم ... حەمید عەزیز

ئەوی خۆشت دەوێت لەبەر هەندێ بیانوو یان لەبەر مەرامی خۆت و خەڵکیی دڵی ئەو ئازار مەدە بەڵکو لەبەر ئەو هەموو دونیا بڕەنجێنە ئەوکات ئەوە خۆشەیستی یەو هێدی هێدی دواجار دەبێتە عەشق … !!! .

بڕوا بەهیچ مرۆڤێک مەکەن کەباری لاربوو تەنازولی کرد یان دۆڕا یان کەپێویستی پێت بوو هانات بۆ ببات نەرمیی بنوێنێت و . . هتد . بەدڵنیایی یەوە ئەو کەسانە لەبردنەوەو لەسەرکەوتندا کەباری ژیانیان باش بوو لەخۆبایی و بێ نرخ دەبن ئەم جۆرە مرۆڤانە جێگای متمانە نین هەرگیز بۆ هاوڕێ یەتی ناشێن بۆ دۆستایەتیی و پێکەوە ژیانیش ناگونجێن چونکە هەلپەرست و بەرژەوەند خوازن هیچ دەربارەی خۆشەویستی نازانن . دەبێت مرۆڤ خاوەنی بیروڕاو هەستە بنچینەیی یەکانی خۆی بێت داکۆکیی لەسەربکات لەهەموو کاتیکدا بەپێچەوانەشەوە لەسەرکەوتندا مرۆڤێکی زۆر سادەبێت و لەژێرکەوتنیشدا بەهەمان شێوە کڕنوش نەبات … !!! .

شتێکی کەزۆر گرنگە بۆ بەختەوەریی ئێمە ئەوەیە کەهەمیشە بتوانین کەسی بەسودو باش بین چاکە بکەین بۆ دەوروبەر بۆیە پاداشتی چاکەو دڵسۆزیی کامەرانیت پێ دەبەخشێت گوڵی میهرەبانیی بچێنە بێستانی عەشق دەدوریتەوە ئەوکات دەبیتە باخەوانێکی بەهەست و عاشقێکی جوان بۆ ژیان .

هاودەمێ فەرمووی :

کەلێک ترازاین لەگەڵ هاوژینمدا هەرچی خوا پێی ناخۆش بوو بۆ ئەوەی دڵی منی پێ ئازار بدات ئەو کردی هەرچی نەیارو ناحەزم هەبوو کردی بەدۆستی خۆیی و دژایەتیەکی گەورەی دەکردم کەچی کەلێی قەوما ڕوی کردە من و داوای یارمەتیی لێ کردم .

پەندو عیبرەت لەم ئامۆژگاریە ئەوەیە کەئێمەی مرۆڤ لەکاتی ناخۆشی و شەردا بەشی ئاشتی تێدا بهێڵینەوەو لەکاتی پێکەوە ژیانیشدا بەشی جیابونەوەش ئاسایی بێت نەک ئەوەندە ئەو کەسەمان خۆشبوێت کەنەما لەژیانماندا بمرین و کەهەیە لەژیانماندا شەڕی لەگەڵ بکەین و برینداری بکەین … !!! . هەمووشتێک بەمیانڕەویی و مامناوەند وەربگرین بۆیە نازانین سبەینێی جوانتر دەردەکەوێت یان ڕەشتر دەنوێنیت گرنگ ئەو ساتەیە کەتێیدا دەژیت بەخۆشی و دڵنییایی چرکە بەچرکەی بەریتە سەرو واخۆش بژی کەوابزانیت هەرگیز نامریت لەچاکە کردنیشدا دودڵ مەبەو تەمەن و بوون هێندە کورتە هەر ئەمڕۆ هەر ئەم خولەکەی کەتێیدا دەژین فرسەت بوو چاکە بکە وابزانە فریای چاکەیەکیتر ناکەویت لەژیاندا … !!! .

بەخشندەیی و لێبوردن ماڵی مرۆڤە گەورەو جوانەکانە هەمیشە هەوڵ بدەن پاکیی و بەرائەت و جوانی بنوێنن بۆیە مرۆڤبوونیی ئێمە بەندە بەم خاڵانەوە کەبەخشندەو میهرەبان بین ژیانی خۆمان و دەوروبەریشمان خۆش دەکەین خۆمان ئاسودە دەبین لەژیان و بەردەوامیماندا بەختەوەردەبین لەهەموو کاتەکاندا .

ڕێز لەهەموو مرۆڤێک بگرن و بێ دودڵی هەموو کەسێکتان خۆش بوێت لەوانەیە ئەوەی تۆ حەزی پێ ناکەیت ڕۆژێک لەڕۆژان ببێتە فریشتەو یارمەتیدەرت ببێتە هۆکاریی بەختەوەریت لەژیاندا . کەسانێک کردەوەو کارو چاکەیان زیاتر بوو لەجوانیی و باڵایان ڕێزیان لێ بگرەو بەڕوخساری جوان و ناشرین هەڵمەخەڵەتێ ڕۆح و ناخی مرۆڤەکان ئەگەر باش بوو لەڕوخساری جوان گرنگترە .

من تۆم هەبێت سوپاسگوزاری خودای تاقانە دەکەم بۆیە بەختەوەریی من بەستراوە بەبونی تۆوە ئەی جوانترین مرۆڤ و بونەوەریی خواداوەند ئەی کەسی میهرەبان و بەخشندە ئەی خونچە گوڵی باخی دڵی سەوزم ئەی نازداری من ئاوا بەردەوام خۆشەویستی بکەن بەختەوەر دەبن … !!! .

حەمید عەزیز

٧/٤/٢٠١٧

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu