من نه‌مویست وه‌كو خانه‌قینیه‌ك قسه له‌سه‌ر ژه‌هرخواردنی مه‌لا به‌ختیار بكه‌م . به‌ڵام له روانگه‌ی شارچێتیه‌وه نه‌بێت، لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر چاكه و چاكه‌دانه‌و به ئه‌مه‌كی و بێ ئه‌مه‌كی و دلسۆزی وكه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌یه، قسه‌مان له‌سه‌ر قوربانیدانه له پێناو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باوه‌ڕت پێیه، قسه‌مان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه بۆ مرۆڤ وه‌ك هاوڕێ و هاوشار و هاونیشتمان و بۆ شوێن وه‌كو نیشتمان و شار و لادێ یان هه‌ر بنتێك كه ماوه‌یه‌ك تیێدا ژیابیت.
لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر شاری خانه‌قین نیه، كه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سیاسی و ئابووری له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی پێش راپه‌ڕین به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه. ئه‌و شاره‌ی كه له هه‌رجموجوڵێك هه‌زار ویه‌ك حسابی بۆ ده‌كرا. ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و جوگرافی خانه‌قین وه‌كوخۆی بناسێت، ده‌زانێت كه هه‌ر كارێك دوور له خواستی ده‌سه‌ڵاتی عیراق كرابێت چه‌ند قورس‌تر بووه له‌سه‌ری به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌دا، شوێنه‌كه‌ی له سنوری ئێران و بوونی نه‌وت و پێگه‌یه‌كی ستراتیجی وای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كردووه كه به‌رده‌وام حسابی جیاوازی بۆ بكه‌ن و هه‌میشه زاڵبون و بنبركردنی هه‌ر جموجوڵێكی سیاسی به توندوتیژی و گرتن و زیندان و له‌سێداره‌دان تاكه ره‌فتاری سه‌ره‌كیان بێت، بۆیه به چه‌ندین جۆری جیاواز ده‌زگای داپڵۆسینه‌ری له‌م شاره بڵاوكردبووه و كونوقوشبنی ئه‌م شاره‌یان داگیركردبوو، ته‌نانه‌ت ئاگایان له ره‌فتار و گوفتاری وردی سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر جار جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا. ئه‌وه‌ی روونه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ی هێنا زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی زانراوه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه‌م كه‌س له‌م ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت له كوردستانیش له ورده‌كای زه‌ره‌ر و زیانی خه‌ڵكی خانه‌قین به‌ده‌ست به‌عسه‌وه ئاگادارن، واته به بێ ده‌نگی و دوور له راگه‌یاندن و شاردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی خوێن خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌مژی و مێژوو و كه‌لتور و كه‌له‌پوری تیكده‌دا و كه‌سیش ئاگای ڵینه‌بوو و به بێده‌نگی تێیده‌په‌ڕاند. زه‌ره‌ر و زیان و ده‌رهاویشته‌كانی ته‌سفیر و ته‌رحیلی ناوه‌كی و ده‌ره‌كیی به زۆره‌ملێی خه‌ڵكه‌كه‌ی له لایه‌ك و ده‌رچوونی زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه له ترسی به‌ركه‌وتنی زیانه‌كانی شه‌ڕی عیراق ئێران له لایه‌كی تره‌وه، تا ئێستا كه‌س وه‌كو خۆی له‌قه‌ره‌ی نه‌داوه و به وردی باسی نه‌كردووه و حه‌قی خۆی نه‌داوه‌تێ.
ئاله‌م شاره ژیان ئاڵۆزه‌دا، گه‌نجێكی بزێوی پڕ به‌هره و خۆشه‌ویستی نیشمانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه به جموجوڵی سیاسی و كرده‌وه‌كانیه‌وه وانه‌ی شۆرشگێری و رۆشنبیری و فه‌لسه‌فی و مه‌ده‌نیه‌ت به سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد. به‌ڵێ له شارێكی به‌م شێوه روخسار و گه‌وهه‌ره‌دا گه‌نجێك به‌و فكر و هه‌ڵكه‌وتوییه‌وه په‌نجه‌مۆری فكری و فه‌لسه‌فی و مه‌ده‌نیه‌ت و قوربانیدانی خۆی له مێژووی ئه‌م شاره و سه‌رجه‌م كوردستانیش نه‌خشاند.
لیره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر خانه‌قین نیه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی تا بتوانن بۆ هه‌ركه‌سێك چاكه‌ی بۆیان هه‌بێت به‌چاكه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، گردبونه‌وه‌ی خۆڕسكانه‌ی خه‌ڵكی خانه‌قین بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ژه‌هرخواردنی مه‌لا به‌ختیار باشترین گه‌واهیه بۆ به‌ئه‌مه‌كی و دڵسۆزی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خنجیلانه.
به‌ڵام مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌لا به‌ختیار ته‌نها له خانه‌قین نه‌بووه و ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رجه‌م كوردستان هه‌بووه به‌ڵام جموجوڵ و سیاسه‌ت و تێكه‌ڵبوون و تێكۆشانی و قوربانیدانی له سلێمانی چه‌ندین جار زیاتر بووه له‌وه‌ی خانه‌قین. هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شاری سلێمانی كرا، له كاتێكدا به‌عس ئاسنی به ساردی ده‌توانده‌وه، له‌لایه‌ن تێكۆشه‌رێكی خانه‌قینیه‌وه به‌و ته‌مه‌نه‌وه له دژی پارێزگاری سلێمانی باشترین رووداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره له‌یادی نه‌كه‌ن و به‌ئه‌مه‌كی خۆیان بنوێنن.
بۆیه ده‌كرێت بڵێین، ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵكی خانه‌قین به‌ئه‌مه‌كی بۆ بنوێنن ئه‌وا سه‌د جار حه‌قه خه‌ڵكی سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕن و به‌ئه‌مه‌كی و دلسۆزی پیشان بده‌ن و مێژوویه‌كی جوان بۆ شاره‌كه‌ش تۆمار بكه‌ن و ئه‌و توانجه‌ش له‌سه‌ر خۆیان بسڕنه‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره ته‌نها به سلێمانچێتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.