بۆچی كچه‌ جوانه‌كه‌ پاره‌ی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه‌ بێژه‌ر ؟ ... عیماد عه‌لی

ده‌ڵێن رۆژێك كچێكی دارای كوردی باشووری كوردستانی روخسار زۆرجوان ده‌چێته‌ ته‌له‌فزیۆنێكی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌مانه‌ی لای خۆمان و ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت ببمه‌ راگه‌یه‌ناندنكار و وه‌ك بێژه‌ر به‌ زۆری به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی پێشكه‌ش بكه‌م . به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش زۆر به‌ جوانی و سه‌لیقه‌كه‌ی سه‌رسام ده‌بێت و ده‌ڵێت زۆرمان پێباشه‌ به‌ڵام توانای مادیمان زۆر یارمه‌تیده‌ر نیه‌ بۆ مه‌عاش و خه‌رجیاتی زۆری تۆ. ئه‌ویش بێوه‌ستان ده‌ڵێت بێ هیچ به‌رامبه‌رێك كارتان بۆ ده‌كه‌م و ئێمه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ توانایه‌كی مادی باشمان هه‌یه‌ و ده‌توانم به‌خێزانی یارمه‌تیشتان بده‌ین. ئه‌وانیش رازیده‌بن و، دوایی نایخه‌نه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بێگومان له‌به‌ر هۆكاری تر بووه‌. به‌ڵام لێی ده‌پرسن بۆچی خۆت به‌ بێ به‌رامبه‌ر هیلاك ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ راشكاوی پێتان ئه‌لێم ده‌مه‌وێت به‌ به‌رنامه‌كه‌ ناوبانگ ده‌ربكه‌م بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان خۆم هه‌ڵبژێرم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان وئه‌و به‌ڵینه‌شم وه‌رگرتووه‌ و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه‌ وه‌ك حزبه‌كه‌مان و خێزانه‌كه‌شم به‌ ره‌هایی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌ربچم.

ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ره‌فتاری حزبه‌كان و هه‌وڵه‌ نابه‌جێكانیان له‌ چۆنێتی دیاریكردنی كاندیده‌كانیان ده‌یكه‌ن، كه‌ ته‌نها و دوور له‌ هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵا و دوور مه‌ودای میله‌ت و، بۆ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان كردیان و، سه‌ركه‌وتوبون تێیدا و، ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌رچون كه‌ پۆپۆلیستانه‌ به‌هه‌ر رێگایه‌ك بوبێت خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاند وسه‌رجه‌میان چاویان له‌یه‌كده‌كرد و، ئا ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌م كرده‌وانه‌ به‌رهه‌مدێنن په‌رله‌مانتاران ئه‌م یاسایه‌ تێپه‌رێنێت و دوور له‌ هه‌ر عورفو عاده‌تێكی ئه‌خلاقی و سیاسی و ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی په‌رله‌مانتارێكی ته‌مه‌ن گوڵئاسا بڵێت حه‌قی خۆمه‌ خانه‌نشینی زه‌به‌لاح وه‌ربگرم و ده‌نگم به‌ یاساكه‌ داوه‌ و، خه‌ڵكیتریش به‌ چل تا په‌نجا ساڵ خزمه‌ت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ مه‌عاشه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت" ه‌به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت بلێیت هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌م په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ راشكاوی قسه‌یخۆی كردووه‌، ئه‌گینا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌رجانه‌ كاندیدكراون، كه‌ ته‌نها ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌یانبه‌ده‌ست بێنن و هه‌رچی ده‌كه‌ن دواتر هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وان، بۆیه‌ به‌رهه‌می عه‌قڵو ده‌ستیان له‌مه‌ باشتر نابێت.

حزبه‌كانی كوردستان هیچ شتێك نه‌ما كه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میله‌ت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت به‌كاری نه‌هێنن و داهێنانیان له‌مباره‌وه‌ كرد. ئه‌وا ئه‌مرۆ هده‌ببێت ئه‌وه‌ی به‌ فیڵی ئه‌وان هه‌ڵخه‌ڵه‌تابێت باجی ئه‌وه‌ش بدات و، ئه‌گه‌ر په‌شیمانیش بێت، ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردن و دیاری كردنی كاندیك یان به‌ سپی به‌شداریكردن، هه‌ڵه‌كانی پێشووی راستبكاته‌وه‌ . بۆیه‌ به‌ ده‌موچاو و ناوبانگ و روخساری جوان و كه‌سی پۆپۆلیستی و بێرابردووی پاكوبێگه‌رد نه‌خه‌ڵه‌تێن، با ده‌یان یاسای وه‌ك ئه‌مه‌ی خانه‌نشینی خۆیان به‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌دا تێنه‌په‌رێنن.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu