بێگومان راپه‌رین زاده‌ی هیلاكی و قوربانیدان و خوێن و به‌ری ره‌نج و ئاواتی چینه چه‌وساوه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه كه زۆرێك لییان له‌و پێناوه‌دا به بێ ئومێدی سه‌ریان نایه‌وه وئه‌و رۆژه‌یان نه‌بینی كه به تامه‌زرۆوه چاوهرێیبوون . هیچ له‌و خوێن گه‌رم و دڵسۆزانه له‌وباوه‌ره‌دا نه‌بوون كه پاش ئه‌وه‌ی راپه‌رینێك به‌رپا بێت وه‌زعی گه‌لی كوردستان بگات به‌مه‌ی تێیداین و راپهرینهكهشیان بگاته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه و هه‌ندێك رووداو و ره‌فتار و بیروبۆچون و كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی وا ببینین كه له پاش راپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هێناویانه .
كه‌س لهوباورهدا نه‌بوو كه قوربانیدانی ئه‌وان له‌حزه‌یه‌ك له بیری ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مرۆدا نه‌مێنێته‌وه و، ململانێی حزبی و شه‌خسی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه ته‌نات هیچ شتێك نه‌مێنێته‌وه بێ ئه‌رزشی نه‌كه‌ن و پاڵ به خه‌ڵكه‌كه‌وه نه‌نێن ده‌ستی په‌شیمانی بگه‌زن . له باوه‌ری هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو، تاكه كه‌س جێگه‌ی میله‌ت بگرێته‌وه، حزب جێگه‌ی كۆمه‌ڵگه بگرێته‌وه و، هیچ واتایه‌ك بۆ شۆرش و خۆفیداكاری و قوربانیدان و بیروباوه‌ر و میله‌ت و ده‌وڵه‌ت و بنه‌مای مرۆڤدۆشتی و پێشكه‌وتنخوازی له عه‌قڵی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌هێڵن و چه‌مكی شۆرش له زیهنی خه‌ڵكدا بسرنه‌وه .
ئه‌مه‌یه واقعه‌كه، ئه‌مانه‌ی به عه‌قڵیه‌تی قۆناغی به‌ناو شۆرشی كوردستانی دوای راپه‌رینیان بردبهرێوه، نه‌ك نه‌یانگه‌یانده قه‌راغی ئارامی، به‌ڵكو له رووی بارودۆخه خودیهكهوه له نغروبون نزیكیان كردۆته‌وه و ته‌نها بارودۆخه بابهتیهكهیه كه وا به له‌رزۆكی له‌سه‌ر یه‌ك قاچ هێشتویه‌ته‌وه . به‌ڵی ئه‌وه‌ی له پشت كردنه خه‌ڵك و پشت به‌ستن به‌دوژمن و كاری باوهرنهكراوو بوو، كردیان . كوری كوردیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی كه‌سی و حزبی له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا به كوشت دا. باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیان به یه‌كجاری كرده قوربانی هه‌ڵه و نه‌زانین و خۆبه‌ده‌سته‌وه دانی دوژمنان و پاشكۆیه‌تی ئابووری وڵاتان . شه‌ری خۆبه‌خۆ بووه‌ته ئاوخواردن و هیچ سڵێكی لێ ناكه‌نه‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زاره‌كی ته‌حریم و ته‌جریمی ده‌كه‌ن . وابه‌سته‌یی و دابه‌شبون به‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئیقلمیهكه و دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد به‌سه‌ر وڵاتانی داگیركه‌ردا به هیچ عه‌یبه‌یه‌كی نازانن .
كه ئه‌مه وه‌زعه‌كه بێت و خراپتریش . ئه‌ی چاره ؟
كه باوه‌ر نه‌ما به پرسێك و خه‌ڵك بێ ئه‌ومێد بوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا قورسترین شت گۆرانكاریه . ئه‌و ئامرازه پێویستانه‌ی بۆ گۆرینی ئه‌رێنی پێویستن به شێوه‌یكی كاتی به‌ده‌ست گه‌نده ڵكارانهوهیه له‌م بارودۆخه‌دا. هیچ بوارێكیان بۆ به‌خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌یان نه‌هێشتۆته‌وه . بۆیه، له‌م كاته‌دا ته‌نها چه‌ند رێگایه‌كی ته‌سك له‌به‌رده‌م دڵسۆزاندا ماوه، كه ئه‌ویش ناچاری و بێدهرهتانیه . سه‌بر گرتن كه بژارده‌یه‌كی باشی نێو خراپه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه رێگه له‌م كاته‌دا هێوربونه‌وه‌ی وه‌زعه ئیقلیمیهكه و ده‌رچون له‌م بارودۆخه تایبه‌تیه خودیهیه به فاكته‌ر و هۆكاری بارودۆخه بابه‌تیه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه وده‌بێت چاوه‌روانی كاتی رابون و راپه‌رینی نێوخۆیی ههڵبژێدررێت وتا كاتی پێویست بوه‌ستین، چونكه له لایه‌نی نێوخۆیی و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست خۆمانه‌وه بێت هیچ ئومێدێكی تێدانهماوهتهوه، تاوه‌كو حسابی له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك به‌ریت، له ده‌رئه‌نجامدا له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك به خراپتر ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ر ره‌فتارێكی نامه‌دروس له قازاناجی خه‌ڵكه دهرهكییكه ده‌كه‌وێته‌وه . ئێستا له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی به ناراسته‌وخۆ، یان ده‌توانین بڵێین به راسته‌خۆش كوردستان به‌رێوه ده‌بات وڵاته ئیقلیمی و جیهانیه‌كانه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك لای خۆمان مابێته‌وه تاكه ئامرازێكیشیان لای دسه‌ڵاتی كوردی نه‌هێشتۆته‌وه . ئه‌وه‌تا شه‌رمان پێ ده‌كه‌ن و ئاشتمان ده‌كه‌نه‌وه، جوڵه‌مان پێده‌كه‌ن و رامان ده‌وه‌ستێنن، به‌گژ یهكترماندا ده‌ده‌ن و تا راده‌یه‌ك هێورمان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پێكدادانهكانمان له قازانجی لایه‌كیان نه‌كه‌وێته‌وه، هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستانیان نه‌هێشتۆته‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا باش بێت و، سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یه‌وه هه‌ر یه‌كه و له دۆڵێكدان و كه‌س به‌رژوه‌ندیه باڵاكه‌ی گه‌لی كوردستان ناوخوێنێتهوه .
به‌ڵێ، ئه‌ی چاره چاره چیه ؟
هیچ ئومێدێك به ده‌ستی خودی نه‌مێنێت و هه‌موو ئامرازه‌كانی سه‌ركوتكردن به‌كاربێت و دكتاتۆریه‌ت باڵی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا كێشابێت و، به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه دهركیهكهش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته گهندهڵكه بێت، چاره چیه، جگه له چاوه‌رێی ده‌ستی ئه‌وانیتر له‌م كاته‌دا، له‌مه‌شدا جگه له زه‌ره‌ر هیچی تری لیده‌كه‌وێته‌وه، واته له‌به‌رده‌م رێگه‌یه‌كی داخراوداین له رووی سیاسیه‌وه . ئه‌گه‌ر وه‌زعی خه‌ڵك و بیركردنه‌وه و دیدگای له‌سه‌ر پرسی كورد وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا نه‌بوایه كه دیسان ده‌سه‌ڵاته‌كه وای لێكردون، ده‌كرا ده‌ست بۆ زۆر ئامرازی راست و دروست و گونجامان بردبای، ه كه قازانجی له زه‌ره‌ی زۆرتر ده‌بوو، له‌وانه‌ش شۆرشی سه‌رتاپاگیری كورتخایه‌ن بۆ راماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و و ئه‌م حزبانه و ئه‌وانه‌ی له‌دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌م بارودۆخه‌یان گه‌یانده ئه‌م حاڵه . وابێت یان ده‌گه‌رێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و نه‌وه‌كانی داهاتوش نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌وانه‌ی پێشوو ده‌بیننه‌وه، یان ده‌بێت شۆرشێكی راست كردنه‌وه‌ی مه‌سار و رێرهكه به‌رپا بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكی گونجاوی خۆیدا بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی گه‌یشتن به‌م وه‌زعه . كه‌واته ده‌توانم بڵێم راپهرینتان باش ئه‌ی میله‌تی دڵسۆز، دوور له ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تیه بوده‌ڵه‌و ونهزانهكه و، ته‌نها درود و سهرنواندن بۆ شه‌هیدانی كوردستان، كه به ئاواته‌وه سه‌ریان نایه‌وه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌زانه ره‌نج و خوێن و قوربانیدانی به فێرۆ دان .