لێره‌دا باسم له‌وه نیه كه یه‌كێتی له هه‌ردوو رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی و گۆران‌دا له دوو زه‌مینه و زه‌مان و بارودۆخێكی جیاوزادا ئمیزا كراون و، خاڵه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی تێدایه ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك ناچن و، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆران‌دا كراوه له‌وی تر گشتگیر تره و زۆر خاڵی به‌ده‌ر له‌كاروباری حزبیی تێدایه. ئه‌مه‌ش قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێت یه‌كێتی به دوو بینین و له روانگه‌ی جیاوازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیاندا بكات، كامه‌یان له قازانجی كۆی گشتی پرسی كورد ده‌بێت نه‌ك حزبایه‌تی ته‌سك و نه‌ش به پێ ی بارودۆخ و وه‌زعی هه‌ردوو لایه‌نی به‌رامبه‌ری مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له گه‌ڵیاندا بكات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی تیرامان و ته‌نانه‌ت سه‌رسورمانه، ئه‌وه‌ی كاك به‌ختیار ده‌یڵێت، تێكچون و ناله‌باری و ئاڵۆزی بارودۆخی نێوخۆی كوردستان وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك به فاكته‌ره بابه‌یته‌كه ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌وه‌نده شێر‌و رێوی په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌چه‌شنه ناوچه‌یی وجیهانیه‌كه و كارگه‌ریه‌كانی بارودۆخه بابه‌تیه‌كه‌ی كرده به‌هانه‌ی تێكچونی وه‌زعی نێوخۆی كوردستان ئه‌وه‌نده باسی له ره‌فتار و فه‌رمان و هه‌ڵه و كه‌موكوریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی نه‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ حزب و كه‌سێك و حزبێكی كوردستانی هۆكاری ئه‌م وه‌زعه قه‌یراناویه نه‌بێ. من ده‌پرسم:
1-ئایا بارودۆخه بابه‌تیه‌كه ناكۆكیه‌كانی له گرێژنه ده‌ركرد یان فه‌رمانی شه‌خسی و حزبی و عه‌سكه‌ری له رێگریكردن له رۆێشتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كاری ئاسایی خۆی و زه‌ربه لێدان له یاسا و شه‌رعیه‌تی كاری ئاسایی‌ترین كاری سیاسی له كوردستاندا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر باسی ناردنه ماڵه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه وه‌زیره نه‌كه‌ین له لایه‌ن پارتیه‌وه له لایه‌كه‌وه، شپرزه‌یی و ره‌قی و تا حه‌دێك هه‌ڵه‌شه‌یی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بۆچونی به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و كاربه‌ده‌سته حكومیه‌كانی گۆرانه‌وه له لایه‌كی تره‌وه نه‌خوێنینه‌وه.
2- فه‌لسه‌فه‌ی حوكمرانی له كوردستاندا له ده‌رئه‌نجامی ململانێ نێوخۆییه‌كاندا به‌م شێوه رۆیشتووه، یان كاریگه‌ری هۆكاره بابه‌تیه‌كان و هاوكێشه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كارلێكی بابه‌تی و خودی به‌یه‌كه‌وه بووه بۆ گه‌یشتن به‌م وه‌زعه.
3- ئاڵۆز بوون و ناروونی سیستمی سیاسی و نه‌بونی هیچ فۆرمێكی حوكمداری و پشت كردنه یاسا و رێساكان وململانێی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و خۆبه‌ستنه‌وه به كورسی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه هۆكاری تێكچونی وه‌زعی كوردستانن یان هۆكاره بابه‌تیه‌كان.
4- نه‌بونی به‌رنامه‌ی ستراتیجی ئابووری و شڵه‌ژان و فه‌وزا و په‌رشوبڵاوی و ته‌خشان و به‌خشان كردن به داهاته‌وه، له پێناو كه‌سبكردنی ئه‌ندام و لایه‌نگیر بۆ هه‌ردوو حزب ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه‌ی دروستكرد یان هۆكاری بابه‌تی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دوور و نزیك به تایبه‌تی له‌م باره‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌بووه و، به ده‌ستی حوكمرانانی كوردستان و په‌یوه‌ستبون به هێزی ده‌ره‌كیه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه‌یان دروستكردووه.
5- به‌رێوه‌چونی كاروباری سیاسی له‌سه‌ر ریتمی فیفتی به فیفتی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ و كه‌ڵ’كه‌بونی كاریگه‌ریه سه‌لبیه‌كیانی، ته‌نانه‌ت له پاش شكستهێنانی ئه‌و رێككه‌وتنه، هۆكار بوون یان شه‌ری سوریا و هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه وه‌ك بارودۆخی بابه‌تی ئه‌م قه‌یرانانه ده‌خوێننه‌وه.
6- ململانێ شه‌خسی و كۆنه قین و ركابه‌ریه كۆن و تازه‌كه‌ی نێوحزبه‌كان و ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك حزبدا هۆكاری زۆر سه‌لبی بوون له شكستپێهیچنانی به‌رێوه‌چونی كاروباری سیاسی كوردستان یان كاریگه‌ری ده‌ردانه‌كانی فاكتره بابه‌یته‌كان.
بۆیه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێكدا ده‌تانه‌وێت بگه‌نه چاره‌سه‌رێك، ده‌بێت دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك خۆی بخوێننه‌وه نه‌ك وه‌ك بتانه‌وێت شه‌ن و كه‌وی به‌كه‌ن و هه‌وڵی داپۆشینی هۆكاره سه‌ره‌كی و ریشه‌ییه‌كانی گه‌یاندنی بارودۆخی كوردستان به‌م حاڵه‌ته بده‌ن، به‌و كاره‌تان ده‌رمانی تایبه‌ت و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی ساحه‌ی سیاسی ئه‌مرۆی كرودستان نادۆزنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌و ئه‌و به‌هانانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كاردانه‌وه نه‌بێت له مه‌ر ئه‌وه‌ی له پاش ئه‌و گفتوگۆ و گۆرینه‌وه‌ی راوبۆچون و ئه‌و قسه و باسانه نه‌بێت كه له نێوان وه‌فده دانوستان كاره‌كانتاندا ده‌یكه‌ن و دزه‌ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه و كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته و زه‌ره‌ری بۆ جه‌ماوه‌ری و ده‌نگه‌كانتان ده‌بێت و ده‌بێته هۆكاری پاشگه‌رزبونه‌وه‌تان له‌و بۆچونانه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه، ئێستا كادرانی حزبه‌كان مێگه‌لانه له دوای فه‌رمانی سه‌ركرده‌كانیان ناكه‌ون و راوبۆچون و سیاسه‌تی حزبه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت و، رای گشتی نێوخۆی حزبه‌كان ده‌ره‌وه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه له ره‌فتاری سه‌ركرادیه‌تی و مه‌یلی ئه‌م یان ئه‌و سه‌ركرده و چۆنێتی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا. ئه‌وه‌ی روونه، پاش گۆرانكاری له كاری حزبی و هاوكێشه نێوخۆییه‌كان، هه‌موو كه‌س له‌وباوه‌ره‌دایه كه نه سیی حوزه‌یران به ئاسانی دووباره ده‌بێته‌وه و نه‌ش ریكه‌وتنی فیفتی به فیفتی رووده‌دات و نه‌ش رێككه‌وتنی حزبی به پشت كردنه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ت ئیمزا ده‌كرێت و وریایی خه‌لك وای لێهاتووه كه به سندوقی ده‌نگه‌كان سزای حزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه دانوستانكاران زۆر له فه‌رمان و كار‌و بۆچونی فه‌ردی سڵ ده‌كه‌نه‌وه و، كاك به‌ختیاریش له‌م رێره‌وه به‌ده‌ر نابێت.