کو‌ردستان نێت نێتی هەمووانە
مانگی 10 - 2005
هۆنراوه
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن
ده‌بێت د. كه‌ماڵ سه‌ید قادر به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێت و ده‌ستبه‌جێ ئازادیکه‌ن:
هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك كوردستان نێت له گه‌ڵ زمانی نووسینه‌كانی د. كه‌ماڵ سه‌ید قادر دا نیین، و له‌وباوه‌ڕه‌داین ئه‌و شێوه نووسینانه خزمه‌ت به ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی میلله‌ته‌که‌مان ناکات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که ئێمه بێده‌نگی پشان بده‌ین، بۆیه له‌هه‌مان کاتدا ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆمان ده‌رده‌بڕین له به‌رامبه‌ر گرتنی به‌ڕێزی له پای نووسینه‌كانی، ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌ره‌تایترین مافی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و نووسینه. هه‌رگرتنێ یاسایی بێت ده‌بێت له ڕێگای بڕیاری دادوه‌ره‌وه بێت و تاوانبارکراو، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ته‌نها بۆ لێکۆڵینه‌وه بانگ بکرێت، و پاش لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێت. هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه ده‌بێت له ڕێگه‌ی دادگاوه یه‌كلا بكرێته‌وه. گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێسه‌ر و شوێنكردن كاری سسیسته‌مه دیكتاتۆره‌كانه و سه‌رده‌میان به‌سه‌ر چووه. ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاویشمان کردۆته‌وه، هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌گه‌رێتییه‌و و چۆن به‌ده‌ستمان گه‌شتووه وابڵاومان کردۆته‌وه. مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه له‌گه‌ڵ گرتنی به‌ڕێزیاندا بین. هیواداریشین ئه‌م کێشه‌یه نه‌بێته ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌وێت نان و پیازی پێوه بخۆن و کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بفرۆشن.
عومه‌ر فارس به‌رپرسی كوردستان نێت
بانگه‌وازێك بۆ ئیمزا كۆكردنه‌وه دژی گرتنی د. که‌مال سه‌ید قادر
کو‌ردستان نێت هه‌ولێر : له هه‌ولێر جنێوفرۆشان ده‌گیرێن!!:
به‌گوێره‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، له‌هه‌ولێر دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر به هۆی ئه‌و جنێو و بوختانانه‌ی که له سایتی کو‌ردستان پۆست به ئاره‌زه‌ه‌ی خۆی ته‌خشان په‌خشانی ده‌کرد و تاوانی به بێ به‌ڵگه ده‌دایه پاڵ ئه‌م و ئه‌و، له هه‌ولێر ده‌ستگیر کراوه. هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت، زیاتر له چه‌ند لایه‌نێک، (ده‌عوای) له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار کردووه. شیاوی وتنه له کو‌ردستان به‌گوێره‌ی یاسا جنێوفرۆش ئه‌گه‌ر ده‌رونی ناساغ بوو سزا نایگرێته‌وه . . . په‌یامنێری کو‌ردستان نێت له هه‌ولێر 29-10-2005
ژماره 3 ی (هۆۆرامان)
1. یه‌كگرتوو ڕاستیه‌كه‌ی بڵی!! . . . هێمن عومه‌ر
2. نێوه‌ند بوێرانه ده‌یه‌وێت جارێکی تر به دیدی خوێنه‌رانی شادببێته‌وه، ده‌با هاریکارییان بکه‌ین . . . عومه‌ر فارس
مه‌لا به‌ختیار . . . له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌دوێت
کو‌ردستان نێت سلێمانی: به‌گوێره‌ی هه‌واڵێک که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه: به‌هۆی ده‌نگنه‌دانی له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستووری عێراق به‌رێز (فه‌تاح زاخۆیی) وه‌زیری ڕۆشنبیری له ئیداره‌ی سلێمانی، له وه‌زیری ده‌رکرا. شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز (عیماد ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆک وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌زیری ڕۆشنبیری بانگ کردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی بڕیاری ده‌رکردنی داویت و پێویسته ئیستقاله بکه‌یت. ئه‌مه‌و له‌وه‌ش ده‌چێت که ئه‌م بڕیاری ده‌رکردنه جێگره‌که‌ی به‌ڕێز فه‌تاح زاخۆی یش بگرێته‌وه. جێی ئاماژه پێکردنیشه که به‌ڕێز (قادر عه‌زیز) سکرتێری زه‌حمه‌تکێشان، له‌هه‌وڵداندایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌و به‌ته‌مایه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیدا گفتوگۆ بکات. بیستنی ئه‌م هه‌واڵه له سلێمانی بۆته هۆی نیگه‌رانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کو‌ردستان، به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیران، سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی مافه دیموکراسییه‌کان. په‌یامنێری کو‌ردستان نێت- سلێمانی 24-10-2005
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز كاك عوسمان ته‌ها، باوكی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر هیشام ئاكره‌یی نووسه‌ری چالاکی كوردستان نێت و ئه‌ندامی چالاكی ناوه‌ندی چاك پرسه و سه‌رخۆشی خۆمانی پێ ڕاده‌گه‌یه‌نیین، هیوادارین ئه‌مه دوا ناخۆشی بێت بۆ خێزانه‌كه‌یان. عومه‌ر فارس
پرسه‌ی چاك به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك عوسمان ته‌ها باوكی كاك هیشام ئاكره‌ییه‌وه: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێز كاك هیشام ئاكره‌ییه‌وه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری چاك ه‌وه پرسه‌ی یه‌كه به یه‌كه‌ی ناوه‌نده‌كه‌مان به خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی ڕاده‌گه‌یه‌نیین، هیوادارین ئه‌مه دوا ناخۆشی بێت بۆیان. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد-چاك
براده‌رێکی (موسته‌جید) له پێناو ناوده‌رکردندا، کاری نابه‌جێ ده‌کات، به‌وه‌ی خۆی بابه‌تێک ده‌نووسێت و هه‌رخۆشی به‌ناوێکی تره‌وه، وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه و ده‌یه‌وێت بازاڕی ناوی خۆی گه‌رم بکا. ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌و براده‌ره ئه‌وه‌یه چیدی کاری وا نه‌کات و هه‌وڵ نه‌دات فێڵمان لێ بکات، ده‌نا مه‌جبوور ده‌بین، لای خوێنه‌ران ئاشکرای بکه‌ین . . ك. ن
به‌سه‌رکردنه‌وه
ئه‌م بابه‌تانه تایبه‌تن به پشتگیری له به‌ڕێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ
بابه‌ته گشتییه‌کان
زۆرن ئه‌وانه‌ی تاکو ئێستا واده‌زانن مه‌لیک ماوه، به‌هۆی پله‌ی لێپرسراوه‌یه‌تییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ئاره‌زووی خۆیان (دیزه به ده‌رخۆنه) به‌و کێشانه بکه‌ن که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی تاکی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، لێ دڵنیابن ئه‌و سه‌رده‌مه (به‌سه‌رچوو)، میلله‌تی کورد گه‌شتۆته ئاستێک، که چیدی ڕێگه به ناهه‌قی نادات دژی هه‌رتاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵه بکرێت. بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک کو‌ردستان نێت ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رباده‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین که دژ به به‌رێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ وه‌رگیراوه، ده‌رده‌بڕین. . . کو‌ردستان نێت
ئه‌مڕۆ 18-10-2005 یادی 20 ساڵ تێپه‌ڕبوونه به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی پۆلێک له لاوانی بێتاوانی شاری سلێمانیه به‌ده‌ستی داروده‌سته خوێن مژه‌که‌ی به‌غداد که زۆر نامه‌ردانه به به‌رچاوی خه‌ڵکی سلێمانییه‌وه که به‌زۆر ڕایانگرتبوون بۆ دیتنی مه‌راسیمی گولله‌بارانکردنه‌که‌یان. ئه‌و لاوانه ڕۆژی پێشتر واته له ڕۆژی 17-1-1985 ده‌ستگیر کرابوون. ئه‌م ڕۆژه (17-10-1985) به شومترین ڕۆژی شاری سلێمانی، له دوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی تازه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه، ده‌ژمێردرێت، که تیایدا ئه‌مری (قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ) له ته‌واوی شاری سلێمانی درا. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به سه‌دان که‌س گیرا و بێسه‌روشوێن کران. سه‌دان خان‌و به نووکی شۆفڵه‌کانی ڕژێم ڕوخێنرا. ده‌ستدرێژی نامووس کرایه سه‌ر ده‌یان خێزانی دانیشتوی شاری سلێمانی، به بۆنه‌ی 20 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته و هه‌موو شه‌هیدانی کو‌ردستان ده‌که‌م. ماوه‌ته‌وه بڵێم جێگه‌ی داخه یادی ئه‌و ڕۆژه شومه له سلێمانیداله لایه‌ن بڵاوکراوه‌کانه‌وه هه‌ر باسی لێوه‌نه‌کراو، به‌ڵکو تاوانباران و هاوپشتیوانانی ئه‌نجامدانی ئه‌وکاره‌ساته. ئێستا له سلێمانی دا خاوه‌ن پله‌و پایه‌ن و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان نان نییه بیخۆن . . . عومه‌ر فارس
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌شتووه. دوێنێ 15-10-2005 له پڕۆسه‌ی (به‌جاش ماره‌کردنه‌وه‌ی کو‌ردستان له ئێراق، ) خه‌ڵکی کو‌ردستان زۆر به که‌می و به نابه‌دڵی به‌شدرای ڕیفراندۆمه‌که‌یان کرد . . . عومه‌ر فارس - کو‌ردستان نێت
سلێمانی - په‌یامنێری کو‌ردستان نیت: له کاتژمێری 7 ی به‌یانی به‌کاتی ئێراق ده‌رگای ناوه‌نده‌کانی، هه‌ڵبژاردن کرایه‌وه. ئه‌وی له‌سه‌ره‌تادا تێبینی ده‌کرا، به گشتی خه‌ڵکی هیچ په‌رۆشییه‌کیان بۆ به‌شدرابوون له پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌دا نه‌بوو. تاکو ده‌وروبه‌ری کاتژمێری یازده خه‌ڵکێکی زۆر که‌م چوونه ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان. ئه‌وه‌ی که جێگای پرسیار و سه‌رسوڕمان بوو. بۆ چاودێران و ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌وه‌بوو گه‌نجان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شدارییان له‌و ده‌نگدانه‌دا کرد. ئێستا له شاری سلێمانی وا باس ده‌کرێت که ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه زیاتر پیر و په‌ککه‌وته‌کان بوون. . . هه‌وڵ ده‌ده‌ین سبه‌ینێ له‌م باره‌یه‌وه ڕاپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی کو‌ردستان نێت بکه‌ین.
2. شیعری جوان . . . حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
دواندن
فریای ئه‌م 4 مناله بكه‌ون ئه‌گینا چاوه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن!!
2. دزیی به ناویی کولتووری کوردییه‌وه: "په‌یامی کورد"، ئه‌حمه‌د ئۆغڵو، عارف زێره‌ڤان و زۆری تریش . . . کاوه ئه‌مین
هۆنراوه:
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن:
به‌سه‌رکردنه‌وه:
پاسه‌وانه‌کانی جه‌عفه‌ری هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کۆشکی کۆماری
به گوێریه‌ی هه‌واڵێکی کو‌ردستان تیڤی؛ ئه‌مڕۆ له به‌غداد پاسه‌وانانی تایبه‌تی جه‌عفه‌ری، هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆشکی کۆماری و پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، لێیان هاتونه‌ته ده‌ست و به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی که‌وتوونه‌ته نێوانیان و پاسه‌وانه‌کانی جه‌عفه‌رییان له کۆشکی کۆماری ده‌رکردووه. ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکه گرژییه‌کی تووند له نێوان کورد و حکومه‌تی عێراقده سه‌ری هه‌ڵداوه.
لاپەڕەی سەرەکی: لێرەوە دەتوانی لە ڕێگای مینوی سەرەوە سەردانی تەواوی ساڵەکان و بەشەکانی کو‌ردستان نێت بکەیت