کوردستان نێت نێتی هەمووانە
مانگی 5 ی 2005
سه‌رنجێك بۆ برایان له هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر له باره‌ی په‌یامی رایس و داگرتنی ئاڵای كوردستان!!!. . سالح كه‌ریم
كوردستان نێت: ئاژانسی ده‌نگوباسه‌كان
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی زۆربه‌ی ئاژانسه‌كان دوێنی شه‌و 28-5-2005 به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری ئێراق له گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشنیازكراوی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌ته‌وه و ڕێك كه‌وتوون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌ڕێز بارزانی ببێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له ڕۆژی 4-6-2005 په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌گوه‌ڕ
كاتێك له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم، هه‌موو ئاواتم ئه‌وه بوو زوو ساڵ كۆتایی بێت و پشووی هاوین ده‌ست پێ بكات. هه‌ر كه پشووی هاوینیش ده‌ستی پێ ده‌كرد پێم له دایك و باوكم ده‌كرده كه‌وش و هه‌راسانم ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بم به‌ن بۆ لادێ. چونكه زۆر حه‌زم ده‌كرد پشوی هاوین له لادێ‌دا به‌رمه‌سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو حه‌زه‌شمدا، ترسێكی زۆرم له سه‌گ هه‌بوو كه بێگومان له دێهاته‌كاندا زۆر بوون. یادی به‌خێر پیرێژنێكی خزمان هه‌بوو پێمان ده‌گووت (میمكه) هه‌موو جارێك ده‌چومه لای و پێم ده‌گووت میمكه من زۆر له سه‌گه‌كانی ئاوای ده‌ترسم كه ده‌مبینن پێم ده‌وه‌ڕن وخه‌ریكه بمخۆن. ئه‌ویش ده‌ستێكی ده‌هێنا به‌سه‌رمدا و ده‌یگووت باوكه‌كه‌م مه‌ترسه، كاتێك كه سه‌گه‌كان پێت وه‌ڕین، تۆمه‌ترسه و به‌ردیان تێ مه‌گره‌و داریان لێ ڕامه‌وه‌شێنه، ملی ڕێگای خۆت بگره و گوێمه‌ده‌ره وه‌ڕینه‌كه‌یان. منیش به‌قسه‌ی میمكه‌م كرد و قسه‌كه‌یم وه‌ك ئه‌ڵقه كرده گوێم، له‌و كاته‌وه و تا ئێستاش كه له ئه‌وروپا ده‌ژیم، كاتێك سه‌گێك یان سه‌گه‌لێك پێم ده‌وه‌ڕن، نه‌به‌ردیان تێده‌گرم و نه داریان لێ ڕاده‌وه‌شێنم، نه ئاوڕیشیان لێ ده‌ده‌مه‌وه، ملێ ڕێگای خۆم ده‌گرم و جا ئیتر ئه‌وان با هه‌ر حه‌په‌یان بێت. . . عومه‌ر فارس – تێبینی: (سه‌گوه‌ڕ) نامیلكه‌یه‌كی هێژا حه‌مه‌ی موكری بوو كه له شاخ نووسی. له كاتی خۆیدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا نایه‌وه.
كاری سامان كه‌ریم
شه‌ش قوتابی كورد كه به‌زه‌ماله‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم نێردراونه‌ته هۆڵه‌ندا به‌شداری ئاهه‌نگی (شه‌وی ئاسیا) ده‌كه‌ن. . . ساسان ده‌روێش
له ڕۆژنامه‌كانی نیشتمانه‌وه (كوردستانی نوێ)
تابلۆی هونه‌رمه‌ند ئاشتی فایه‌ق
سه‌دام به ده‌رپێی كورته‌وه سكاڵای به‌ره‌و جنێف برده‌وه. . . عه‌تای مه‌لا كه‌ریم
هونه‌ر سه‌لیم ده‌ردی داوه‌ته شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌كان:. . . كوردستان نێت
له ڕۆژنامه‌كانی نیشتمانه‌وه (میدیا)
تابلۆی هونه‌رمه‌ند حه‌مید عه‌بدوڵڵا This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.abdulla@mail. dk
له ڕۆژنامه‌كانی نیشتمانه‌وه
زوڕناژه‌نانی شه‌ڕی خۆكوژی
تاڵاوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی خۆكوژی به تایبه‌ت دوایین شه‌ڕ كه‌له 1994 وه تاكو 1998 به‌رده‌وام بوو، یه‌كێكه له‌و نه‌گبه‌تیانه‌ی كه‌تاكو ئێستاش باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دوو زلحیزبه‌كه‌ی كوردستاندا كێشاوه. هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ش بوو، بوو به‌هۆی له‌گۆڕنانی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كورد و كوژرانی هه‌زاران كه‌س. له‌و كاتانه‌دا به‌ناو ڕۆشنبیرانی كورد هه‌ریه‌ك له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو زلحیزبه‌وه، ڕۆژانه به ته‌نه‌كه به‌نزینیان به‌سه‌ر كڵپه‌ی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كرد. ئێستاش پاش نزیكه‌ی ده ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه شه‌ڕه نه‌گریسه، هه‌مان ڕۆشنبیران به ناو و نازناوێكی جیاوازه‌وه، هاتونه‌ته‌وه گۆڕه‌پان و ئه‌مجاره‌یان ده‌یانه‌وێت له ڕێگای بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆ و به‌ناو سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، هه‌مان ده‌ور ببینن و به سیاسه‌تێكی جیا له‌جاران و شێوازێكی مۆدێڕنترگڕی ئه‌و ئاگره بگه‌شێننه‌وه و په‌نده كوردییه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت "ده‌رزییه‌ك بكه به خۆتا ئینجا سوژنێك به‌خه‌ڵكا" پیاده بكه‌ن. له‌ژێر ناوی ڕه‌خنه‌دا هه‌رچی مه‌رگه‌ساته‌كانی شه‌ڕه زیندو بكه‌نه‌وه و كه‌سوكاری كوژراوه‌كان هان بده‌نه‌وه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. بۆیه ئێمه وه‌ك كوردستان نێت، له پێناو ئاشتی و ته‌بایی وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌رفرازی میلله‌ته‌كه‌ماندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به‌و كه‌سانه ناده‌ین كه له جیاتی قه‌ڵه‌م په‌مپی به‌نزینیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ بۆگه‌شانه‌وه‌ی كڵپه‌ی دامركاوه‌ی ژیله‌مۆی شه‌ڕی یه‌كتركوژی و نووسینه‌كانیان نه‌ك ده‌خه‌ینه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌وه، به‌ڵكو فڕێی ده‌ده‌یینه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه. . . عومه‌ر فارس - به‌رپرسی كوردستان نێت. 16-5-2005
شیعه‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌گه‌ڵ كوردا ساخته‌چێتیان كرد:. . . كوردستان نێت
جێگای شانازییه بۆ كوردستان نێت، یه‌كه‌مین ڕاگه‌یاندنی كوردی و بیانی بوو كه ئه‌م ڕاستییه‌ی له‌قاودا.
تكایه ئه‌و كه‌سه‌ی بابه‌تی بۆ ناردوین و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، بۆمان بنێرێته‌وه
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چه‌ند بابه‌تێكمان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند دژی یه‌كتری دارێژراوه و پڕیانه له سوكایه‌تیكردن به سه‌ركرادایه‌تییه‌كانیان، هیچكام له‌و بابه‌تانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد نییه. و هه‌مووشیان به‌ناوی خوازیاره‌وه نووسراون. به‌داوای لێبووردنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان ئێمه هیچ یه‌كی له‌و بابه‌تانه بڵاو ناكه‌ینه‌وه و نامانه‌وێت كوردستان نێت ببێته (مینبه‌رێك) بۆ فوكردن به (بوقی)
شه‌ڕی براكوژیدا. . . ك. ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ورزگاری و ئێمرجنسی رایانگه‌یاند كه ژماره‌ی شه‌هیده‌كان تا ئێستا 64 كه‌س تۆمار كراون
برا بچوكی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانستان: مه‌لا عومه‌ری برام بووه قوربانی پیلانێكی عه‌ره‌به سه‌له‌فییه‌كان. . . گفتوگۆ: مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت: گروپی شه‌مس ده‌بنه میوانی سلێمانی / به‌ختیار شێخ مسته‌فا
به‌ڕێوه‌چوونی فووتساڵی ژنان له‌شاری سنه به‌یادی ژنانی شه‌هیدی ئه‌نفال له ڕۆژی جیهانی كرێكاردا
لاپەڕەی سەرەکی: لێرەوە دەتوانی لە ڕێگای مینوی سەرەوە سەردانی تەواوی ساڵەکان و بەشەکانی کوردستان نێت بکەیت