کو‌ردستان نێت نێتی هەمووانە
مانگی 4 ی 2006
هۆنراوه:
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ:
ئاگاداری وڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ:
كڵێكی play بکه بۆ بیستنی ده‌نگه‌که
حه‌زره‌تی زه‌که‌ریا!!
ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بن له ڕووی مه‌حشه‌را
ئێمه‌ش خاك و خۆڵ ده‌که‌ین به‌سه‌را
له مانگی ڕابوردوودا هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (زه‌که‌ریا) له سلێمانی پارچه زه‌وییه‌کی له به‌هه‌شتی شار به‌خۆڕایی پێبه‌خشرا، که رووبه‌ره‌که‌ی 1645. 40 مه‌تر دووجایه و نرخه‌که‌ی به‌گوێره‌ی نرخی ئه‌و ڕۆژه‌ی که تیایدا وه‌ریگرتووه. ده‌که‌ته (246810) دۆلاری ئه‌مه‌ریکی واته نزیکه‌ی چاره‌که ملیۆنێك دۆلار. وه هه‌ر وه‌ها له له‌ودیوی دووڕیانه‌که‌ی سه‌رچنار له سلێمانی پارچه زه‌وییه‌کی به ڕوبه‌ری 29 دۆنم (هه‌ردۆنمێك 2500 مه‌تر دووجایه) به خۆڕایی پێبه‌خشرا که 13 شوقه‌ی نیشته جێبوونی تێدا درووست بکات، تاکو ئێستا ته‌نها دوو شوقه‌یانی نزیكه به ته‌واو بوون، شایه‌نی باسیشه که تاکو ئێستا (ئیجازه) فه‌رمی بۆ درووست‌کردنی ئه‌و شوقانه له شاره‌وانی وه‌ر نه‌گرتووه. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك به بێ (ئیجازه) ی شاره‌وانی ژوورێك له‌ناو خانووه‌که‌ی خۆیدا دروست بکات، شۆفڵه‌کانی شاره‌وانی به‌په‌له ده‌گه‌نه سه‌ری و بۆی ده‌ڕوخێنن.
جا گوێ بگرن میمکه (ڕه‌عنا) ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال چۆن هاوار ده‌کات و ده‌پاڕێته‌وه، که ڕوحمی پێبکه‌ن و ته‌نها ژوورێکی پێ ڕه‌وا ببین که ساڵه‌کانی کۆتایی ته‌مه‌نی تیا به‌سه‌ر به‌رێت. تف له ده‌سه‌ڵات تف له ئازادی تف له هونه‌ر، تف له فیدراڵی و تف له‌سه‌ربه‌خۆیی، تف له خۆم و تف له ئێوه‌ش گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تیانه ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین. . . عومه‌ر فارس عه‌زیز به‌رپرسی کو‌ردستان نێت
هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز (جه‌لال تاڵه‌بانی) بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئێراق بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه، که ته‌واوی بزافی ڕزگاری خوازی کورد له‌سه‌رتاسه‌ری کو‌ردستان، بۆ سه‌ربه‌خۆیی کو‌ردستان، به‌ده‌ستی هێناوه. بۆیه به پێویستی ده‌زانین پڕبه‌دڵ له ناخمانه‌وه. پیرۆزبایی له گه‌لئ کورد و به‌ڕێز تاڵه‌بانی بکه‌ین. هیوادارین به‌سوود وه‌رگرتن له پۆسته‌که‌ی و له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا، یه‌که‌م که‌س بێت که له مێژووی کوردا بتوانێت، خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆك کۆماری وڵاتێك پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکات. . . . کو‌ردستان نێت
وينه‌یه‌ك خۆی ده‌دوێت . . . له ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌رگیراوه
پێكهینانی کۆمیته‌یه‌ك بۆ پارێزگاری له ڕۆژنامه‌وانی کورد، ته‌وه‌ری گفتووگۆ کردنه له ژوری "کو‌ردستان یونایتد (پاڵتاك)" له ڕۆژی 20-4 کاتژمێری 9 ی شه‌و و شه‌وانی داهاتوو . . . داوا له ڕۆژنامه‌وانان ده‌که‌ین گه‌ر هاوڕان له گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و کۆمیته‌یه له کاتی دیاریکراودا ئاماده‌بن بۆ باسکردن له‌و مه‌سه‌له‌یه . کو‌ردستان یونایتد "پاڵتاك"
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانیان له سێرڤسی کو‌ردستان نێت دایه:
داواتان لێده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بڵاوکراوه‌کانتان، سایتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، تاکو ئێمه له سێرڤسه‌که‌ی خۆماندا بیان کوژێنینه‌وه و لینکی تایبه‌ت به سێرڤسه‌که‌ی خۆتان دابنێین. پێش کوژاندنه‌وه‌شی هیودارین ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی له سێرڤسه‌که‌ماندایه کۆپی بکه‌نه ناو سێرڤسی خۆتان. سه‌باره‌ت به‌و بڵاوکراوانه‌ی که تاکو ئێستا سایتی تایبه‌ت به خۆی نییه، ئێمه وه‌ك خۆی ده‌یهێڵینه‌وه و هیوادارین هه‌وڵ بده‌ن سایتی تایبه‌ت به خۆیان دروست بکه‌ن. ئه‌م داوایه‌شمان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کو‌ردستان نێت چوار سێرڤسی هه‌یه و ئێستا هه‌رچواریان پڕ بووه و نزیکه‌ی 200. 000 دووسه‌د هه‌زار مه‌له‌ف له ناو سێرڤسه‌که‌ماندایه، چیدی مه‌له‌فی زیاده ناگرێت. له‌گه‌ڵ ڕێزماندا . . . کو‌ردستان نێت
به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێیان، تاکه‌ی ئاوڕی دڵسۆزانه له ئازاد خانه‌قینی ناده‌نه‌وه . . . ڕێژین ابراهیم
نامه‌یه‌کی به په‌له‌و مرۆڤ دۆستانه بۆ به‌ڕێز هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی کوردسات
داواکارم له به‌رێزتان به په‌له و به‌بێ کات به‌فیڕۆدان، ده‌ست به‌جێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ده‌نگ خۆشی لاو و خۆشه‌ویستی کوڕان و کچانی سلێمانی، هه‌ولێر (شێرکۆ تالیب) که ئێستا له سه‌ر پێخه‌فی مردن ڕاکشاوه و له هه‌رچرکه‌یه‌کدا بێت گیان له‌ده‌ست ده‌دات، بگه‌یه‌ننه شوێنی چاره‌سه‌رکردنی گونجاو، شێرکۆ تالیب ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانییه و به هه‌ڵه له لایه‌ن دکتۆره‌کانه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆکردووه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه په‌یوه‌نی به نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه نه‌بووه و باری ته‌ندروستی زیاتر خراپ کردووه. شێرکۆ تالیب هه‌ر منداڵییه‌وه، له خزمه‌ت هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنی کوردییدا بووه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی خاک تیڤی و پاشان کوردسات، به بێ وچان و دڵسۆزانه کاری له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دا کردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆی کردۆته قوربان هونه‌ر و ڕاگه‌یاندنی کوردی. بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م وه‌ك دایکێکی میهره‌بان به‌ده‌نگ ئه‌م داوایه‌مه‌وه بێن و شێرکۆی لاو له مردن ڕزگار بکه‌ن. داواش له هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م ڕۆڵی خۆیان ببینن و هاوکاری شێرکۆ بکه‌ن. . . . له‌گه‌ڵ ڕیزی بێپایانم . . . . عومه‌ر فارس عه‌زیز – به‌رپرسی کو‌ردستان نێت. . .
پۆزش:
به‌داوای لێبوورده‌نه‌وه ڕاییده‌گه‌یه‌نم ئه‌و هه‌واڵه‌ی که گوایه شێرکۆ به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه، ڕاست نه‌بوو، من به‌هه‌ڵه پێم گه‌شتبوو، له‌به‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ برای شێرکۆ پێی ڕاگه‌یاندم که به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌مبێته‌وه . . . عومه‌ر فارس
ئه‌نفال:
بابه‌ته گشتییه‌کان:
بابه‌ته‌کان:
گفتووگۆێ د. که‌مال سه‌ید قادر له‌گه‌ڵ ژووری کو‌ردستان یونایتد له پاڵتاك له شه‌وی 6-4-2006 پاش ئازاد بوونی له زیندان
به‌شی یه‌که‌م - به‌شی دووه‌م - به‌شی سێهه‌م - به‌شی چواره‌م - به‌شی پێنجه‌م - به‌شی شه‌شه‌م - به‌شی حه‌وته‌م - به‌شی هه‌شته‌م
ئاگاداری و ڕاگه‌یاندنی و هه‌واڵ:
لاپەڕەی سەرەکی: لێرەوە دەتوانی لە ڕێگای مینوی سەرەوە سەردانی تەواوی ساڵەکان و بەشەکانی کو‌ردستان نێت بکەیت