لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كۆی گشتی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانی بۆ مانگی شوبات "2" بڵاو كرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه ته‌نیا له‌و مانگه‌دا 60 شوێنه به‌هۆی بونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه داخراوه،
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی شوبات لیژنه‌كان 3 هه‌زار و 633 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه و پشكنینه‌كانیان بۆ دڵنیابوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان "331" شوێن به‌هۆی بوونی سه‌رپێچی سزادراون، هه‌روه‌ها "60" شوێن به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك داخراون،
له ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دا هاتووه له مانگی 2 دا "248" تۆن و "640" كگم خواردن و مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو خراپبوو له‌ناوبراوه و كۆی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه له‌و مانگه‌دا كراوه "14" ملیۆن و 650 هه‌زار دیناربووه، كه كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم دگهڕاوهتهوه بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی