لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوێنێ لە شاری هەولێر کۆبونەوەیەک لە ژێر ناوی ( السلام والاسترداد) رێکخرابوو. حکومەتی هەرێم بێ ئاگا بوونی خۆی لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە ڕاگەیاند و بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەلوێستی حکومەتی هەرێم ناکات.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلووڵی 2021 ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەک بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی ( السلام والاسترداد) رێکخرابوو.
کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان
25ی ئەیلوولی 2021