دەقی راگەیەندراوی پارێزگاری سلێمانی. . .
هاونیشتمانانی خۆشەویست سوپاس بۆ پابەندبوون و مانەوەتان لە ماڵەکانتان و پەیرەوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاو کراونەتەوە دورن لە ڕاستیەوەو ڕاگرتنی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و ڕێکوپێکی بەڕێوە دەچێت و هیچ سەرکەشی و سەرپێچییەکیش نیە بۆ سەیرانگاو هاوینەهەوارەکان. تکایە خۆتان لە زانیاریی چەواشەکارانەو شێواو بپارێزن.
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی