.. پارێزگاری هەولێر دانی بە هەڵەکەی دوێنێدا نا ... ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

1- دوێنێ 2020. 3. 20 بڕیار وابوو بە ئامادەبوونی تەنها (8) هەشت کەس، بەشێوەیەکی سمبولیک، ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک، بێجگە لە ژمارەیەکی زۆری کەناڵەکانی ڕاگەیاند، خەڵکێکی تریش لەوێ ئامادەبوون، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر لێکۆڵینەوەی لەو هەڵەیەی ڕوویدا کرد و لەئەنجامیشدا چەند کەسێک سزا دران.

2- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاکان، بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و دابینکردنی هەندێک پێداویستی زەروریی کاتژمێر (12)شەو تاوەکو (5)ی بەرەبەیان دیاری کرابوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن بە سنوورداری هاتووچۆ بکەن، بەڵام دیارە ئەمە لەلایەن خەڵکانێک بۆ گەشت و سەیران قۆستراوەیەوە و شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک خەڵک لەهەولێر چوونەدەر، بۆیە بڕیارماندا لە ئەمڕۆ بەدواوە دەرفەت بەهیچ کەس نادرێت لە دوای کاتژمێر(12)ی شەو هاتووچۆ بکات، چ ئەوانەی لە هەولێر دەردەچن، یان ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و غەرامەدەکرێن و سزا دەدرێن. بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین پابەندبن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.  3.  21

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu