زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ی كه له بازاڕه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌فرۆشرێت له‌ژێر چاودێری ته‌واوی ته‌ندروسیتدا به‌رهه‌مده‌هێندرێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیش پشتوانی زیاتری جوتیاران ده‌كرێت،
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25. 2، به‌ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به به‌روبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆیی و هاورده‌كراودا له " ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌و میوه" كۆبووه‌وه،
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ بایه‌خدان به‌به‌رهه‌می خۆماڵی ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبونی ناوخۆیی وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتی كردنی جوتیاران و پرۆژه خۆماڵییه كشتوكاڵییه‌كان، قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: پاڵپشتیه‌كانیان بۆ پرۆژه خۆماڵییه‌كان واده‌كات هاوشێوه‌ی وڵاتانی دونیا به‌رهه‌می چوار وه‌رزه‌ی سه‌وزه‌و مییوه به‌رهه‌م بهێندرێت و تا ئاستێكی باش پێداویستی بازاڕ دابین بكات،
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه، روونشی كرده‌وه وه‌ك حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بن له پالًپشتیه‌كانیان بۆ پرۆژه خۆماڵییه‌كشتوكاڵییه‌كان به ئامانجی زیاتر پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین پشت به‌به‌رهه‌می هاورده‌كراو ببه‌سترێت.
ئاوات محه‌مه‌د ده‌شڵێت: له "75-80%" به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ی خۆماڵی له ژێر چاودێری ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كاندا له خانووه پلاستیكییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه هیچ زیانێكی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان نیه، له‌باره‌ی ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌ش كه تا ئێستا به‌ئاوی قورس به‌رهه‌م ده‌هێندرێت قائیمقای سلێمانی رایگه‌یاند رێگری ته‌واو له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره سه‌وزه‌و میووه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.