هه‌ریه‌ك له قائیمقام و به‌ڕێوبه‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی جێگیركردنی پلانی تایبه‌ت به گۆڕین و پێچه‌وانه‌كردنی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی سلێمانییان راگه‌یاند.
دوای چوار رۆژی جێبه‌جێكردنی پلانه نوێیه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی، ئه‌مڕۆ 5/2/2019 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیوانی قائیمقامیه‌ت، هه‌ریه‌ك له ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر- به‌ڕیوبه‌ری گشتی هاتووچۆ و به‌رێوبه‌ری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ئاماژه‌یان به سه‌ركه‌وتنی پرۆژه كرد‌و قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م پرۆژه‌یه جێگیر ده‌كرێت و له قۆناغی داهاتووشدا به‌پێی پلانی هاتووچۆ گۆڕانكاری له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمودیشدا ده‌كرێت، وتیشی: به هاوكاری له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری شه‌قام و رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ین.
دواتر به‌ڕێوبه‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌پێی راپرسییه‌ك كه رێگه‌ی فۆڕم و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ه‌یه كراوه، ده‌ركه‌وت (%72)له‌سه‌دا حه‌فتاودووی به‌شدار بووان پرۆژه‌كه‌یان پێ باش بووه.داواشی له هاوڵاتیان كرد هاوكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ بن بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری پرۆژه‌كه و جێبه‌جێكردنی پلانی داهاتوومان.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به هه‌وڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری سلێمانی بودجه بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی ته‌رخان كراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كات.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
ژ.ته‌له‌فۆن 4060 320 053