سلێمانی. . . برێكی زۆر خورمای بریه‌م له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌ دوو شوێنی جیاوازدا ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه‌.

له‌كاتی گه‌ران و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی دا گومان له‌ خراپبوونی برێكی زۆر خورمای بریه‌م ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌ لێی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت.

له‌باره‌ی بڕی خورماكه‌وه‌، ئازاد نه‌بی - ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بری خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ 1665 كیلۆ ده‌بێت و برێكیان له‌ یه‌كێك له‌ قاتعه‌كانی عه‌لوه‌كه‌ و بره‌كه‌ی تریشیان له‌ دوكانێكی ناو بازاری شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

ئازاد نه‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ریخستووه‌ ئه‌و بره‌ خورمایه‌ به‌هۆی خراپبوونییه‌وه‌ به‌ها خۆراكییه‌كانی له‌ ده‌ست داوه‌، و به‌ هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌، بۆیه‌ ده‌ست به‌جی به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براون.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu