پۆلیسی هەولێر، ئاماری ڕووداوەكانی ساڵی ٢٠١٨ی بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، لە پرێسكۆنفرانسێكدا، ئاماری گرینگترین ڕووداوەكانی ساڵی ( ٢٠١٨)ی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو.

سەعات (١٠:٣٠)ی بەیانیی ئەمڕۆ (٣٠/١٢/٢٠١٨)، لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پرێسكۆنفرانسێك بۆ ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ساز كرا و، تێیدا گرینگترین ڕووداوەكانی ساڵی (٢٠١٨) بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خرانە ڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

(كەیسی كوشتنی پیاوان):

(٤٤) كەیس.

(٤١)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(٣)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

(كەیسی خۆكوشتن):

(٣٤)كەیس.

(٢٤)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(١٠)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

(كەیسی خۆسووتاندن):

(٢٢)كەیس.

(١٦)ئافرەت.

(٦)پیاو.

(كەیسی كوشتنی ئافرەت لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی):

(٢١)كەیس.

(٢٠)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(١)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

(كەیسی دزیكردنە گەورەكان):

(۱۹۸) كەیس.

(۱۷٤) كەیسی دزیی گەورە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(۲٤) كەیسی دزیی گەورە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

(كەیسی لێدان و شەڕكردن):

(٨٤٩)كەیس.

(٧٨٢)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(٦٧)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

كۆی گشتی:

(٣٦٥٣)كەیس.

(٣٣٣٠)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا كراون.

(٣٢٣)كەیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

ئومێد بابان

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu