له‌دوكانێكی فڕۆشتنی وشكه له یه‌كێك له بازاره‌كانی شاری سلێمانی، ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر بڕی 22 كارتۆن هه‌نجیری وشككراودا و به‌هۆی خراپبوونیه‌وه به بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئازاد نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا ورده‌كاری زیاتری خسته‌روو، رایگه‌یاند: له‌كاتی گه‌ران و پشكنیندا له لایه‌ن لیژنه‌ی سی ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه به‌دواداچوون بۆ برێكی زۆر هه‌نجیر ده‌كرێت كه به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه له دوكانێكی فرۆشتنی وشكه‌دا له بازاری گه‌وره‌ی شاری سلێمانی دانرابوو، به‌هۆی بۆنه‌كه‌یه‌وه گومان له‌خراپبوونی هه‌نجیره‌كه ده‌كرێت كه بره‌كه‌ی 22 كارتۆن و18 قاب هه‌نجیری وشككراو بووه، و بۆ دڵنیبوون له خراپی ئه‌و بره هه‌نجیره ده‌سبه‌جی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یش ده‌ركه‌وتووه كه هه‌نجیره‌كه خراپبووه و به هیچ جۆرێك شیاوی به‌كار هێنان نییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد، كه‌ئه‌و بره هه‌نجیره خراپبووه به بریاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براوه و بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌ش مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.