رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار (3) له سلێمانی دیاری كرا و به ره‌چاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان و به‌روبومی ناوخۆیی گۆڕانكاری له بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیهكاندا ده‌كرێت كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت،
ئه‌مڕۆ پێشهنج شه‌ممه 23 -2-2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژهلچی و په‌له‌وه‌ری له پارێزگای سلێمانیدا كۆبۆوه و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی و خواستی هاوڵاتیان له‌م وه‌رزه‌دا بڕیاردرا پێداچونه‌وه به بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت،
پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌روبومی ناخۆیی بڕیاردرا بۆ مانگی 3 هاورده‌كردنی به‌ربوومه‌كان به‌م شێوه‌یه بێت (هاورده‌كردنی 1000 تۆن گۆشتی مریشكی به‌ستوو به‌پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیار كرا بۆ هه‌ر كلیۆیه‌ك كۆشتی مهریكی به‌ستو كه هه‌نارده ده‌كرێت بڕی (350) دینار باجی بخرێته سه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ گرنگیدان به‌به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری ناوخۆ، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی 800 تۆن گۆشتی ماسی و پێشنیاریش كرا به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ری باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ماسی نههێڵدێت، بڕیاریش درا بۆ مانگی داهاتوو رێگه به هاورده‌كردنی 1000 تۆن گۆشتی سورو (720) تۆن هێلكه‌ی مریشك بدرێت، سه‌باره‌ت به هاتنه‌ناوه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ ناوخۆی هه‌رێم بڕیاردرا بۆ مانگی داهاتوو رێگه به‌هاورده كردنی (7000) سه‌ر ئاژه‌ڵ بدرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی