هەولێر. . هاووڵاتییەك گیانی لە دەست دا

شەوی ڕابردوو، لە شەقامی ٦٠ مەتری نزیك ژێرپردی ئیسكان لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هۆندا تۆكسۆن، خۆی بە هاووڵاتییەكی تەمەن (٥٥) ساڵدا كێشا و لە شوێنی ڕووداو گیانی لە دەست دا.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ ڕێكەوتی (١٨/٢/٢٠١٧)، كاتژمێر (١٠)ی شەو، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی مردن لە شەقامی ٦٠ مەتری نزیك ژێرپردی ئیسكان ئاگادار كرانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر وتیشی، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەوا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هۆندا تۆكسۆن شوفێرەكەی بە ناوی (س. ك. ع. )، خۆی بە هاووڵاتییەكدا كێشاوە بە ناوی (شێرزاد رەفعەت) تەمەن (٥٥) ساڵ، لە ئاكامدا لە شوێنی ڕووداو گیان لە دەست دەدات.

ڕائید هۆگر ڕوونیی كردەوە، تەرمەكە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی شوفێری تۆمەتبار بە پێی ماددە (٢٤) لە یاسای هاتوچۆ.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu