ئایا دیسان گورگخواردیان دەکەن؟ ... عەبدوڵڵا پۆڵا (2)

ئانها رەوشا رۆژاڤایێ کوردستان

بەگوێرەی سۆشیال میدیاو دەنگوباسی بەشێک لە میدیاکان، ئەردۆگان و چەتەکانیان، دەبو تەتلەو بیبلەی بکەن و ناوچەیەکی فراوانیان لە رۆژاڤای کوردستان دوێنێ داگیر کردبا، ئەمەی لە 2018و 2019 روویدا، ئایا دیسان دووبارە دەبێتەوە؟

ئایا روسیاو تورکیا جارێکی تر دەتوانن وەکو غۆتە بەرامبەری عەفرین گۆڕینەوەی بکەن، ئەم جینۆسایدەی لەسەر خەلکی عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی روویدا لە چەند ساڵی رابردوودا، جارێک بەهاوکاری پۆتین و جارێک بەهاوکاری ترامپ، دیسان دەکرێ ناوچەکان ئالوگۆڕ بکرێنەوە، گەرچی نە ترامپ نە پۆتین و ئەردۆگان باکیان بە کوشتن و بڕین و ئاوارەبوون نەبوو، ئێستا ئەم دوانە ترامپ سەرۆکی ئەمریکی پێشوو و جێمس جفری بەرپرسی سوریاو نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە سەردەمی ترامپ نەماون، کەوا لە 2019 لەگەل ئەردۆگان و چەتەکانی کلکیان گرێدابوو، رەوشەکە لەسەر زەوی و لە ئاسمان، لەو کارەکتەرانە هێ لەپۆتین و ئەردۆگان لە و شوێنانەی رۆژهەڵاتی فورات لەسەر ئەرزی واقیع لە بڕیاردان بڕیار بەدەست نین،

تەنها ئەمریکاو هەسەدە دەتوانن بڕیار لەسەر رۆژهەڵاتی فورات بدەن، چونکە ئاسمانی ناوچەکە لە رۆژهەڵاتی فورات لەژێر دەستی ئەمریکایە، ئەو دابەشکردنە لە نێوانی ئەمریکاو روسیا لە سەردەمی ئۆباما کراوە، بەلام ترامپ لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی کەلەکەی بۆ ئەردۆگان شل کرد،

بەگوێرەی هەلوێستی ئێستای ئیدارەی بایدن، بەئاشکرا لە چەندین بۆنەو لە نێو خەلکی دەریانبڕیوە، کەوا کوردانی رۆژئاڤای کوردستان هاوپەیمانی ئێمەن، بۆیە لە کۆبوونەوەی رۆما لە نێوان بایدن و ئەردۆگان هەر یەکەو پرۆژەی خۆی پێشکەش کرد، بەلام بێ رێکەوتن،

ئەردۆگان داوا دەکات کەوا تیرۆر دەبێ لەناو ببرێت، بەلام بایدن وەلامی دەداتەوە ئێمە بەهاوکاری هەسەدە داعش و تیرۆرستان لەناو دەبەین، هەروەها رۆژی دوای کۆبونەوەکەی بایدن و ئەردۆگان،

وتەبێژی پنتاگۆن جۆن کێربی لە پريس کۆنفرسسێکدا وتی، هێزەکانی هەسەدە هاوپەیمانی ئێمەنە لە هاوپەیمانی دژی داعش

واشنتۆن ئەو هاوپەیمانەتییەی بە جدی وەردەگری،

دەربارەی هێرشی تورکیا هیچ لێدوانی نەبوو، بەلام وتی

ئێمەهاوکاریمان لەگەل هێزەکانی هەسەدە لە داهاتوو دژی داعش بەردەوام دەبێ،

هەروەها وتی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا و هەر شوێنەک لە جیهان پارێزگاری و بەرگری لەخۆمان بە مافێکی پارێزراوی دەزانین،

بەلام پۆتین و ئەردۆگان ئەو رێکەوتنەیان زۆر پێ ناخۆش بوو، لەلایەک پۆتین حەز دەکات کوردان هاوپەیمانی بن، چونکە لەسەر زەوی هێزێکی کاریگەرن، ئەردۆگانیش وەکو عەفرین و سەرێکانی دەیەوێ ناوچەکە بۆخۆی داگیر بکات، کۆسپی سەرەکی هەسەدەیە، بۆیە دیسان ویستی سەراودەراوەک لەگەل پۆتین بکات، بۆ ئەوەی ئەو سەراودەراوە سەرگرێ، دەبێ ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ هەلکا، وەکو بەرێ سەردەمی ترامپێ، بەڵام لە کۆبوونەوەی رۆمای نێوان بایدن و ئەردۆگان، ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکرد،

بۆ ئەوەی روسیا سۆزی کوردان بۆخۆی راکێشێ، ئەگەر لەدوارۆژ هەر وەکو چۆن بەپالپشتی کوردان حەلەب و دەوروبەریان رزگار کرد، ئێستاش بەهەمان شێوە، لە ناوچەکانی تر، ئەو هاوپەیمانەتییە هەبێ،

بۆیە لە لێدوانی بالوێزی روسی لە عیراق لە میانەی چاوپێکەوتنی رووداو، دەلێ ئێمە ناوبژی نێوان هەسەدەو ئەردۆگان دەکەین، خۆ کاتی خۆشی لە عەفرین هەمان ناوبژیان کرد، بەلام خەلکی عەفرینیان تەسلیمی گورگان کرد،

ئێستا بەدیارکەوت، کەوا روسیا وەکو عەفرین دەیەوێ پێشکەشی ئەردۆگان بکات،

لەپێشا ئەنەکەسە کەوا هاوپەیمانی سوپای ئازاد بوون لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی، ئەوانیش بۆیان رۆن بۆوە کەوا ئەو قەتلوعامەی بەرامبەر خەلکی ناوچەکە کرا خیانەتەکی بێ وێنەیە، بۆیە هەلوێستیان وا پیشان دەدەن، کەوا لەگەل ئەم قەتلوعامە نین،

روسیاش راستە یاریکەری سەرەکییە، باش دەزانێ کەوا بارودۆخ ئێستا گۆڕاوە، بۆیە دەیەوێ پاڵەپەستۆ لەسەر کوردانی رۆژاڤا بکات، بۆ ئەوەی لەرژێمی بەشار زیاتر نزیک ببنەوە، بۆ ئەوەی بە شروتەکانی بەشار رازی بن،

بەلام بەشار ناتوانێ دان بە مافی کوردان بنێ، لەگەل رژێمی ئەردۆگان هەردووک دوو رووی یەک دراون،

بەگەڕانەوە بۆ کۆبۆنەوەکانی جنێڤ و لیژنەی دەستوری، هەروەکو بایدن لەکۆبوونەوەی لەگەل ئەردۆگان پێی راگەیاند، چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریاو گەڕانەوەی ئاوارەکان،

کەوا لەبەرژەوەندی خەلکی ناوچەکە دەبێ، لە هەلنەکردنی گلۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکا ریسەکەیان لێ بۆوە خوری.

بەلام گەر هاتو بێهەلکردنی گلۆپی سەوز ئەردۆگان ئەوکارە بکات، چونکە سوپای ئەمریکای لەناوچەکەیە، ئەوا تورکیا بەرەو کارەسات دەبات، سزاکانی ئابوری بەسەر دەسەپێنن، کەوا قورتاربوونی نییە،

وتەبێژی پنتاگۆن

جۆن کێربی دەربڕینەکەی لەکاتی خۆی بوو کەوا هەسەدە هاوپەیمانی ئێمەیە،

بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەسەر زاری نێد برایس وتەبێژی وەزارەت، کەوا پێویستە پارێزگاری لە ئاگربەست بکرێ، لەگەل هێرشی هیچ لایەک نین، کار بۆ چارەسەرێکی سیاسی لەسوریادا بکەین.

کەواتە گورگخواردیان ناکەین؟

سەیری ئەو لینکەی بکەن

https://www.  alhurra.  com/.  .  .  /%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D8.  .  .  

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu