مامۆستا بەدەل بەرواری، پاش ساڵێك هێشتا لە زیندانە بەبێ دادگایکردن ... ڕێبوار فەتاح (2)

(بۆ هاوکاری پەیامەکەی دکتۆر محەمەد عەلی هاوڕێم.)

 نادەستوری زیندانیکردنی مامۆستا بەدەل. بەپێی دەستوری عێراق، کەس تاوانبار نیە تا لە دادگایەکدا تاوانی لەسەر نەبینرێتەوە. مامۆستا بەدەل یەك ساڵە لە زینداندایە، بەبێ ئەوەی کەس بزانێ تاوانی چیە. هێندەی من بزانم، تاوانێکی گەورەی کردووە: لە جێیەکدا وەستاوە وەك پڕۆتێست، داوای کردووە موچەی پێبدرێ بۆئەوەی منداڵەکانی محتاج نەبن. مامۆستا نمونەی پیاوی شەریفە.

- کەسێك ڕادەگیرێ - ئەوە گەر قانون ڕێ بە ڕاگرتنی یەك ساڵی بدات - کە مەترسی بێ لەسەر ژیانی خۆیی و لەسەر ژیانی دانیشتوان. من دەپرسم: گەر مامۆستا ئازاد بکرێ بە کەفالەت تا ڕۆژی دادگایکردنی، لەسەر کێ دەبێتە مەترسی!

- ئەگەر مامۆستا ڕۆژێك دادگای بکرێ و بەبێ تاوان ببینرێتەوە؛ ئازاد بکرێ. دەسەڵاتی هەولێر دەڵێ چی؟ چۆن قەرەبووی ژیانی بۆ دەکەنەوە؟ چی بە منداڵەکانی دەڵێن؟

- ئەی سەرۆك کۆمار، کە پارێزەری دەستورە، چی بەسەر هات! نەیدەتوانی قسەیەکی خێری تێدا بکات! مەخابن!

- زیندانیکرنی مامۆستا بەدەل، شەرمەزاریە بۆ هەموومان. وازم لە دەسەڵاتی دادوەری هێناوە، کە کۆمەڵێكی بێ مۆڕاڵ و بێ ویژدانن و شەرمەزار نابن. ئەی ئەو هەموو خەڵكە بەویژانە چیان لێ هات، کوژانەوە!

- لەژێر دەسەڵاتی کورددا، کوردستان بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژوودا تێ دەپەڕێ. هەموومان باجی دەدەین و شایستەشین!

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu