ئه‌ردۆگان له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاستهوخۆهوه بووه سه‌رۆك كۆماری توركیا كه پێشتر سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌و هه‌ڵده‌بژێرا له‌و وڵاته‌دا وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو له ڕێگای گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له‌و وڵاته‌دا بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م یه‌كه‌م سه‌رۆك نیه له توركیادا مه‌یل و ئاره‌زووی ئه‌وه بكات كه سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌و وڵاتهبگۆڕێت وه‌كو سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌ك له تۆرگۆت ئۆزال و سلیمان دیمریل یش نیاز‌و مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌بووه به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانتووانی وه‌كو ئه‌ردۆگان ئه‌م هێزوو توانا و زه‌مینه‌ی بۆ بسازێنن كه ئێستا پارتی داد‌و گه‌شه پێدان له توركیا له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2002 ه‌وه به ته‌نیا حوكمڕانی توركیاییه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ندێك پێشووه‌چوونی ئابووری له سه‌ره‌تاوه وا ئێستا له په‌رله‌مانی توركیادا پرۆژه یاساییان بۆ پێشكه‌شكردووه‌و سه‌رقاڵی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانین به پشتیوانی پارتی نه‌ژادپه‌رستی بزوتنه‌وه ی نه‌ته‌وه‌یی كه ده‌وڵه‌ت باهچه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ناڕازیبوونی پارته ئۆپۆزهسیۆنهكانی وه‌كو پارتی كۆماری و هه‌ده‌پ وا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی گۆڕانكاییهكانن و به ته‌مان له مانگی نیسلنی داهاتوو 2017 ڕاپرسی گشتی له سه‌ربكه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستی هێنا ده‌ستووری توركیا بگۆڕن و ئه‌وكات ئه‌ردۆگان ده‌توانێت تا ساڵی 2029 سه‌رۆكی وڵات بێت.
پاساوه‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی بۆ گۆڕینی سیستم
یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ئه‌ردۆگان و لایه‌نگرانی پێداگیری له‌سه‌رده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی سیستم ئه‌و پێشووه‌چوونه ئابووری سه‌قامگیرییه ئابوورییه بووه كه له سه‌ره‌تاوه ئاكهپهبهدهستی هێنابوو به كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی قه‌رز له سه‌ر توركیا كه بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه سه‌رۆكێكی به‌هێزی ده‌وێت به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاوه كه بتوانێت خۆشگوزاره‌نی بۆ هاووڵاتی تورك دابین بكات وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن تورك!! وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی تر له‌و وڵاتهدانهبێت به‌مه‌ش هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان وه‌لاده‌نرێن له ڕۆتیناتی كارگێڕی و بیرۆكراتی كه له سیستمه په‌رله‌مانیدا هه‌ن به‌ڕای ئه‌وان.
نیگه‌رانیه‌كان له‌م هه‌نگاوه
له به‌رامبه‌ردا هێزه ئۆپۆزهسیۆنهكان ترس و نیگه‌رانی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه له‌م هه‌نگاوه‌ی ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆگان به تایبه‌تی پارتی كۆماری و هه‌ده‌په كه ئێستا زۆرێك له سه‌ركرده‌و كادر‌و ئه‌ندامانی فركسیۆنهكهیان له په‌رله‌مانی توركیا و هه‌ڵسووڕاوه‌كانی به بیانووی جیاجیا له كونجی زیندان خزێنراون به توندی دژ به‌م پرۆسه‌یه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جی كردن له ده‌ستی كه‌سێك و پارتێكدا ڕژیّمیّكی شمولی دكتاتۆری تر بهێنێته ئاراوه كه ئێستا سه‌ره‌تاكانی له ڕهفتاروكردارهكانی ئه‌ردۆگاندا وه‌ده‌ر كه‌وتووه و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا توركیا كراوه‌ته زیندانێكی گه‌وره بۆ هه‌مو هێزه ئۆپۆزه‌سیۆن و ئازدیخوازهكانی ئه‌و وڵاته‌وه به بیانووی جیاجیا چ كورد به تاواوانی تیرۆر و جه‌ماعه‌تی خزمه‌تی گویله‌ن به تاوانی كوده‌تا.
به‌ڵی ئه‌ردۆگان له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له سه‌رۆكایه‌تی توركیا بمێنێته‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه ڕاپرسی له سه‌ر ده‌كرێت له ساڵی 2019 ده‌خرێته بواری جێبه‌جی كردنه‌وه‌و كه هه‌ر خولێك پێنج ساڵه كه به‌و شێوه ده‌توانێت تا ساڵی 2029 له سه‌رۆكایه‌تی بمێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌و تێڕوانینه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه حزبه ئیسلامیه‌كان دیموكراسی و سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات و دواتر پشتگوی ی ده‌خه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ڕشنووسی ده‌ستووره تازه‌كه ماده‌ی 101 ی ده‌ستوور هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه ڕێگا نادات سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی پارتی سیاسی بێت به‌مه‌ش ئه‌ردۆگان جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كه‌په وه‌رده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ستووره نوێییه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ده‌دات به سه‌رۆك كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی و بڕیاری شه‌ڕو ئاشتی و دامه‌زراندنی وه‌زیرو سه‌رۆكی زانكۆكان و هه‌روه‌ها دیلرییكردنی نیوه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو دادگای ده‌ستووری باڵا‌و دادگای كارگێڕی باڵا‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای داد جگه له داواكاره گشتیه‌كان و كه نیوه‌كه‌ی تری له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیاری ده‌كرێت كه‌و ئه‌وانیش ئاكه‌په كه زۆرینه‌ن تێیدا دیاری ده‌كه‌ن.
میكانیزمی جێبه‌جی كردن
گۆڕینی سیستم پێویستی به 367 ده‌نگ هه‌یه له‌كۆی 550 ده‌نگی په‌رله‌مانی توركیا كه ئه‌مه‌ش به ته‌نیا له‌م خووله‌دا بۆ ئاكه‌په ناكرێت كه خاوه‌نی 317 كورسیه به ته‌نها به‌ڵكو په‌نای بۆ پارتی نه‌ژادپه‌رستی مه‌هه‌په بردووه كه خاوه‌نی 39 كورسی په‌رله‌مانن به‌م شێوه ده‌توانن ئه‌و كۆسپه تێپه‌ڕێنن و پرۆژه‌كه‌یان بخه‌نه ڕاپرسیهو ه ئه‌گه‌ر ده‌نگی له سه‌دا په‌نجای ده‌نگده‌ران بهێنێت ده‌بێته ده‌ستووری وڵات.
له‌م كاته‌شدا هێزه ئۆپۆزهسیۆنهكان هیچ ڕێگرییه‌كیان بۆناكرێت له په‌رله‌ماندا ئه‌گه‌ر تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ كه گه‌ل ده‌نگی پی نه‌دات كه ئه‌وه‌ش له‌وه‌یه كارێكی ئاسان نه‌بێت بۆیان له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په كه هێزێكی چالاك وكاران له زینداندان.