لەئێران زیندانیەكی سیاسی كورد نزیکەى مانگێکە مانى لە خواردن گرتووە!! ... عبدالرحمن رسول

بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان کە لەم چەند رۆژەدا بڵاوکراوەتەوە,زیندانێکى سیاسى ,یەکێک لەئەندامانى دیفاع لەمنداڵانى سەرشەقام ومنداڵانى کار ,بەناوى (سەعید شێرزاد) خەڵکى کرمانشان لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێران,کە لە ١٨ى جۆزەردانى ساڵى ١٣٩٣ دەستبەسەرکراوە,ئێستا لەزیندانەلەگرتووخانەى ڕەجایى شار,لەبەرنەبوونى ئەمنیەتى گیراوانى عەقیدەتى,مانى لەخواردن گرت ولێوى دوورییەوە ئێستا ئەوابۆماوەى نیزیکەى یەک مانگە لەمانگرتن بەردەوامە,لەئێستادا تەندروستى زۆر خەراپ وناجێگیرە,بەهۆى درێژەدان بەمانگرتنەکە فشارى خوێنى دابەزیوەولێدانى دڵى بەرزبۆتەوە ولەشى زۆرلاوازبووەوگورجیلەکانى زۆرئازارى دەدەن.

سەعید شێرزاد لە ١٧ى سەرماوەزەوە مانى لەخواردن گرتووە ولێوى خۆى دووریوەتەوە. . ئامادە نیە بچێتە دەرمانگا بۆ ئەوەی سرومی لێ وەسڵ بكرێ.

شیرزاد ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەنگی زنیدانیانی گرتووخانەی ڕەجایی شار بگاتە گوێی ناوەندی مافی مرۆڤییر جیهانییەکان، پاش ٣٠ ڕۆژ لە مانگرتن، مانگرتنەکەی دەشکێنێت.

پێویستە هەموولایەک وهەمووئازادیخوازویەکسانیخوازو ئینسان دۆستێک بەهەرجۆرێک بۆى دەکرێت پشتیوانى خۆى ڕابگەیەنێت بۆ داواکارى وخواستەکانى سەعیدشێرزاد و سەرجەم زیندانیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وتەواوى زیندانیانى ئێران.

ئەوەى جێگاى نیگەرانییە بۆ زیندانیانى سیاسى و هەڵسوڕاوانى ئازادیخوازویەکسانیخوازوئینسان دۆست کە بەکەمترین هەواڵ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن بەنووسراوبەبیستراو باس لەگرفت وکێشەوئازاروئەشکەنجەوسزاکانى زیندانیانى ئێرانى بەگشتى وڕۆژهەڵاتى کوردستان ناکان بەتیبەت ڕاگەیاندنە کوردییەکانى باشوورى کوردستان. لەزیندانەکانى ئێران زۆرترین چیرۆکى ڕاستەقینەى دژبەمرۆڤایەتى ڕۆژانە ڕوودەدات,کە زیندانیان بەشێوەیەکى گشتى ڕووبەڕووى سوکایەتى وئازارەکان دەبنەوە,ڕۆژانە گەنجان ولاوان وڕۆژنامەنووسان وکەسانى سیاسى وڕۆشنبیر لەژنان ولەپیاوان لەسێدارەدەدرێن,کەسەرجەمیان هەواڵ وچیرۆکى دڵتەزێن وجەرگ سووتاون,بەڵام کەمترین هەواڵ نابیستین لەڕاگەیاندنە کوردییەکانى باشوورى کوردستان.

دەبێت سەرجەم میدیاکاروڕۆژنامەنووس وڕاگەیاندنەکان ئەوەبزانن کە بێ دەنگى لەبەرامبەر تاوان وپێشێلکارییەکانى مافەکانى مرۆڤ لەناوکۆمەڵگاى ئێران بەگشتى ولەناوزیندانەکانى ئێران بەتایبەتى نیشانەى ناسەربەخۆیى ونەبوونى بێ لایەنى لەکارى میدیایى وڕاگەیاندندا بەباشى دەردەخات.

زیندانیانى سیاسى وزیندانیانى ژن وڕۆژنامەنووس ولاوان وگەنجان وتەواوى زیندانیانى ئێرانى بەگشتى وزیندانیانى کورد لە بارودۆخێکى زۆر نالەبارو خەراپدان,لەسەرجەم مافەسەرەتاییەکانى مرۆڤ بێ بەش کراون وڕۆژانە زۆرینەیان ڕووبەڕووى ئازاروئەشکەنجەى جۆراوجۆردەبنەوە ,هەربۆیە پێویستە سەرجەم دەنگە نارەزایییەکانى زیندانیانى ئێرانى بەتەواوى کۆمەڵگایى مرۆڤایەتى بگەیەنین بەهەرجۆرێک بۆمان دەکرێت,ئەمەش لەپێناوى ڕیسواکردن ومەحکوم کردنى کارکردەوەکانى ڕژێمى ئیسلامى سێدارەى ئێران و سەرکەوتن وبەدیهێنانى سیستەمێکى سیکۆلارو ئازادودوورلەچەوسانەوە ونابەرابەر.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu