پێشه‌كی ئه‌م شیكردنه‌وه كورته، ته‌نها به‌شێكی كه‌مه له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئێمه، له‌به‌ر خشته‌و دایه‌گرام و وێنه نه ئه‌كرا بی دیزاین وا زوو كۆی لێكۆڵینه‌وه‌كه دابگرین كه سه‌باره‌ته به: كوردوستان و هێڵه‌كانی ووزه، له گه‌رووی هورمز، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، هێزی هه‌نارده‌كردن به‌ره‌و باشوری ئاسیا، به‌ره‌و ئه‌وروپای خۆرئاوا‌و ناوه‌ڕاست. بۆیه تۆی خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر بڕیارت داوه به ئه‌قڵی حزبی ئه‌م نووسینه بخوێنیته‌وه، تكایه ئا لێره‌دا بوه‌سته. !.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات: بۆچی نه‌وت و غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش (ئه‌كات) یان بكات؟.
یه‌كه‌م: به‌پێی زانیارییه‌كان و یه‌ك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌جیهاندا تا (40-45) ساڵی ئاینده (2056-2061) بڕ ده‌كات و ئیتر ته‌واو ئه‌بێت، له‌كاتێكدا قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی غازی سروشتی تا (60-65) ساڵی ئاینده (2076-2081) به‌ش ئه‌كاو ئه‌ویش نوزه‌ی لێ ئه‌بڕێت، ته‌مه‌نی به‌رهه‌می نه‌وت و غاز له كوردستان درێژتره له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ووزه له‌جیهاندا هه‌یه‌تی. ئێستا هه‌رێمی كوردستان (1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ئه‌هێنێت له ڕۆژێكدا، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م (1) یه‌ك ملیۆنه به‌رده‌وام بێت، به‌م پێیه یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێم تا (135) ساڵی تر به‌ش ئه‌كات، واته تا (20141) . بۆ غازی سروشتیش به‌رهه‌می (20) ملیار مه‌تر/سێجا ئه‌وا هه‌تا (265) ساڵ به‌رده‌وام ئه‌بێت، واته تا ساڵی (2281) . كه‌واته نه‌وت و غاز ئه‌بنه به‌شێك له دروستكردنی شارستانیه‌ت، چونكه مرۆڤه‌كان ده‌ستی یان له كردن و بڕه‌و پێدانی‌دا هه‌یه. به‌پێی بۆچونی (د. بیوار خنسی) ڕاوێژكاری ئاسایشی ئابوریی له دامه‌زراوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی دارایی له فرۆشی ئه‌م نه‌وت و غازه به‌جۆرێك خه‌مڵێنراوه كه ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گی نه‌وتی (45) ملیار به‌رمیل نه‌وت به هه‌میشه‌یی و تێكرایی بۆ (1) به‌رمیل (50$) دۆلاری ئه‌مریكی بێت، ئه‌وا داهاته‌كه‌ی ئه‌گاته نزیكه‌ی (2250) ملیار دۆلار. بۆ ههرساڵێك دابنه‌ین هه‌رێم (20) ملیاری لهفرۆشی نه‌وت ده‌ست ئه‌كه‌وێت، ئه‌وا تا (112) ساڵی تر به‌رده‌وام ئه‌بێت، واته تا (20138) كوردستان ساڵانه (20) ملیاری له نه‌وت ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
بۆ غازی سروشتی، كه یه‌ده‌گی زانراو (5، 7) ترلیۆن مه‌تر/سێجایه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نرخی (1) مه‌تر غاز به (2$) دوو دۆلار بێت، ئه‌وا داهاتی گشتی ئه‌م یه‌ده‌گه ئه‌كاته (11400) ملیار دۆلار. ئه‌گه‌ر (20) ملیار دۆلاری ساڵانه‌ی ده‌ستكه‌وتی غازی سروشتی دابنه‌ین، ئه‌وا ئه‌م یه‌ده‌گی غازه تا (570) ساڵی تر بڕئهكات، واته غازی هه‌رێم به‌م پێیه تا (2586) به‌رده‌وام ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه ته‌مه‌نی نه‌وت و غازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی زۆر له‌ته‌مه‌نی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی كه له‌جیهاندا هه‌یه زیاتره.
دووه‌م: به به‌راورد به توركیا ئێران ووڵاتێكه پێویستی به به‌كاربردنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان نییه، دووه‌می یه‌ده‌گی غازی جیهانه‌و نه‌وتێكی بێشوماری هه‌یه، بڕیاری زۆنی زه‌ردیش (پ، د، ك) وایه كه هه‌نارده‌كردن به‌ڕێگه‌ی ئێران‌دا تێپه‌ڕنابێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌ڕێگه‌ی نفووسی خۆی له به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ئه‌یه‌وێت مل به حكومه‌تی هه‌رێم كه‌چ بكات، تا له‌گه‌ڵی ڕێكبكه‌ون بۆ سیناریۆكانی قۆناغی دوای داعش و گرتنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، تا له‌گه‌ڵ زۆنی زه‌رد ڕێك بكه‌وێت بۆڕییه‌ك به‌ناوچه‌ی هه‌ولێردا بباته باكوری سوریا تا له‌وێوه بگاته ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
سێهه‌م: ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر گه‌روی هورمزدا، گه‌رووی هورمز یانی قوڕگی كه‌نداوی فارس (خلیج فارس ڕو خلیج العربی)، به‌پێی ڕای شاره‌زایانی بواری ستراتیجی سه‌ربازیی تاران ناتوانێت هه‌نگاوی دوژمنكارانه له گه‌رووی هورمزدا بنوێنێت و، درێژه به‌م كاره بدات، چونكه ڕاسته‌وخۆ مانای ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه دژی وڵاتانی كه‌نداو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر له یه‌مه‌ن سعودییه‌و ئێران به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بهیهكدائهكێشن، ئه‌وا له‌كه‌نداودا ڕاسته‌وخۆ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌یه‌كداكێشان دروست ئه‌بێت، لیوا "هیشام حه‌له‌بی" ڕاوێژكار لهئاكادیمیای سه‌ربازیی ناسر له میسر لایوایه " ئێران هێزی سه‌ربازیی و ئه‌منی ئه‌وتۆی نییه، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ئابورییشه‌وه پوكاوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت و غازه له‌جیهاندا، میلله‌تێكی برسی و سه‌دان كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه، بۆیه به‌رگه‌ی لێكه‌وته دوژمنكارییه‌كانی گه‌رووی هورمز ناگرێت". . . به‌م پێیه ئێران نه‌ك نابێته ده‌رچه‌یه‌كی ئابوریی بۆ هه‌رێمی كوردوستان، به‌ڵكو ئێران له عێراق و سوریا‌و یه‌مه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی پریشكه‌ی ئاگری جه‌نگی ناوچه‌یی بۆ نه‌هێننه سنوره‌كانی. ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه كه ناوچه‌ی سوله‌یمانی و كه‌ركوك (كه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌و هاوپه‌یمانی ئێرانن) نه‌كاته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی و نا ئارام. . " یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژكاری كاروباری به‌رگریی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران "خامه‌نی" یه، له (7ی تشرینی دووه‌می 2016) دا ده‌سته‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم تاوانبار كرد، كه: له‌ڕێگه‌ی قونسوڵی سعودییه‌وه له‌هه‌ولێر چه‌ك و یارمه‌تی لۆجیستی بۆ گروپه شۆڕشگێڕه‌كانی ئێران دابین ئه‌كه‌ن و، هه‌ڕه‌شه‌ش له‌حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌كات". وتیشی " حزبه‌كه‌ی بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگ نییه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام حزبه‌كانی تری كوردستان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵیان هه‌یه.
چواره‌م: نا یه‌كسانی سیاسی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان دا دروست ئه‌بێت، به‌هۆی فاكته‌ری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، ڕه‌نگه جیاوازییه‌كه وا لی بكات، هێنده‌ی جیاوازی نێوان دوو قوبرسی باكورو باشور، باشوره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ووزه‌ی هه‌یه‌و، ئه‌ندامه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو دانی پیانراوه، بوه‌ته مه‌ركه‌زێكی سیاسی و بازرگانی، باكورهكهشی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌س لای توركیا دان پیانراوهو به‌شداری ئابوریی و سیاسی وای نییه، له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه.
"ئه‌گه‌ر پارتی دیموراتی كوردستان بیه‌وێت، به‌ئاسانی ئه‌توانێت هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات، بێ ئه‌وه‌ی گوی به حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش بدات، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان لای باشوره‌وه ئه‌بێته مه‌یدانی ئاشوب و ئاژاوه، چونكه هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامیه‌كان و خه‌ڵكی دیكه‌ی ناڕازیی له‌و زۆنه جێگه‌یان نابێته‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ئه‌بێت. بۆیه لاوازبونی له‌وه زیاتری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌وه زیاتر ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك ئاردی ناو دڕك یان لی دێت، ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به‌واقیعی نیشتیمانی كوردستان ناكات، پێویسته پارتی نه‌هێڵێت ئه‌مه ڕووبدات، ڕاسته لاوازبونی یه‌كێتی و گۆڕان هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌یانتوانیوه وه‌ك به‌شه‌ر بیر بكه‌نه‌وه‌و سیاسه‌ت بكه‌ن، نرخ به زانستی سیاسی و دونیاگه‌رایی بده‌ن، مه‌یدانه‌كه‌یان سه‌راپا كردبوه ههڕاجبازاڕیی و هه‌رزه بازاریی، هه‌تا ئه‌مانه نه‌توانن به تیم و سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی باش سیاسه‌ت بكه‌ن، له‌وه‌ش پتر ئه‌كه‌ون.
تی بی نی: به‌مزوانه كۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له هه‌ندێك جۆرناڵ و سایتی كوردیدا بڵاو ئه‌كه‌مه‌وه. هه‌ڵبه‌ته به زمانی ئینگلیزی و توركیش له‌ئاینده‌دا بڵاوی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و لینكی به‌رده‌ست ئه‌بێت.