پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی

 

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

لەبارەی ئەو بڕگەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ پێشمەرگە جێگیر کراوە بە خەڵکی کوردستان ڕادەگەیێنم کە بڕگە پەسەندکراوەکە ڕوون نییە و لاستیکیە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر ھەڵدەگرێ و بواری یاریپێکردنی تێدا ھەیە.

بابەتی دروستکردنی گرفت بۆ بودجەی پێشمەرگە و ھەرێم شتێکی تازە نییە و ھەر لە ساڵی 2005ـەوە بە شێوەی جۆراوجۆر حکوومەتی عێراقی پابەبەندبوونە داراییەکانی لە بەرانبەر پێشمەرگە و ھەرێم جێبەجێ نەکردووە و گرفتی بۆ ناوەتەوە. بە تایبەتی ئەو عەقلییەتەی سیاسەتی بڕینی بودجەی ھەرێم و برسیکردنی خەڵکی کوردستانی پەیڕەو کردووە و ئەوانەی ڕاوێژی نانبڕینی گەلی کوردستانیان داوە ھەرگیز ئامادەیش نابن کێشەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە ھەوڵ و بۆچوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی بودجەی ھەرێم و پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی عێراق بە پێویستی دەزانم کە پارلەمانتارانی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم کۆببنەوە و بە وردی دیراسەی ئەم بابەتە بکەن و ئەگەر یاسای بودجە و بڕگە پەسەندکراوەکان لە خزمەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت و ببێتە ھۆی داھاتی زیاتر ئەوە لەسەری ڕێک بکەون. ئەگەریش ببێتە ھۆی زیان بۆ ھەرێمی کوردستان با بۆ خەڵکی کوردستان ھەموو ڕاستییەکان و موزایەداتی سیاسی لەبارەی بودجە و داھات ڕوون ببێتەوە.

مسعود بارزانی

8ـی 12ـی 2016

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu