بەڕێزان:
خزمان، هاوڕێیان، دۆست و ناسیاو و هاوشاری و هاوغەریبی، کەسە ئازیزەکانمان،
مامۆستا حەمەڕەوف محمدڕەفیقی هاوسەرم(ناسراو بە مامۆستا عادل)، باوکی لەنجە و کاردۆ و ئاڵا، سەرەتای کانونی دووەم بە بلیتێکی یەکسەرە بەرەو کوردستان گەڕاینەوە، وەکو ئەوەی لەگەڵ خاکی نیشتمان و شاری سلێمانی و گردی سەیوان پەیمانی بەستبێت و لەگەڵ عەشقە گەورەکەی، کە کوردستان و خاکی شیرینی وڵاتە، پەیمانی بەستبێ، هەر لەوێ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت، چاوی یەکجارەکی لێکناو گەیشتەوە باوەشی خاکی شیرینی کوردستان و بەیەکجاری و بۆ ئەبەد لەوێ مایەوە .
مامۆستا ڕەووف جیاواز لەوەی کەسایەتیەکی ڕەوشەنبیری و کۆمەڵایەتی و پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی ناوازە و دەستپاک و ڕەوشتبەرز و چاونەترس و خۆڕاگر بوو، هاوکاتیش وەکو هاوسەر و هاوژین و هاوڕێیەکی ژیانم، پیاوێک بوو، پڕاوپڕی میهرەبانی و جوانی و جوامێری و پیاوێک، کە وشەیەک نیە، شایانی جوانی و گەورەیی وخۆشەویستی ئەو بێت، باوکێک بوو، کە هاوڕێ و پشت و پەنای لەنجە و کاردۆ و ئاڵا، مامۆستا ڕەووف لەو پیاوانە بوو، کە بڕبڕەی پشتی ئەم خێزانە بوو، هەربۆیە لەدەستدانی ئەو، کارەساتێکی گەورە و زیانێکی گەورە وخەمێکی نەبڕاوەیە .
ڕۆحی مامۆستا ڕەووف لە کوردستان نەهاتەوە، ڕۆژی سێشەمەی 29 ی کانوونی دووەم، ڕۆحی بەرزەفڕی لەئاسمانی کوردستاندا فڕی، ئەو ڕۆحەی نوسابوو بە خاک و خۆڵی وڵاتەوە، هەر بۆیە وڵات گەرمەشینی خۆمان بۆ گێڕا .
بۆ بەرزڕاگرتنی مەرگی مامۆستا ڕەووف و بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی دەیانەوێت بەشدرای پرسەمان بن، بەشداری ماڵئاوایی بن، ڕۆژی یەکشەممە 24ی شوبات لەشاری ئەلمێرە کۆڕێکی ماتەم دەگێڕین، کاتژمێر 13:00 هەتا کاتژمێری 16:00، بەناوی بنەماڵەکەمان و بە ناوی ڕۆحی جوانەمەرگەوە بەخێرهاتنتان دەکەین .
ڕووناک نوری
ئادرەس و کات :
Plaats: Sumatraweg 22
1335JM Almere
Datum: Zondag 24 februari 2019 …tijd 13:00 tot 16:00 uur
Tel: +31614733501