سوپاس و پێزانین لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ... (دڵشاد ڕەسوڵ هەریری)ەوە . .

بەناوی خۆم و هاوژینم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو، پڕبەدڵ سوپاس و پێزانین و ڕێزی بێ پایانمان دەنێرین، بۆ ھەموو ئەو خزم و دۆست و هاوڕێ خۆشەویستانەی لە کاتی بەخاکسپاردن و مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو، کاکە دڵشاد بەردەوام، ئەرک و ماندووبون و زەحمەتیان کێشا، بەشداری کردن و ئامادەبوونیان لەپرسەکەدا، لە کوردستان و هەروەها لەهۆڵەندا و سوید، بەشداری خەم وپەژارەیان کردین، بەدەنگەوە هاتنتان بەو گەرموگوڕیەوە، سەبوری ئارامییان پێبەخشین، بەشداری و هاوخەمیتان مایەی ئارامی و پێزانینی هەموولایەکمان بوو، هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو بەڕێزانەی، کە نەیانتوانیووە بەشداربن و لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هاوخەمی خۆیان پێگەیاندین، داواکارین له پەروەردگار هەموولایەکتان بەدوور بکات، لەکۆست و ناخۆشی، خوای گەورە پادداشت و ئەجری هەموولایەک بداتەوە، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا .  .

انا للە وانا الیە راجعون

م. عەونی خۆشناو

لەجیاتی بنامەڵەی خوالێخۆشبوو

  1. 02. 2019
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu