به بۆنه‌ی کۆچی دوایی باوکی ئازیزم خوالێخۆشبوو(جەمالی حاجی فەرەج)ەوە، به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌مانه‌وه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه‌مان ئه‌که‌ین، که له مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوودا، چ له وڵات و چ لە هۆڵەندا ئاماده‌بوون، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکرینه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نده، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن.
ئه‌خوازین له یه‌زدانی مه‌زن ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کیان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات، کارەساتی وا دڵتەزێنیش، هەرگیز روو لە هیچ کەس نەکات.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
دڵشاد جەمال حاجی فەرەج
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
ئەمستەلفەین- هۆڵه‌نده
25-12-2016