دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئاژانسی ڕۆژنیوز

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئاژانسی ڕۆژنیوز

بەرەبەیانی ٢٣ـی ئەم مانگە پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای میدیای ئازاد هەر یەک لە کەناڵەکانی “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” کە دەنگ و ڕەنگی کوردانی ئازادن لە تەواوی کوردستان و ئەوروپا و جیهان، لە وڵاتێکی بەناو ئازادییخواز و بەدەر لە تەواوی بنەماکانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەی هەردوو میدیاکە و ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانیان تاڵان کردووە و چەندین ئامێری پەخشی میدیاکانیان تێکداوە و لەکاریان خستووە.
ئەم کارە نا ئەخلاقییەی پۆلیسی بەلجیکا بەرامبەر بە کوردان هاوکاتە لەگەڵ ١٢٦مین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردییە و درێژەپێدەری ئەقڵیەتی عوسمانی و دەوڵەت-نەتەوەیە دژ بە ڕاگەیاندن و کولتوور و بوونی کورد لە تەواوی جیهان، هاوکات لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕەشبگیریی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد دەستیپێکردووە، بۆیە گومان دەکرێت هەمان پیلان و هەمان پاکێچ بێت بۆ ئەوەی ڕێگربن لە بڵاوکردنەوەی پیلانە چەپەڵەکانیان دژ بە مرۆڤایەتیی و تەواوی پێکهاتەکانی ناوچەکە.
بۆیە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی و ئەرکی ڕۆژنامەوانیمان لە باشووری کوردستان پشتیوانیی خۆمان بۆ میدیای ئازاد و هەردوو کەناڵی “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” ڕادەگەیەنین، ئەو تاڵانکارییەی پۆلیسی بەلجیکا شەرمەزار دەکەین و بانگەوازیی لە تەواوی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە باشووری کوردستان و عێراق دەکەین، هەڵوێستی خۆیان دژ بەو پێشێلکارییە دەرببڕن تا هیچ هێزێک نەتوانێت ڕێگربێت لە گەیاندنی ڕاستیی و حەقیقەت و گەیاندنی دەنگی کورد بە تەواوی جیهان.
#ErisenLiDijiRagihandinaAzad
#ÇapemeniyaAzadNayeBedengKirin
#HandsOffKurdishPress
#ozgurbasinsusturulamaz

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu