تكایە كەیسەكانی جینۆساید و كیمیاباران مەكەنە ریكلامی هەڵبژاردن

هەر كاتێك هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەك لە رابردوو بینیومانە, لیست و حیزب و كاندیدەكان كە هەندێكیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەكە دۆسیەكانی جینۆساید كاری ئەوان نەبووە, ئەم دۆسیەیانە دەكەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان, لێ دواتر كە دەگەنە پەرلەمان, ئیتر جینۆسایدو قوربانیانیان لە بیرنامێنێ و جورئەت ناكەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەكانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەك لە رابردوو ئەزموونمان كردووە, رەخنەكانمان روو لە حكومەت و حیزب و لیست و كەسەكانە, رو لە ئەزموونەكانی رابردووە, بۆ دوبارە نەبوونەوەیان لە ئێستاو داهاتوو.

ئێمە لێرەوە داواكارین هیچ لیست و لایەن و كەسێك دۆسیەی جینۆساید و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ریكلامی دەنگ كۆكردنەوە, كاركردن بۆ ئەو دۆسیەیانە كارێكی ئەخلاقی و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس و لیست و حیزب .

1-       رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg -

2-       تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc

3-       رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-  

4-       رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

5-       گروپی كار بۆ ئەنفال

6-       رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ

7-       رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان

8-       كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال

9-       رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

10-     رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان

11-     رێكخراوی ناسنامە

12-     رێكخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال

13-     تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn

14-     رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان - oawmd

15-     رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی - www

16-     هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

17-     رێكخراوی دۆز بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu