{gallery}bexshin{/gallery}
لە درێژەی پڕۆژەی بەخشینی ١٠٠ هەزار کتێب بە ناوەندەکانی خوێندن ئەمڕۆ ئامادەیی (پیرەمەگروون)ی کچان بەسەرکرایەوە. . .
دیارییە گەورەکەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە هاوکاری دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشدەکرێت، هەر خوێندنگەیەک کتێبخانەیەک و (١٠٠) کتێبی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ لە درێژەی پڕۆژەکەدا خوێندنگەی (پیرەمەگروون)ی کچان بەسەرکرایەوە و (١٠٠) کتێبیان بە دیاری پێبەخشرا هاوکات مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانە سوپاس و پێزانینی خۆیان هەبوو بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژکەمان، جێی ئاماژەیە کۆی پڕۆژەکە لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ"ە وە هەروەها سوپاسی هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان دەکەین کە کتێبەکان پێکهاتووە لە چاپکراوەکانی ئەم دەزگایە کە دەزگایەکە لەپێناو خزمەتکردن بە کتێب دۆستان دامەزراوە، وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا ئامانجمان لە پڕۆژەکە بەکلتورکردنی خوێندنەوە و تاکێکی ڕۆشنفکر و خوێنەرە لەناو کۆمەڵگەکەیدا.
لیستی ئەو خوێندنگەیانەی کە کتێب و کتێبخانەیان بۆ براوە:
- ئامادەیی یەکێتی کچان
- ئامادەیی کۆساری کوڕان
- ئامادەیی ئەزمەڕی کوڕان
- ئامادەیی سەروەرانی کوڕان
- چالاکی هونەریی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سلێمانی
- خوێندنگەیی سەرسەنگی بنەڕەتی کچان
- ئامادەیی فریشتەی کچان
- قوتابخانەی ئارین
- قوتابخانەی ئازەر
- قوتابخانەی ڕوانسەر
- قوتابخانەی بەردەقارەمان
- خوێندنگەی کوردستان
- ئامادەیی پیرەمەگروونی کچان
تێبینی/ پڕۆژەکە بەردەوامی دەبێت. . .
کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت هەمیشە پێشەنگە بووە لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەی لە بوارە جیاوازەکاندا.