پەردەلادان لەسەر پەیكەری ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسی دیاری گەلەکەمان شاكر فەتاح...

 

بە سپۆنسەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و لەسەر ئەركی بەرێز (د. تەها ڕەسول) پەردە لەسەر پەیكەری نووسەر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسی دیاری كورد ( شاكر فەتاح) لە بەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو لەشاری چەمچەماڵ لادرا، پەیكەرەكە لەلایەن پەیكەرساز ( ئاسۆ كانەبی)ەوە بە ماتریاڵی ڤایبەر گڵاس داڕێژاراوەو ئەمەش یەكێكی ترە لەكۆی ئەو كارانەی كە كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت وەكو ڕێزلێنان لەبەرامبەر كەسایەتییە دڵسۆز و خەمخۆرەكانی نیشتمان پەیكەریان بۆ دادەڕێژێت تاكو وەكو نموونەیەكی زیندوو لەبەرچاوماندا بمێننەوە.
شاکر فەتاح یەکێک بووە لە نووسەرە ناسراو و ناودارەکانی گەلی کورد، بەردەوام قەڵەمەکەی بۆ مەبەستی وشیارکردنەوەی میللەتەکەی خستووەتە کار. یەکێکە لەو نووسەرانەی کە بەھۆی بەرھەمەکانییەوە وای کردوە بچێتە ڕیزی پێشەنگی ئەو نووسەرانەی کە بەرھەمیان زۆرە، نموونەی وەک محەممەد ئەمین زەکی و تۆفیق وەھبی و حوسێن حوزنی موکریانی جێ پەنجەیان لەسەر کەسێتی شاکر فەتاح دیارە و ھەروەھا ھۆنراوەکانی حاجی قادری کۆیی زۆر کاریان تێکردوە، لە ڕۆژنامەکانی بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال و بانگی ھەق کاری نووسەر بووە، لە لای پیرەمێرد فێری خوێندن و نوسینی کوردی بووە. وەکو قایمقام لە شارۆچکەکانی کوردستان خەریکی دەرکردنی ڕۆژنامە و شانۆگەری و کردنەوەی کتێبخانە بووە، کتێب نزیکترین ھاوڕێی بووە. ئەم کەڵە نووسەر و سیاسەتمەدارە لە ساڵی ١٩٨٨ بەدەستی ڕژێمی بەعسی فاشیزم شەهیدکرا سەربەرزانە، ڕۆڵە گرنگ و مەردانەکەی لە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی ڕۆژنامەگەری کوردی کە گێڕاوێتی، بۆ هەمیشە لەنێو دڵ و دەروونی هەر تاکێکی کورددا دەمێنێتەوە.
مارگرێت هەمیشە جیاواز و پێشەنگە لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەی لە بوارە جیاوازەکاندا
 
 
 
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu