بابه‌ت: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه
پاش سڵاو
بۆ ئه‌وی له كوردستان هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ئه‌نجامدرێت و په‌رله‌مان نوێنه‌راتی باشتری پێكهات و بیروباوه‌ڕو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات، ده‌نگده‌ر مافی له نوێنه‌رایه‌تی باشتر بێته دی، وێڕای پشتیوانیمان له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌یه له پێناو پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران، داواكارین:
- یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی باشترین یاسایه و ده‌ستكاری نه‌كرێت، رێژه‌یی سه‌رانسه‌ری نیمچه كراوه‌ی پاشماوه‌ی به‌هێز.
- رێژه‌ی لانی زۆری پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ هه‌ر كه‌س و قه‌واره‌یه‌ك دیاریبكرێت و كۆنترۆڵبكرێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا بكرێت له‌و لایه‌نه‌وه.
- به‌خششی ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بكرێت.
- پێویسته ئه‌و پارانه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێن سپی بن و سه‌رچاوه‌كه‌یان دیار بێت.
- بڕی لانی زۆری به‌خششه ناوخۆییه‌كان دیاریبكرێن.
- هیچ حیزبێك بۆی نه‌بێت هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنێت و كابینه‌ی حكومه‌ت دوربخرێته‌وه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
- پێشه‌كی تۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێته بڕه پاره‌یه‌كی ره‌مزی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س و لایه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، ئه‌م بڕه پێشه‌كییه بۆته رێگر له‌به‌رده‌م تۆماركردنی كاندیدان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ململانێ.
- ده‌سه‌ڵاتی دادگای هه‌ڵبژاردن به‌هێز بكرێت.
- چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌زگكانی راگه‌یاندن له لایه‌ن چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بكرێت، ئه‌و نا هاوسه‌نگییه چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوان لیست و قه‌واره‌كان به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه.
هه‌ڵمه‌تی داد په‌روه‌ری
31-1-2018
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.