بانگەوازێك بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە

 

بانگەوازێك بۆ سەرجەم ئەو رۆژنامەنووس و كەناڵ و نووسینگانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە.  .  

پاش هێوربوونەوەی بارودۆخی ناوچەكە، داواكارین لەسەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە (رۆژانی 18 و 19 و رۆژانی دوایی مانگی دیسەمبەر) لەلایەن هێزە ئەمنییەكان یان خۆپیشاندەرانەوە، ناوو بەروارو شوێنی پێشێلكاریەكەیان بەدۆكیۆمێنتەوە یان بەڵگەوە بنێرن بۆ لقی سلێمانی بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی وبەدواداچوون وتۆماركردنیان لەناو دۆسیەی پێشێلكاریەكاندا.  .  

هەروەها داوا لەو كەناڵ و نوسینگەی كەناڵانەش دەكەین كە سوتێنراون یان تاڵانكراون یان داخراون لەلایەن حكومەت وخۆپیشاندەرانەوە، بەهەمان شێوە نووسراومان بۆ بكەن و بەیانی زەرەرو زیان هاوپێچ بكەن تا وەك پێشێلكاری تۆماریان بكەین و بە دواداچوون بۆ سكاڵاو كەیسەكانیان بكەین.  .  

ئەم كەیسانە سنووری لقەكەمان واتە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەگرێتەوە.  .  

لە گەڵ داوای هێمنی و ئارامی بۆ دۆخەكەو سەلامەتی بۆ سەرجەم ئەندامەكانمان

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika/

 

 

كاروان انور

سكرتێری لقی سلێمانی

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

2/1/2018

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu