بەیاننامەی رێکخراوی شەفافیەت لەسەر رەوشی تەندروستی

 

بۆ :حکومەتى هەرێمى کوردستان

بۆ: داوا کارى گشتى

کەرتى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان لەرەوشێکى خراپدایە ، رۆژانە بەهۆى هەڵەى پزیشکى یان خراپ بەکارهێنانى دەرمان کەسانێک بەبێ تاوان گیان لە دەست دەدەن یان کەم ئەندام دەبن، بۆ کپ کردنى دەنگى نارەزایى و رۆماڵى راگەیاندنەکان کارمەندێک یان دووان سزا دەدرێت، کە ئێمە پێمانوایە کۆى سیستەمى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە مەترسیدایە پێویستى بە چاک کردن هەیە.

لەهەرێمى کوردستان زۆربەى دەرمانەکان بەسەرچون یان بەروارى بەسەرچوونى دەگۆڕن ، چەندین منداڵ بەهۆى هەڵەى پزیشکى گیانى لەدەستدا وە یان کەم ئەندام بووە، رۆژانە هەواڵى خراپى رەوشى تەندروستى دەبیستین وەکو (دەوام نەکردنى پزیشک ، نەبوونى دەرمان لە نەخۆشخانەکان ، کەم تەرخەمى بەرامبەر بەنەخۆش ) لەلایەکى تر هێنانى دەرمان بە قاچاخ ونەبوونى کوالێتى دەرمان لەهەرێمى کوردستان.

بۆیە داوا دەکەین وەزیرى تەندروستى دەست لە کاربکێشێتەوە ئەنجومەنى وەزیران چارەسەر بۆ رەوشى تەندروستى بکات ،کە ئێستا لە هەرێمى کوردستان تەندروستى متمانەى خەڵکى لەدەستداوە ، هەروەها داوا لە داواکارى گشتى دەکەین بەدواداچوون بۆ خراپى کەرتى تەندروستى بکات و چاوپۆشى نەکان.

رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى

بۆ پەیوەندی کردن

جەلال هۆرێنى

07701920334

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu