مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز/ کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی(٤٥)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوامبن لە خەبات و تێکۆشان.

تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاری خوازیی نەتەوەییماندا دیار و کاریگەر بووە و، لەو رێگایەشدا قوربانی زۆرتان داوە و تاکو ئەمڕۆش بەردەوامن شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەی بە خوێنی شەهیدەکانمان هاتۆتە دی.

بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سوورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

7ـی8ـی2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu